له‌م رۆژانه‌دا که‌ناوی کاژ‌یک، بهگهرمییهکی زیاتره‌وه که‌وتۆته‌وه سه‌ر زاران و نامیلکه‌و کتێب و وتاری له‌باره‌وه ئه‌نوسرێ و هه‌ڤپه‌یڤینی بۆ سازئهکرێ و سنوری دادگاش تێئه‌په‌ڕێنێ، جێیخۆیهتی هه‌ندێ تیشک بخه‌ینه سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و بیروباوه‌ڕو رێکخستنه به‌مه‌به‌ستی پڕزانیاریکردنی نه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت کاژ‌یک.
له‌تاریکستانی 1959دا، کاتێ شۆڤێنێتی ئه‌ره‌بی و ره‌گه‌زپه‌رستیی تورکی و فارسی و ته‌وژمی کۆمۆنستی و ئیسلامی، شاڵاوی زیاتریان ئه‌هێنا بۆ توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، کاژ‌یک (کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه‌و یه‌کێتیی کورد) وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش 14/4 له‌ئاسۆی کوردستان هه‌ڵهات و روناکییه‌کی پڕهیوای به‌خشی به‌کاروانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و وزه‌ی زیاتری کرده‌وه به‌ده‌ماره‌کانی هیوای ئازادی و یه‌کسانیی کورد‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانداو دروشمی (کوردستان بۆکورد- یه‌کسانی بۆ گه‌ل)ی وه‌ک ته‌ورێک سره‌وانده داری گه‌نده‌ڵی پێکه‌وه ژیانی داگیرکه‌رو داگیرکراو. جا گه‌رچی هه‌ندێ گرفت بونه هۆیئهوهی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه وه‌ک رێکخستن به‌ری جریوه‌ی بگیرێ، به‌ڵام وه‌ک لایه‌نه هزرییه‌که‌ی، به‌رده‌وام له‌گه‌شه سه‌ندندایه به‌جۆرێ که به‌شێکی زۆر له‌وانه‌ی دژی ئهوهستانهوه، ئێسته هه‌مان بیروباوه‌ڕ پهیڕهوئهکهن وه‌ک له‌نوسین و کرداریانا ده‌رئه‌که‌وێ، سه‌ره‌ڕای زۆرێک له‌نه‌وه‌کانی نوێ که‌بونه‌ته خاوه‌نی هه‌مان دیدوبۆچون.
فه‌لسه‌فه‌و ستراتیجی کاژ‌یک، لهنامیلکهی کاژیکنامهو به‌رنامه‌و پهخشهکانیدا پیشاندراون. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیشی، جیاکهرهوهبون له‌ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ئه‌وساو ئێسته‌ی کوردستان وه‌ک له‌م خاڵانه‌دا ده‌رئه‌که‌ون:
1-کاژ‌یک رێکخستنێک و بیرۆکەو فەلسەفەیکبو بۆ هەمو نەتەوەى کورد لهسەرتاسەرى کوردستاندا، واتا سنورى چالاکییەکانى، کوردستانى گەورەبو، نەک تەنیا پارچەیەک یا هەرێمێک وەک ئەو رێکخراوانەیتر (جگه لهپاسۆک و کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و هه‌ندێ رێکخراویتر که درێژه‌پێده‌ری هه‌مان باوه‌ڕی کاژیکبون). ئەوەش بەپێى به‌رنامه‌که‌ی کەئەڵێ: (مەیدانى کارگوزاریى کاژ‌یک هەمو کوردستانە، بەڵام لەسەرەتاوە بەشێکى کوردستان ئەکات بەبنکەى ئیش‌کردن و لەوێوە پەلئەهاوێ بەهەمو کوردستانا). ناوی خۆیشینا کۆمه‌ڵه نه‌ک حیزب. حیزب بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی وکو کورد، خراپه. خراپترین جۆری حیزبیش حیزبی ستالینییه که ئه‌وساو ئێستاش هه‌مو حیزبه‌کانی کوردستان ستالینین. کورد پێویستیی به‌یه‌کێتی و یه‌کده‌نگی هه‌یه، حیزبایه‌تی دوبه‌ره‌کیی لێئه‌که‌وێته‌وه که‌ئه‌وه‌ش ده‌ردی کوشنده‌ی کورده. جاران فره میرنشینی و ئێسته فره حیزبی، کوردی کهرتوپهرتکردوه.
