به‌دوای کورته وه‌ڵام/17دا‌و بۆ زانیاریی زیاتر. . ئه‌و شه‌ڕه زرتانێیهی ئێستا بههاوبیرانی کاژ‌یک ئه‌فرۆشرێ، ئه‌گه‌ر هانده‌رێکی نیه‌و ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه هاوبیران هه‌ر ناوی کاژ‌یک ئه‌به‌ن و ناوی پارتی گه‌لی کورد‌و رێکخراوه‌کانی نابه‌ن؟ ئاشکرایه که: دو، یازیاتر، رێکخراو یه‌کیانگرت، ئیتر هه‌ر ئه‌و ناوه ئه‌برێ که له‌سه‌ری پێکدێن. بۆنمونه: هیزبی یه‌کگرتن چوه پاڵ پارتی، به‌ڵام هه‌ر ناوی پارتی ئه‌برێ. یه‌کێتی له‌چه‌ند گروپ وهیزب پێکهاتوه، به‌ڵام هه‌رناوی یه‌کێتی ئه‌برێ. که‌واته ئه‌و شه‌ڕه، بێمهڵامهتنیه! ئه‌یبۆچی یه‌خه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ناگیرێ له‌سه‌رئه‌وه‌ی ناوی حیزبی یه‌کگرتن یا پاسۆک نابرێ!؟ ئێمه که‌ناوی حه‌وت هاوبیره‌که‌ی یه‌که‌ممان بردبێ، مه‌به‌ستمان ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کاژیکبوه نه‌ک سه‌رکردایه‌تی. لهجێکهیتردا، وه‌ک پێویست، ناوی هه‌مو هاوبیرانمان بردوه‌و مافی که‌سمان نه‌خواردوه. ئه‌مه‌ش ناوی سه‌رجه‌م هاوبیرانه ئه‌وه‌نده‌ی له‌زانیاریی خۆم و له‌نوسین و له‌زاری هاوبیره دێرینه‌کانمانه‌وه بۆم کۆکرابێته‌وه به‌پێی ریزبه‌ندی ئهلف و بێ که به‌داخه‌وه‌و به‌هۆی لێکپچڕانی زنجیره‌ی رێکخستنه‌کانه‌وه. . هاوبیرانی کاژ‌یک به‌ناو پاسۆک و پارتی و یه‌کێتی و سۆشیالست و کۆنگره‌ی نیشتمانیدا بڵاو بونه‌ته‌وه یا بێلایه‌ن دانیشتون: ئازاد ئه‌نوه‌ر، ئازادی کاک مسته‌فا، ئاراس وه‌لی، ئه‌بو به‌کر مه‌لا مه‌جید، ئه‌حمه‌د ئاغا- که‌رکوکی، ئه‌حمه‌د ئه‌مین ئه‌فه‌ندی، ئه‌حمه‌د خوله‌سنه‌یی، ئه‌حمه‌د دوزی–که‌رکوکی، ئهحمهدنهقیب، ئه‌حمه‌دساڵح، ئه‌حمه‌د سه‌لام که‌رکوکی، ئه‌حمه‌د مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌د شه‌مه‌یی، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، ئه‌حمه‌د قادر، ئه‌حمه‌د به‌نا، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د مه‌حمود، ئه‌حمه‌د مه‌لا قادر، ئه‌حمه‌د هه‌ردی، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، ئه‌سعه‌د خالید، ئه‌کره‌م عارف قه‌ره‌چه‌تانی، ئه‌نوه‌ر برزو، ئه‌نوه‌ر عارف قه‌ره‌چه‌تانی، ئه‌نوه‌ر عه‌لی نه‌جار، ئه‌نوه‌ر مه‌جید سوڵتان-ئه‌فسه‌ر-شه‌هید، ئومێد جه‌لال، ئومێد کاکه ره‌ش، ئومێد عه‌باس، ئیبراهیم ره‌سوڵ، ئیحسان سدیق-شه‌هید، ئیحسان عه‌بدولکه‌ریم فوئاد-د. ئیحسان، ئیسماعیل حەمەسور، ئیسماعیل که‌ریم