له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا چه‌ندین ته‌وژم و پارتی ئیسلامی بوونیان هه‌یه، وێڕای چه‌ندین خه‌سڵه‌تی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و ته‌وژم و پارتانه‌دا، هاوكات هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی دیدو بۆچون و بیروڕاو تێڕوانینی جیاواز به خۆیانن، هه‌ریه‌ك له‌و پارتانه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵإ ڕابردوودا به شێك بوون له ڕهوششی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان شان به شانی پارته عه‌لمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تێكۆشان و له سه‌نگه‌ری خه‌باتدا بوون بێگومان ئاماده‌ی و بوونی ڕه‌وتی ئیسلامی تایبه‌ت نیه به گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانن به‌ڵكو ئه‌و دیاده‌یه كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانی تێپهڕاندووهو ته‌واوی جیهانی گرتۆته‌وه.
به‌ڵام مێژووی ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوا به‌دوای نه‌فی كردنی (شێخ مه‌حمودی حه‌فید) بۆ هندستان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه، هاوكات حزبێك دروست بوو به‌ناوی (حیزبی ئیسلامی كورد) هه‌رچه‌نده ئه‌م حیزبه له ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆكدا له پارته ئیسلامییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌واو جیاوازبوو. ته‌نها له‌ڕوانگه‌ی ئیسلام بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه بووه، كاركردنیان ته‌نها په‌یوه‌ست بوو به‌دانانی چه‌ندین كۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئینگلیزه‌كان به مه‌به‌ستی دژایه‌تی ئینگلیزه‌كان دروست بوو له سلێمانی داوایان ده‌كرد ئینگلیزه‌كان ده‌ست نه‌خه‌نه كاروباری كورده‌وه، ئه‌ندامه به‌ژدار بووه‌كانی ئه‌م پارته ئیسلامییه بریتی بوو له پیاوانی ئاینی و عه‌شایه‌ری بوو هاوڕێیانی شێخ مهحمودو كۆمه‌ڵێكه له ئهفسهرهكوردهكانی سوپای عوسمانی له‌وانه (عه‌باس مه‌حمود ئاغا، سه‌ید عه‌بدوڵا سه‌ید حه‌سه‌ن، سه‌ید مه‌حمود موقتی، كه‌ریم به‌گ، فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ند، ئه‌حمه‌د به‌گی سه‌عید به‌گ، ئه‌حمه‌د ته‌قین تاهیر ئه‌فه‌ندی، ئه‌مین ئه‌فه‌ندی)
ئه‌گه‌ر به‌وردیش باس له دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدان و ڕه‌وتی ئیسلامی بكه‌ین له كوردستان، ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروست بوونی ڕه‌وتی ئیسلامی له عێراقدا، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی له عێراقه‌وه گواسترایه‌وه بۆ كوردستان، ئاشكرایه سه‌ره‌تا و ده‌ست پێكردنی كاری ئیسلامی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان مسلیمین) له ساڵی 1928 له سه‌ر ده‌ستی شێخ (حه‌سه‌ن به‌ننا) له سه‌ره‌تای چلهكانیشه به‌نناو هاوه‌ڵه‌كانی له‌هه‌وڵدا بوون په‌یامه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه ته‌واوی ووڵاتانی ئیسلامی، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به عێراق حه‌سه‌ن به‌ننا له ساڵإ 1943 هه‌ریه‌ك له (حسێن كه‌ماله دین و محه‌مه‌د عه‌بدول حه‌مید ئه‌حمه‌د) ی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد تاوه‌كو لقێكی (ئیخوان مسلیمین) دروست بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و دوو نێردراوه‌ی (ئیخوان مسلمین) بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌مێنێته‌وه‌و زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق ده‌گه‌رێت و په‌یوه‌ندی به‌زۆر كه‌سایه‌تیشه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێئه‌نجام ده‌بێت و كه‌ده‌ش گه‌ڕێته‌وه ده‌شڵێت: (عێراق جێگه‌و ڕێگه‌ی بانگه‌وازی ئێمه نیه‌و ئه‌وی، واته عێراق، بۆ ئه‌و كاره‌ی ئێمه ده‌ست نادات) دواتر (ئیخوان مسلیمین) له رێگه‌ی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د مه‌حمود سه‌واف و شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی و نزامه‌دین عبدالحمید) له عێراق بانگه‌وازه‌كه ده‌گه‌یه‌نن و له‌وێشه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆناو كوردستان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه عێراق له ساڵإ 1939 كۆمه‌ڵێك قوتابی ڕه‌وانه‌ی (جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر) كرد بۆ خوێندن، محه‌مه‌د مه‌حمود سه‌واف یه‌كێك بوو له كۆمه‌ڵه قوتابیهو له‌وی به‌بیری ئیخوان مسلیمین ئاشنا ده‌بێت.