2-مەسەلەى (برایەتى) بەلاى کاژیکەوە ئەوەبو کە برایەتى پەیوەندییەکى نەژادیى نێوان کورد‌و کوردە، پەیوندیى نێوان نەتەوەى کورد‌و نەتەوەیەکیتر، ئەشێ پەیوەندییەکى دۆستانەبێ. ئەمەش بەپێچەوانەى دیدى حیزبە کوردییهکانەوە کەهەمیشەو لەبەربورە باڵورەى برایەتى کورد‌و عەرەب و کورد‌و هەرچى دژەکورد هەیە لێئەدەن و جەنگى کورد‌و کورد ئەکەن!
3-کاژ‌یک مەسەلەى کوردى لەسەرتاسەرى کوردستاناو لەهەر پارچەیەکیا بەیەک مەسەلە ئەزانى که‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییه، بەپێچەوانەى حیزبەکانەوە، بەتایبەتى حیزبەکانى ئەو سەردەمە، کە مەسەلەى کوردیان لەهەر پارچەیەکى کوردستانا، بەمەسەلەى نیشتمانیی ئەو دەوڵەتە ئەزانى کە ئەو پارچەیەى کوردستانى داگیرکردوە! بۆ نمونە، مه‌سه‌له‌ی کورد لەعێراقا هەرگیز وەک مەسەلەى عەرەب بەگشتى و مەسەلەى عەرەبى شیعەو عەرەبى سونە نیە. هەروەها مەسەلەى کورد لەئێرانا، وەک مەسەلەى ئازەرى و بلوشو عەرەب‌و فارس نیە. بەو جۆرە لەتورکیاو سوریا‌و سۆڤێتى جارانیشا.
4-کاژ‌یک تاوانى پارچەپارچەکردن و داگیرکردنى کوردستانى ئەخستە ئەستۆى ئیمپریالیزم و دەوڵەتە هەرێمییەکانى دەورى کوردستان و گەلەکانیشیان. کەچى حیزبەکان، ئەم تاوانەیان ئەخستە تەنیا ئەستۆى ئیمپریالیزم، یا تەنیا دەسەڵاتی داگیرکەران بێ گەلەکانیان
5-ئیمپریالیزم بەلاى کاژیکەوە، تەنیا ئیمپریالیزمى رۆژئاوا نەبو. ئیمپریالیزمى رۆژهەڵاتیشبو کە خۆى لەئیمپریالیزمى کۆمۆنیستیا ئەنوان، لەوەش زیاتر، کاژ‌یک ئەو دەوڵەتانەشى بەداگیرکەرو کۆلۆنیالیست ئەزانى کە کوردستانیان داگیرکردوە. کەچى بەلاى پارتییە کوردستانییەکان و پارتییە مارکسیەکانەوە لەکوردستانا، ئیمپریالیزم تەنیا ئیمپریالیزمى رۆژئاوابو!
لەم بارانەوە، کاژیکنامە، جەخت لەسەر ئەو لایەنانە ئەکاتەوەو ئەڵێ: (کاژ‌یک داگیرکەرانى کوردستان بەیەک چاو تەماشا ئەکاو کوردستان تەنیا بەموڵکى کورد ئەزانێ و ئەبێ کورد هەر خۆى فەرمانڕەوابێ لەکوردستانا. لەبەر ئەوە بڕواى بەو برایەتییە درۆزنەیە نییە کە لەڕێگەیەوە سەروەت و سامانى کوردستان بەتاڵان ئەبرێ و لەکەمترین مافى مرۆڤانە بێبەش ئەکرێ. لەبەر ئەوە فەرمانڕەوایەتى هەمو ناکوردێک بەسەر کوردستانا بەکارێکى ناڕەوا ئەزانێ.