ره‌ش، ئیسماعیل گوڵبار، ئیسماعیل محه‌مه‌د، بابا تایه‌ر شێخ غه‌ریب، باڤه شێرکۆ-له رۆژئاوای کوردستان، بایزی شێخ محه‌مه‌دی به‌نا، به‌ختیار ئه‌حمه‌د قازی، به‌ختیار حامید ئه‌سعه‌د، به‌ختیار حه‌مه ئه‌سعه‌د، به‌ختیار مه‌جید خان، به‌ختیار وه‌لی، به‌رزان محه‌مه‌د سابیر، بەرهەم ئەحمەد، به‌کری حاجی مه‌لا خالید، به‌کر حاجی ئه‌حمه‌د، به‌کری خانم، به‌کر قادر حه‌لاو، به‌کر محه‌مه‌د که‌ریم، به‌کر محه‌مه‌د مه‌ولود، به‌کری مه‌لا قادر، به‌کری مه‌لا مه‌جی، به‌همه‌ن زاگرۆز، برایمی حاجی که‌ریم، برایم حه‌مه عه‌لی ریشه، بروسکه ئیبراهیم، به‌رزان عه‌زیز، بێستون محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌همه‌ن عوسمان، پەیوەند-شەهید، پشکۆی ئه‌حمه‌د ئاغا-که‌رکوکی، پشکۆ ئه‌مین، پیرۆزخان-حاجی پیرۆز، تالیب تایه‌ر-که‌رکوکی، تالیب محه‌مه‌د به‌شیر، تایه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین ماوه‌تی، تایه‌ر شێخ عیزه‌ت، تایه‌ر محه‌مه‌د موراد، ته‌ها حه‌مه سه‌عید، ته‌ها محه‌مه‌د ساڵح عه‌زیز، تۆفیق نوری به‌گ-شه‌هید، جه‌زا-مامۆستا جه‌زا، جه‌زای عه‌لی کاتب-شه‌هید، جه‌زا حه‌مه ئابڵاخی، جه‌زا ره‌شید ئه‌حمه‌د شانه، جه‌لال به‌رده‌زه‌ردی، جه‌لال حاجی حسه‌ین-شه‌هید، جەلالی حاجی دەروێش، جەلال عەلی شاپور، جه‌لال عه‌لی، جه‌لال ده‌روێش قادر، جه‌لال محه‌مه‌د قه‌پانچی، جه‌مال سابیر ئه‌حمه‌د، جه‌مال نوری، جەمال عوسمان دایی، جه‌مال عه‌لی، جه‌مال عه‌لی قادر، جه‌مال غه‌فور ره‌ش، جه‌مال قادر، جه‌مالی حه‌لاو-شه‌هید، جه‌مالی سه‌راج، جه‌مال سه‌عید، جه‌مال سه‌عید غه‌فور، جه‌مال سابیر ئه‌حمه‌د، جه‌مال شارباژێری، جه‌مال عه‌زیز، جه‌مال عه‌لی قادر، جه‌مال مه‌حمود عیراقی، جه‌مال کونجرینی، جه‌مال مسته‌فا، جەمال تۆفیق-د. نەبەز، جه‌مال نوری، جەمال وەستا محەمەد-شەهید، جەمیل مەحمود عێراقی، جه‌میل مه‌ردۆخی، چالاک حسامه‌دین، جه‌واد مه‌لا- د. جه‌واد- رۆژئاوای کوردستان، جیهانگیر محه‌مه‌د ئه‌مین، حامیدی حاجی غالی، حسێن ئه‌حمه‌د- حسێن فارس، حسێن فەتحوڵا، حسێن محه‌مه‌د عه‌زیز-د. حسێن،
حه‌مه ئه‌مین گوڵچین-شه‌هید، حه‌مه چوار کڵاوه‌یی، حەمە رەشید حەموش، حه‌مه ره‌شید هه‌ره‌س، حه‌مه سدیق ناشاد، حه‌مه سه‌عید جاف، حه‌مه سه‌عید حاجی که‌ریم، حه‌مه عه‌لی ئه‌حمه‌د که‌مئه‌ندام، حه‌مه عه‌لی حه‌مه موراد، حه‌مه عه‌لی فه‌ره‌ج، حه‌مه غه‌ریب ئه‌ندازیار، حه‌مه غه‌ریب کاکه ره‌ش، حه‌مه قادر- بەرزی ئه‌ندازیار، حەمەی