به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق دوا گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ موسڵ هه‌وڵده‌دات به‌هاوكاری (عه‌بدوالرحمان سه‌ید محمودو عبدالرحمان مه‌حمود ره‌حیم) كه دووبازرگانی شاره‌كه بوون، لقێكی ئیخوان مسلیمین بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌ش سه‌رناگرێت جارێكی تر له‌ساڵی 1943 محه‌مه‌د مه‌حمود سه‌واف له سه‌ر خه‌رجی مسته‌فا سابوون چی كه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی شاری موسڵ بوو ده‌چێته‌وه بۆ میسر بۆ ته‌واوكردنی خوێندن دوای ته‌واوكردنی خوێندنیش له ساڵی 1946 ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و بانگه‌شه بۆ بیری ئیخوان ده‌كات دواتر له 22ی ئابی 1946 دا (كۆمه‌ڵه‌ی ئادابی ئیسلامی) داده‌مه‌زرێنێت پاشان له ساڵی 1949 له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د زه‌هاوی (كۆمه‌ڵه‌ی برایانی ئیسلامی) داده‌مه‌زرێنێت.
گواستنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی بۆ كوردستان.
ئه‌و جاوبیكهوتنه به‌رده‌وامانه‌ی هه‌ریه‌ك له محمد محمود سه‌واف و ئه‌مجه‌د زه‌هاوی به زانا‌و رۆشنبیرانی كورد، له‌وانه (مه‌لا سالح عبد الكریم ومه‌لا عوسمان عبد العزیز) له شاری هه‌له‌بجه، كه ئه‌و كات ناوبانگی ده‌ركردبوو له زۆربه‌ی خوێندنگا شه‌رعیه‌كان، به تایبه‌تی خوێندنگای بریس و كانی ئاشقان و ئه‌و خوێندنگایانه‌ش كه سه‌ر به مزگه‌تی باشاو شافحی بوون و ناوه‌ندی دیراساتی ئیسلامی و به‌یمانگای ئیسلامی و جه‌نده‌ها خوێندنگای شه‌رعی له بیاره و ته‌وێله و ئه‌حمه‌د بڕنه‌وو عه‌بابه‌یلی و تریفه‌و نیرگزه جاروو خهربانی و سیروان و مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له سلێمانی و خوێندنكای شه‌رعییه له قه‌ره‌داخ ودێیه‌كانی گه‌رمیان و هه‌مه‌وه‌ند، ده‌كریت بڵین دۆخه‌كه له بار بوو بۆ له خۆگرتنی بیری ریخستن و جوڵانه‌وه‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین) هه‌ر یه‌ك له مه‌لا سالح و مه‌لا عوسمان وحاجی سلێمان وه جه‌ند كه‌سانێكی تر كه به‌یانی بیری ئیخوان موسلیمینیان كرده‌وه، به مه‌ش له ساڵی 1954 دا ئیخوان موسلمین به تایبه‌تی شانه حیزبیه‌كانی بنكه‌یه‌كی بۆ دروست بوو له كوردستانی عیراق و مه‌لا عوسمان عبد العزیز ده‌بێته به‌ر به‌ربرسی ئیخوان موسلمین له هه‌له‌بجه.
