له‌م ووتاره‌مدا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه نا مرۆڤانیه‌ی كه‌له‌لایه‌ن موسوڵمانه كۆنه په‌رسته‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر نوسه‌رانی ئاینی و شاره‌زایان له بواری ئاینه‌كاندا به تایبه‌ت ڕه‌خنه‌گرانی دینی ئیسلام، كه هیچ بوارێك بۆ بیر‌و و ڕای ئازاد و فكری جیاواز ناهێڵێته‌وه، ته‌نها بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا، ئه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕی جیاوازی هه‌بێت و ڕه‌خنه‌یان لی بگرێت و به‌ر په‌چیان بداته‌وه، كافر و مولحیده‌و كوشتنی حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن، به بیر و بۆچوونی خۆیان ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌واو خاوه‌نی هه‌ردوو دونیا هه‌ر خۆیانن به‌ڵام زوڵمیان لی كراوه‌و ئازادییان لی زه‌وت كراوه، ئازادی لای ئه‌مان سه‌ربڕین و به كۆیله كردنی سێكسی ئافره‌ت و به تاڵانبردن و ماڵ‌وێران كردنی كه‌سانی غه‌یری خۆیانه، ئه‌مه‌یه ئازادی و ماف لێتان زه‌وت كراوه، دیكتاتۆر و توندڕه‌وی ڕاسته‌قینه حۆتانن، شاڵاو ده‌به‌ن بۆ عه‌لمانیه‌ت و ده‌وڵه‌تانی دیموكراسی خواز به كافرو و زه‌وتكردنی مافه‌كانتان ناویان ده‌به‌ن، له كاتێكدا زۆرێك له‌م كۆنه په‌رستانه له ژێر ئاڵا‌و باوه‌شی عه‌لمانیدا خۆیان حه‌شار داوه، نمونه‌ش بۆ ئه‌مه مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام كه له ئه‌وروپا نیشته‌جێیه‌و هه‌ر له باوه‌شی ئه‌واندا قسه‌ی زل زل ئه‌كات له به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیته‌ردا، فتوا ده‌رده‌كات بۆ كوشتنی ئه‌م كه‌س و ئه‌و كه‌س و به ئاشكرا پشگیری تیرۆر ده‌كات، به‌ڵام له ژێر ئاڵای عه‌لمانیه‌تدا ژیانی پارێزراوه سه‌ره ڕای ئه‌مانه‌ش پێیاندا ده‌ڕشێته‌وه، ئه‌مه‌یه نمونه‌ی كه‌سانی ئیسلامیزم، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌م كۆنه په‌رسته گوی بیستی بووم ده‌نه‌ڕێنێت و هاوار ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك دژی ئیسلام قسه‌ی كرد پێویست به فتوا ناكات بۆ كوشتنی، به‌ڵكوو هه‌ر موسوڵمانێك له هه‌ر كوێی دونیا ده‌ستی پی گه‌یشت به ته‌ورێك ملی بپه‌ڕێنێت و هیچ حسابێك بۆ پۆلیس و یاسا نه‌كات، دواتر با پۆلیس و حكومه‌ت بیكوژن، ئه‌مه‌یه كرده‌وه‌كانی ئیسلام به‌م شێوه بیر‌و و ڕای جیاواز قبوڵ ده‌كه‌ن به سه‌ر په‌ڕینی ڕه‌خنه‌گرانی، یه‌كه‌م تیرۆری قه‌ڵه‌م موسوڵمانان كردیان كاتێك پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانیدا به كوشتنی كه‌عبی كوڕی ئه‌شره‌ف و محه‌مه‌دی كوری مه‌سله‌مه‌ش هه‌ستا به تیرۆركردنی كه‌عب و سه‌ری بڕی و به دیاری سه‌ره‌كه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان برده‌وه.
نمونه‌ی تریشمان زۆره بۆ تیرۆری قه‌ڵه‌م كه له مێژووی ئیسلامدا ڕوویان داوه به‌ڵام ئه‌وه‌نده قێزه‌وه‌ن و نا مرۆڤانه‌ن به شه‌رمی ئه‌زانم باسیان لێوه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره مه‌لا كۆنه په‌رسته‌كان له میمبه‌ری مزگه‌وته‌كانه وه ده‌نه‌ڕێنن و هاوار ده‌كه‌ن و جنێو ده‌ده‌ن و قسه‌ی ناشرین ده‌كه‌ن، به شانازییه‌وه باس له كرده‌وه ناشرین و قێزه‌وه‌نه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن، كه‌سی كه‌م ئه‌قڵ و نه‌فامیش به‌دیاریانه‌وه دائه‌نیشن و فرمێسك ده‌ڕژن و له ناخی دڵیانه‌وه ئه‌گرین، ئه‌مه‌یه قه‌یرانی ئه‌قڵ و مه‌عریفه، ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ڕۆشنبیری بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا بوونی نی یه، وه‌حشیگه‌رانه و به سه‌رده‌می ناو ئه‌شكه‌وته‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه.