حاجی مەحمود، حه‌مه یادگار، حه‌مه‌ی ئامه قوله، حه‌مه‌ی شێخ عه‌زیز، حه‌مه‌ی غه‌فور، خورشید حه‌سه‌ن-که‌رکوکی، خوله خڕه-شه‌هید، خه‌سره‌و محه‌مه‌د سه‌عید جاف- ئه‌ندازیار، دارا حه‌سه‌ن یاره، دارا سدیق، دارا سه‌عید، دارا عه‌بدولقادر، دارا محه‌مه‌د ئه‌مین، دلاوه‌ر کاکه زیاد کۆیی، دڵشاد مه‌ریوانی- شه‌هید، دڵشاد سدیق، دلێر ره‌شید یاره، دلێر ره‌شید مه‌لا عه‌لی، رزگار ره‌شید، رزگار وه‌لی، روشدی خدر- که‌رکوکی، ره‌حیم حاجی مه‌حمود- شه‌هید، ره‌حیم غه‌فور، ره‌فیق نوری به‌گ، ره‌وف شێخ غه‌ریب، زاهیر حه‌مه کۆیی، زاهیر عه‌لی، زه‌ینه‌ب خان، ساجیده خان بادینانی، ساڵح فه‌ره‌ج، سالە پیر، سدیق تۆفیق، سدیق محه‌مه‌د فه‌تاح، سدیق مه‌لا سه‌عید، سدیقی پینهدرو- که‌رکوکی، سلێمانی حه‌مه‌جان، سمایلی چایچی بهرخانهقایی، سەباحی غالب، سه‌روه‌ت حاجی عیزه‌ت، سه‌روه‌ت محه‌مه‌د- د. کوردۆ عه‌لی، سه‌روه‌ر محه‌مه‌د، سه‌ید گوڵ، سه‌ید عه‌لی سهیدسهعید، سه‌عید گه‌وهه‌ر-شه‌هید، سه‌لاح سه‌لام-که‌رکوکی، سەلاح محەمەد ئەمین، سیروان جه‌مال، سیروان سه‌عید مه‌لا عه‌باس، شه‌ریف مه‌حمود، شه‌ریف مه‌ولود-شه‌هید، شه‌ماڵ عه‌زیز عه‌بدولره‌حمان- جوانه‌مه‌رگ، شه‌وکه‌تی حاجی موشیر- شه‌هید، شه‌وکه‌تی شامحه‌مه‌د، شه‌هید بێستون- له‌قه‌یوان، شه‌هید بێستون- لهمامهخهلان، شه‌هید فارس- له‌مامه خه‌لان، شێخ ئه‌حمه‌د شێخ که‌ریم، شێخ ساحیب، شێخ محه‌مه‌د حاجی ئه‌حمه‌د، شێرزاد فاتیح- که‌رکوکی، شێرکۆ بێکه‌س، شێرکۆی شێخ عەلی-شەهید، شێرکۆ هه‌ژار، عارف ئه‌حمه‌د-سور، عارف قه‌ره‌چه‌تانی، عه‌بدوڵا ئاگرین-د. عه‌بدوڵا، عه‌بدولا به‌کر ئه‌مین، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، عه‌بدوڵا به‌کر ئه‌مین، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د کۆرناڵ، عه‌بدوڵا جه‌وهه‌ر، عەبدوڵا مەجید بەگ، عه‌بدولا لاله، عه‌بدوڵا مه‌حمود، عه‌بدول سه‌عید، عه‌بدوڵا سه‌ردار، عه‌بدولکه‌ریم عارف- پارێزه‌ر، عه‌بدولواحید حه‌مه بۆر، عه‌به‌ی فارس، عەتا سوڵتان، عه‌تا محه‌مه‌د موراد- پارێزه‌ر، عه‌دنانی حاجی پیرۆز، عه‌ریف که‌مال- که‌رکوکی، عه‌زیز ئه‌تروشی، عه‌زیز ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، عه‌زیز ئه‌حمه‌د فه‌تحولا، عه‌زیز حاجی که‌ریم، عه‌زیز ره‌زا، عه‌زیز شه‌فیق-ئه‌فسه‌ر، عه‌زیز عه‌بدولره‌حمان، عه‌زیز فه‌تحوڵا، عه‌زیز قادر هه‌تیو، عه‌زیز میرزا که‌ریم، عه‌زیم هاواری، عه‌لی به‌گی جاف، عه‌لی