مه‌لا عوسمان به‌هۆی دژایه‌تی كردنی توند‌و تیژانه‌ی بۆ بیر‌و باوه‌ڕی كۆمۆنیزم له ساڵإ 1959 دور ده‌خرێته‌وه بۆ ناسریه‌وه كاتێك ئیخوانه‌كانی عێراق له ساڵی 1960 حزبی ئیسلامی عێراقیان دامه‌زراند مه‌لا عوسمان له ناسریه‌وه ده‌چێت بۆ به‌غداد بۆ به‌ژداری كردن له‌و دامه‌زراندنه و به‌ناوی ئیخوانه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه راستر بڵێن كوردستان ووتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینی ئێمه بێت، ئه‌وه‌یه ئیخوان موسلمین به‌مه‌به‌ستی ووڵاتێكی وه‌ك عێراق ودواتریش كوردستان ده‌ست نیشان ده‌كات. به‌وپێیه‌ی له عێراق مه‌زهه‌بی شیعه زۆرینه‌ن و مه‌زهه‌بی سونه كه‌مینه‌ن، ویستویانه پێگه‌یان هه‌بێت بۆ دژایه‌تی شیعه‌كان له‌لایه‌ك، له لایه‌كی تریشه‌وه عێراق خۆی ووڵاتێكه پڕاو پڕله قه‌یران و كێشه‌و ململانی ناوخۆ ی و مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وه‌ییه، جیا له‌وه‌ش ئینگلیزه‌كان كه فه‌رمانڕه‌وای عێراق و كوردستانیان ده‌كرد هاودوژمنی خۆشیان بوون له میسر ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك قۆناغداوهك ئایدۆلۆژیایه‌ك كاریان كردووه بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی وی دژایه‌تی كردنی بیری ماركسی و كۆمۆنیسته‌كان له‌ته‌واوی جیهاندا هاوكات ئیخوان موسلیمین سودیان له‌كه‌ش و بارودۆخی پڕلهئاژاوهو ئاشوبی ناوخۆی عێراق وه‌ر گرت.
وه‌ك ئاشكرایه هیج ئایدۆلۆجیایه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتدار له دۆخیكی هێمندا گه‌شه ناكات، چونكه هه‌میشه جیگه‌ی گومانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بن دواجاریش هه‌وڵی له‌ناوبردنیان و داخستنیان ده‌دات، هه‌ر بۆیه شلۆقی و ناجیگیری سیاسی له عیراقدا ده‌رفه‌تیكی باشی بۆ كاركردن و گه‌شه‌كردنی ئیخوان موسلمین ره‌خساندبوو هه‌ر وه‌ك دیاری كردنی كوردستانیش وه‌ك بنكه‌یه‌كی ئیخوان موسلمین دیاره كۆمه‌لێك مه‌به‌ستی له پشته‌وه بووه به بۆجونی ئیمه سه‌ركردایه‌تی ئیخوانی جیهانی زیره‌ك و لێهاتوون ئه‌م ناوچه‌یه له‌وانه.
له‌لایه‌ك لاوازی تاكی كورد و جه‌ربه‌زه‌یی درنده‌یی ڕژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عیراق و له لایه‌كی تر ساده‌یی خۆشباوه‌ڕی تاكی كورد و هه‌روه‌ها ئه جه‌وسانه‌وه‌و زووڵم زۆره‌ی به درێژای مێژوو له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه‌كانی عیراق بینویه‌تی، ئه‌مه وای له تاكی كورد كردوه به‌رده‌وام به‌دوای ئاسۆیه‌كدا بگه‌رێت، كه ده‌رگا داخراوه‌كانی بۆ بكاته‌وه له لایه‌ك هه‌ژاری بێ ده‌ره‌تانی له كۆل بكاته‌وه له لایه‌كی تریشه‌وه له‌و جه‌وسانه‌وه‌ی به‌رده‌وام رزگاری بیت، لێره‌شه‌وه بیری ئیخوان موسلمین به ده‌روازه‌یه سه‌یركراوه كه به هۆیه‌وه خۆشیه‌تی و كامه‌رانی لێ ده‌به‌خشیت و تا راده‌یه‌ك له لای ڕژێمه‌ی دهسهلاًتدار شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كات
2-ئه‌گه‌ر به مێژووی كوردا بچینه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه، زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناوخۆی و میرنیشینهكانیشی زیاتر به‌رگێكی ئاینی به‌به‌ردا كراوه ته‌نانه‌ت دامه‌زرێنه‌رانیشی زۆربه‌یان كه‌سایه‌تی و پیاوی ئاینی بوون و باوه‌ڕیان به‌بنه‌ماكانی ئیسلام بووه، هه‌روه‌ها نمونه‌ی زۆرێك له ڕاپه‌ڕین و جوڵانه‌وه و شۆڕشه‌كانیشی ڕێبه‌رو سه‌ركرده‌كانی پیاوی ئاینی بوون نمونه‌ی (سه‌ید ته‌ها، شێخ عه‌بدوڵای نه‌هری، شێخ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، شێخ قادری نودی، شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ مه‌حمود، شێخ عه‌بدوالسلام، مه‌لا مسته‌فای بارزانی) به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌م ئیخوان موسلیمین به‌ئاسانی فكره‌ی خۆیان بڵاوكرده‌وه هه‌م له‌ناو كوردستانیشدا به‌ئاسانی پێشوازی لێكراو تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كه‌مین ڕێكخستنی ئیسلامی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1975-1976) به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان) .