له ناو موسوڵماناندا ڕاده‌ی زوڵم و توندڕه‌وی گه‌یشتۆته لوتكه‌ی بێشه‌رمی، به‌و ڕاده‌ی كه منداڵێك تازه له‌دایك ده‌بێت له ساته وه‌ختی له دایك بوونیدا دینی ئیسلامی به سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی به په‌نا گوێیدا ده‌ڵێن، تووند‌و تیژی ئیسلام هه‌ر له ساته وه‌ختی له دایك بوونماندا ده‌ست پێده‌كات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرێك له نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران له میمبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه ناویان و كه‌سایه‌تیان له‌كه‌دار ده‌كرێت به هێرشبردنه سه‌ریان به‌و په‌ڕی ڕاده‌ی به‌دڕه‌وشتی.
زیاتر له 5200 مزگه‌وت بوونیان هه‌یه له كوردستان تێیدا په‌یامی ئیسلام بڵاو ده‌كرێته‌وه و تیرۆر به‌رهه‌م دێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێن ئازادیمان لی زه‌وت كراوه، وه‌ك و له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ئازادی لای ئه‌مان ئه‌وه‌یه ڕێگه‌یان پی بدرێت له ژێر ئاڵای ئیسلامدا كاری تیرۆرستی و كوشتن و بڕین ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه ئازادی ئیسلامه لێیان زه‌وتكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یان ته‌واو كۆنترۆڵی بیری دووا كه‌وتوی خۆیان كردووه، ئه‌وه‌ی دژیان بوه‌ستێته‌وه و ڕه‌خنه‌یان لی بگرێت ده‌ڵێن گومڕاو كافره و كه‌سایه‌تی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ڕه‌خنه گرتن له دینی ئیسلام له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا بۆته هێڵی سوور و بڤه.
به‌ڵام دوای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی ووڵاتانی ڕۆژئاوادا، به خۆشحاڵیه‌وه چه‌ندین نوسه‌ری زانا‌و به جورئه‌ت هاتنه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، به شاره‌زاییان له دینی ئیسلام توانیان چه‌ندین ڕه‌خنه له دینی ئیسلام بگرن به بی سڵكردنه‌وه له كۆنه په‌رستان، ئه‌مه‌ش دلێری و ئازایه‌تی ئه‌وێت له ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوی ئیسلامی‌دا، هه‌ر زوو نوسینه‌كانی ئه‌م نووسه‌رانه‌یان پی هه‌زم نه‌كرا، كه‌وتنه سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كه‌سایه‌تیان و فتوای كوشتن‌یان بۆ ده‌ركردن.
یه‌كێك له‌و نوسه‌ره زانا‌و دلێرانه كاكه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بوو كۆنه په‌رستان لێی هاتنه ده‌نگ و خۆپیشاندانیان له دژی كرد و فتوای كوشتن‌یان بۆ ده‌ركرد، به چه‌ندین ڕێگه‌ی نه‌شیاو و ناشرین هه‌وڵیاندا بۆ ناشرین كردنی كه‌سایه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه، به‌ڵام ده‌ریا به ده‌می سه‌گ پیس نابێت.
به‌ڕای ئێمه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ریایه‌كه له زانست و زانیاری، جێگه‌ی ڕێزه ئه‌م كه‌سه زانایه، به خۆشحاڵیه‌وه كاكه مه‌ریوان وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ستاوه به دروست كردنی قوتابخانه‌یه‌ك له زانست و زانیاری، وه‌ك و چه‌كێكی كوشنده وایه بۆ دڵی تیرۆستان، كاریگه‌ری نووسینه‌كانی له سه‌ر تاكی كورد ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه‌سانێكی زۆری ڕزگار كرد له قه‌یرانی ئه‌قڵ، له مودمینی بیر كردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می جاهیلی ڕزگاری كردن.
ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دركی پی نه‌كردوو هه‌ڵنه‌ستا پێی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی كردی، هیوام وایه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌رده‌وام بن و نه‌ترسن له هه‌ڕه‌شه‌ی كۆنه په‌رستان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش شه‌ڕواڵ كورتێكی ڕیش پیسی مه‌لا كرێكار ئاسایی نامه‌یه‌كی بۆ ناردم پێی ڕاگه‌یاندم كه به ده‌ستی خۆم خوێنی خۆمم حه‌ڵاڵ كردووه، ئاخر دهرپی كورتی ڕیش درێژی جاهیل خوێنی من حه‌ڵاڵه یا كه‌م ئهقڵانێكی نمونه‌ی تۆ‌و مامۆستا كرێكاره‌كه‌ت، ڕۆژانه خه‌ریكی له خشته بردنی ئه‌م گه‌نج و ئه‌و گه‌نجن بۆ كاری تیرۆرستی، بوونی كه‌سانی وه‌ك ئێوه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست، ئیوه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌م ئه‌قڵین له كۆمه‌ڵگه‌دا، هیوام وایه حكومه‌تی هه‌رێم به زووترین كات به‌خه‌به‌ربێته‌وه، كاری جدی بكات بۆ بنه بڕكردنی ئه‌م دهرپإ كورتانه، بنهبڕكردنیشیان ته‌نها به هێزوو چه‌ك نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بیر‌و و بۆ چوونیان بكرێت تاكوو له ڕه‌گه‌وه ووشك بێنن.