تۆفیق- د. سه‌ربه‌ست، عەلی تۆفیق مالیه، عەلی تۆفیق سروچک، عەلی جەلال تۆفیق، عه‌لی حه‌مه سالح، عه‌لی حه‌مه لاو، عه‌لی حه‌موش، عه‌لی ره‌شید، عه‌لی سور، عه‌لی سه‌ردار مه‌لا، عه‌لی سه‌ید سه‌عید، عه‌لی عه‌بدولا خوێ، عه‌لی فه‌یزوڵا، عه‌لی مه‌جید که‌ریم، عه‌لی محه‌مه‌د نوری، عه‌لی ماردین، عه‌لی مامه، عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، عه‌لی محه‌مه‌د نوری، عه‌لی مه‌شخه‌ڵ-شه‌هید، عه‌لی مه‌نیج، عه‌لی یاسین، عوسمان ئامە- شەهید، عوسمان ئه‌حمه‌د- شه‌هید، عوسمان محه‌مه‌د، عوسمان حاجی ساڵح خه‌فاف، عوسمان حاجی عه‌بدوڵا ئابلاخی، عوسمان ره‌شید، عوسمان حه‌مه سالح عه‌زیز، عوسمان حه‌مه عه‌زیز، عوسمان سەعید، عوسمان سه‌رقه‌برانی، عوسمان عه‌بدولا، عوسمان عه‌لی، عوسمان فه‌ره‌ج دارۆغا، عوسمانی مه‌لا قادر، عوسمان شێخ محه‌مه‌د به‌نا، عوسمان محه‌مه‌د ساڵح، عومه‌ر ئاغا، عومه‌ر ئیسماعیل، عومه‌ر حاجی قادر، عومه‌ر حاجی عه‌بدولا، عومه‌ری به‌قاڵ، عومه‌ری حه‌لاو- شه‌هید، عومه‌ری حه‌مه، عومه‌ر ره‌شید قهرهتۆغانی، عومه‌ر حه‌مه سالح، عومه‌ر سابیر ئه‌حمه‌د، ، عومه‌ری ساڵح مه‌نسور- شه‌هید، عومه‌ر شه‌مه‌یی، عومه‌ر عه‌بدوڵا-مولازم، عومه‌ر عه‌زیز مه‌حوی، عومه‌ر عیزه‌ت، عومه‌ر فه‌ره‌ج دارۆغایی، عومه‌ر که‌ریم، عومه‌ر محمه‌د, عومه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، عومه‌ر مینه، عیزه‌ت ره‌شید- شه‌هید عیزه‌ت مه‌لا ره‌حیم، غاندی ئه‌نوه‌ر تۆڤی، غه‌ریب پیره، غەریبی فیتەر، غه‌فور ئه‌مین، غه‌فور ژاژڵه‌یی- شه‌هید، فاتح شێخ حه‌یده‌ر سازانی- شه‌هید، فاروق فه‌قێ ره‌شید، فازیل محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌راج, فازیل محه‌مه‌د تۆفیق، فازیل مه‌لا تۆفیق نه‌قشبه‌ندی، فایه‌ق عارف، فایه‌ق گوڵپی- د. فایه‌ق، فایه‌ق هاواری، فه‌تاح عه‌بدولره‌زاق، فه‌تاح فه‌ره‌ج دارۆغایی، فه‌تاح محه‌مه‌د ئه‌مین ئاغا- شه‌هید، فه‌تاح نوری به‌گ، فه‌تاحه سور، فه‌ره‌ج ساڵح، فه‌ره‌ج ره‌حیم ره‌مه‌زان، فه‌رهاد سدیق- سمکۆ، فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د، فه‌ره‌یدون فه‌قێ ره‌شید قه‌شان، فه‌ره‌یدون ره‌وف، فه‌ره‌یدون عه‌بدولا، فوئاد سدیق، فوئاد عه‌بدوڵا، فوئاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌راج، فه‌رهاد ئه‌حمه‌د- د. فه‌رهاد، فه‌رهاد خه‌فاف- شەهید، فه‌رهاد عه‌بدولحه‌مید، فه‌رهاد عه‌بدولقادر- که‌رکوکی، فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د، فه‌ره‌یدون ره‌ئوف، فه‌ره‌یدون عوسمان- که‌رکوکی، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر- که‌رکوکی، فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین، فه‌ره‌یدون فه‌قێ ره‌شید، فه‌ره‌یدون مه‌جید، فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د، قادر حاجی حه‌سه‌ن، قادر حاجی عه‌لی، قادر شێخ محه‌مه‌د، قادر ره‌شید محه‌مه‌د، قادر عومه‌ر- وه‌ستا قادر، قادر غریب، قادر مسته‌فا، قوربانی مام ره‌ش- شه‌هید، کامیل ژیر، کامیل شه‌فیق، کامیل محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌راج، کاوس عه‌زیز فه‌ره‌ج، کەریم دان زێڕ، که‌ریم سه‌لام- مولازم- شه‌هید, که‌ریم شێخ حه‌سه‌ن، که‌ریم عوسمان، که‌ریم عومه‌ر، که‌ریم مه‌جید ئه‌سلان، که‌ریم مه‌حمودی خه‌یات، که‌ریم رۆژ، که‌ریم محه‌مه‌د، که‌ریمی وه‌ستا حه‌سه‌نی چه‌خماخچی، که‌ریمی وه‌ستا عومه‌ر، کۆفان- شه‌هید، که‌مال ئه‌حمه‌د، که‌مال ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، که‌مال ئه‌حمه‌د مه‌حمود، که‌مال فه‌تاح، که‌مال محه‌مه‌د قه‌پانچی، که‌مال تایه‌ر ره‌شید، که‌مال شێخ مه‌جید، که‌مال جه‌مال موختار، که‌مال تایه‌ر ره‌شید، که‌مال عوسمان دایی، کەمال عەبدوڵا محێدین، که‌مال دۆڵپهمو، که‌مال عه‌لی- د. که‌مال، کەمال عەلی نانەوا، که‌مال محه‌مه‌د عارف، که‌مال مه‌لا عه‌لی خوێ، که‌مال مه‌عروف، که‌مال عارف، که‌مال فه‌تاح، که‌مال هاواری، گورونی سابیره سووری قه‌ساب، گه‌ردون عومه‌ر، له‌تیف حامید- که‌رکوکی، له‌تیف عه‌لی- جوانه‌مه‌رگ، له‌تیف قه‌ره‌داخی- ب. هه‌ندرین، لۆفری نابۆ، ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د جه‌زا، محەمەد جەلال تۆفی، محه‌مه‌دی حاجی ئه‌حمه‌د- مولازم- شه‌هید، محه‌مه‌دی ئه‌حمه‌دی، محهمهدحاجی شێخ ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د حاجی مه‌رۆیی- مولازم- شه‌هید، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د ده‌روێش نادر-شه‌هید، محەمەدی دارتاش- حەمەسور، محەمەد زێڕینگەر، محه‌مه‌د ساڵح- هۆشمه‌ند، محه‌مه‌د ساڵح فه‌ره‌ج هیتله‌ر- شه‌هید، محه‌مه‌د شه‌وقی- مولازم- شه‌هید، محه‌مه‌د ره‌شید حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د شیرین، محه‌مه‌د عومه‌ر، محه‌مه‌د عه‌بدولفه‌تاح، محه‌مه‌د عه‌بدولا، محه‌مه‌د عه‌بدولا حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د عه‌زیز- خاڵه حه‌مه، محه‌مه‌د کاک عومه‌ر، محه‌مه‌د که‌ریم- هێمن، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج دارۆغایی، محه‌مه‌د مسته‌فا- ئازاد، محه‌مه‌د فه‌تحوڵا، محه‌مه‌د محێدین، محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌سلان، محه‌مه‌د مه‌لا عومه‌ر، محه‌مه‌د مه‌ولود، محه‌مه‌دی وه‌ستا مه‌جیدی ده‌لاک، محه‌مه‌د هه‌رسین- شه‌هید، مژد تاهیر- ئه‌ندازیار، مسته‌فا بابه گه‌وره، مسته‌فا سلێمان- ئهندازیر، مسته‌فا مینه, مه‌حمود حاجی، مه‌حمود خه‌رامان، مه‌حمود شێخ محه‌مه‌د، مه‌لا محه‌مه‌دی خه‌یاڵ، مه‌زن عوسمان فایه‌ق, مه‌نسور شێخ که‌ریم حه‌فید، مه‌هدی وه‌ستای کاشی، مه‌هدی مه‌لا عه‌لی، ناسر شێخ که‌ریم حه‌فید، نامیق برا خاس، نوری حه‌مه عه‌لی- شه‌هید، نوری حه‌مه عه‌لی شنروێ، نوری شه‌ریف- شه‌هید- که‌رکوکی ,نوری شێخ ئیسماعیل، نوری عه‌بدولا، نوری قادر، نوری که‌ریم، نوری نامیق، نه‌به‌ز عه‌زیز، نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن، نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د، نه‌ورۆز مه‌لا عه‌لی، نه‌وزاد سابیر، وریا ئه‌حمه‌د قازی، وریا براخاس، وه‌ستا سالحی به‌نا، هادی- مامۆستا هادی، هادی ئیمام، هادی ئه‌حمه‌د قادر، هاواری نوری حه‌لاو – شه‌هید, هیوا مسته‌فا، هیوا نیزامه‌دین- ئه‌ندازیار، یوسف په‌ری- قه‌شه په‌ری، یوسف مارف زه‌ند، یوسف سه‌عید، یوسف ناسرۆ = 459
ئەوانە، بێجگە لە پێشمەرگەکانی ناو هێزەکانی شۆڕشی ئەیلول کە کلیلەی ناوەکانیان لای خۆیانبو و مەزەندە ئەکرێن بە سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی گۆشکراو بە بیروباوەڕی کاژ‌یک.
جگه له‌و به‌ڕێزانه، که‌سانێکی پایه‌به‌رز هه‌بون که ئه‌ندام نه‌بون، به‌ڵام هه‌واداری کاژیکبون، له‌وانه: به‌شیر موشیر – که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی, جه‌مال ره‌شید – د. جه‌مال – مێژونوس, جه‌مال نیزامه‌دین – ئه‌ندازیار, جه‌میل رۆژبه‌یانی – مێژونوس و نووسه‌ر – شه‌هید, حه‌سه‌ن شێخ حه‌مه مارف – نوسه‌ر, عه‌لی تۆفیق – د. عه‌لی- مامۆستای کیمیا, عه‌لی سام ئاغا – که‌سایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی, فازیل نیزامه‌دین – فهرههنگسازو نوسه‌ر, قادر نوری به‌گ – چاودێری سیاسی, کوردستان موکریانی – د. کوردستان, گیو موکریانی – فه‌رهه‌نگساز و نووسه‌ر, محه‌مه‌د گوڵانی – شێخ محه‌مه‌د-خاوه‌ن کتێبخانه, محه‌مه‌د نوری عارف – د. محه‌مه‌د-مامۆستای زانکۆ.
به‌داوای لێبوردنه‌وه له‌وانه‌ی ناوه‌کانیان بیرچون، به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌کانی شۆڕش. ئه‌و ژمارانه‌ش بۆ ئه‌و رۆژگاره ترسناکانه که‌م نه‌بون. ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان یا که‌سیان یا براده‌ریان نه‌هێنراوه، یا به‌هه‌ڵه نوسراوه، سوپاسیانئهکهین ئاگادارمانبکهن تا له ههلێکیتردا ئاماژه‌یان بۆبکه‌ین. وه‌ک سه‌رنجێکیش: مه‌به‌ستمان له‌ناوهێنانی هه‌مو ئه‌و به‌ڕێزانه، یه‌که‌م: وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن ژماره‌یان له‌په‌نجه‌کانی ده‌ست تێنه‌په‌ڕیوه. دوه‌م: ناوهێنانیان، سه‌روه‌رییه‌که بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان که له‌و رۆژه ترسناکانه‌دا گیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه له‌پێناوی خه‌باتی سهربهخۆییخوازانهدا بۆنهتهوهکهیان. سێیه‌م: ئه‌وه‌ش شانازییهکیتره که تائێستا، ئه‌و به‌ڕێزانه، هێچ په‌ڵه‌یه‌کی وه‌ک ناپاکی، جاشێتی و فایلی به‌عسیان نیه. ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێم: کاژ‌یک قوتابخانه‌یه‌کی بیری کوردایهتیبو زیاتر له‌وه‌ی رێکخستنێکبێ، ئه‌و بیری کوردایه‌تییه‌ش به‌شێوازی کاژ‌یک، رۆژ له‌دوای رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه له‌هزری نه‌وه دوای نه‌وه‌کانمان به‌هه‌ر ناوێکهوهبێ، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشیی ئێمه‌ی کاژیکهو رهوانیشمان شادئهکا دوای مردنمان.
سه‌باره‌ت به‌ڵگه‌نامه‌کانی کاژیکیش، وه‌ک پێ‌زانین و نرخاندنێک، ئه‌بێ بڵێین: به‌شی زۆری لای هاوبیر حه‌مه عه‌لی فه‌ره‌ج پارێزراوبوه، بهگۆڤارهکانی لاوان و قوتابیانی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه. پێش کۆچی دواییه‌که‌ی، ره‌وانی شادبێ، من هه‌ندێکیانم لێوه‌رگرت و دوای کۆپیکردنیان، به‌سوپاسه‌وه بۆم گێڕایه‌وه. دوای ئه‌و کۆچی دواییه‌ش، د. عه‌بدوڵا ئاگرین هه‌مو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌خێزانه‌که‌ی حه‌مه عه‌لی فه‌ره‌ج وه‌رگرتوه‌و خۆیشی هه‌ندێ مۆر‌و نامه‌ی هاوبیران و به‌ڵگه‌نامه‌ی لابوه. کاژیکنامهو هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ش لای هاوبیر فوئاد سه‌راج پارێزراوبوه. له‌هه‌نده‌رانیش، به‌شێکی زۆر لای هاوبیر نه‌به‌زو بڕێکیش لای هاوڕێ باخه‌وان پارێزراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند خوێنکارێکی به‌ڕێزی ماسته‌رو دوکتۆراش زۆرێک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان کۆکردۆته‌وه بۆ نامه‌ی بڕوانامه‌کانیان له‌سه‌ر کاژ‌یک و پاسۆک.
کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌شمان به‌م چه‌ند رسته‌یه‌ی به‌ڕیز هاوڕێ باخه‌وان ئه‌هێنین که 1/12/2003 له پێشوتنهکانی کاژیکنامهدا- ئه‌ده‌بیاتی کاژ‌یک- چاپی ئه‌له‌کترۆنی نوسیوێتی:
کاژ‌یک، ئه‌و رێکخراوه‌یه که زۆرمانی به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی گۆشکردوه، راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ، کاری له‌بیرو بۆچونهکانمانکردوه. ته‌نانه‌ت کاری له‌ژیانی کۆمه‌ڵایتی، رامیاری و زۆر لایهنیتر لهژیانمانکردوه. هه‌ربۆیه هه‌مومان پێویستمان به‌وه هه‌یه که‌باشتر کاژ‌یک بناسین و بزانین به‌ته‌واوه‌تی چیبوهو چیی ویستوه. کاژ‌یک له‌بیر مێژوی کوردایه‌تی ناچێته‌وه. . ئه‌وانه‌ی کاژیکیان نه‌ناسیوه یا نه‌بیستوه، بیناسن و بیبیستن. کێ ده‌ڵێ ئێمه ئه‌مرۆ له‌هه‌موکات و بارێک زۆرتر پێویستمان بهکاژیکێکی دی و به‌جۆرێکی دی نیه؟!