6-کاژ‌یک وەک رێکخراوێکى سیاسى نەتەوەیى کوردى، خۆى بەنوێنەرى سەرجەم نەتەوەى کورد ئەزانى، نەک نوێنەرى تەنیا چینێک یا توێژێکى کۆمەڵى کوردەوارى، بەپێچەوانەى پارتییە مارکسیەکانەوە کە خەباتیان خەباتى چینایەتییەو بۆ ئەو مەبەستەش، هەمیشە گڕى ئاگرى شەڕى چینایەتیان خۆشئەکرد. لەم خاڵەشەوە هەندێ ئەنجام ئەکەوێتەوە:
ا- بەرژەوەندیی هەمو تاک و کۆمەڵانى کورد لەسەربەخۆیى کوردستاندایە بەر لەوەى لەخەباتى چینایەتیا بێ.
ب- هیچ چینێکى کۆمەڵ مافى ئەوەینیە خۆى بکاتە پێشڕەو و سەرکردەى چینەکانیتر.
ج- کێشەى نێوان چینەکان بەشەڕى چینایەتى چارەسەرناکرێ، بەڵکو بەنەهێشتن یا کەمکردنەوەى جیاوازیى چینایەتى چارەسەر ئەکرێ
د- داگیرکەرانى کوردستان، رژێمى فەرمانڕەوایەتیان هەرچیبێ، هەمیشە بەیەک چاو سەیرى چینەکان و تاکەکانى نەتەوەى کورد ئەکەن.
7-مەسەلەى ئازادیى نەتەوەى کورد‌و سەربەخۆیى کوردستان، مەسەلەیەک نیە سازشى لەسەر بکرێ بەهیچ بیانویەکەوە، تەنانەت بەبیانوى دیموکراتى و راى زۆربەشەوە. بۆ نمونە: ئەگەر زۆربەى نەتەوەى کورد لەگشتپرسییەکدا لەجیاتى ئەوەى دەنگبدا بۆ سەربەخۆیى کوردستان، دەنگبدا بۆ چونە پاڵ هەر دەوڵەتێکیتر، ئەوا ئەو دەنگدانە ناڕەوایەو کاژ‌یک دژى ئەوەستێتەوە. ئەمەش بەپێچەوانەى ئەو پارتیانەوە کە مافى چارەنوسى کورد بەڕاى زۆربەوە، یا بەڕاى پەرلەمانێکەوە، یا بەڕاى خۆیانەوە گرێ ئەدەن. یا ئەوانەى مافى چارەنوسى کورد لەناو چوارچێوەى هەر کام لەدەوڵەتە داگیرکەرەکانى کوردستانا ئەهێڵنەوە، رایەکى زۆربەى لەو جۆرە، بێگومان رایەکى نائازاد یا رایەکى چەواشەکراوو ناهوشیارەو نەخۆشەو هیچ بینایەکى لەسەر ناکرێ.
8-بەلاى کاژیکەوە بەپێچەوانەى پارتییە مارکسیەکان و کۆمۆنیستەکانەوە، نەتەوایەتى (بەکوردایەتیشەوە) نەدەسکردى چینى بورژواى هیچ نەتەوەیەکەو نەقۆناغێکیشە لەمێژوا. بەڵکو هەستێکى سروشتى مرۆڤە لەرۆژى پەیابونى هەر نەتەوەیەکەوە، تا مرۆڤیش بمێنێ ئەو هەستە هەر ئەمێنێ ئەگەرچى نەتەوایەتی وەک هەر دیاردەیهکیتر گەشە (تەتەور) ئەکات و تەنیا لەیەک قاڵبا نامێنێتەوە.
9-بەلاى کاژیکەوە، بەپێچەوانەى راى مارکسیەکانەوە، مەرجنیە بەرژەوەندیى ئابوریی چینى کرێکار لەهەمو جیهانا وەک یەکبێ، بەڵکو گەلێ جار بەرژەوەندیی ئابوریی چینى کرێکار لەوڵاتێکا لەگەڵ بەرژەوەندیى ئابورى چینى سەرمایەدارى هەمان وڵات وەکیەکەو دژى بەرژەوەندیی ئابورى چینى کرێکارى وڵاتێکیترە. بۆ نمونە: بەڵگەنەویستە کە بەرژەوەندیى چینى سەرمایەدارو چینى کرێکارى وڵاتە داگیرکەرەکان لەوەدایە کە خوێنى وڵاتە داگیرکراوەکان بمژن، بەخوێنى هەمو چینەکان بەچینى سهرمایهدارو چینی کرێکاریشەوە.
10-هاوبیرانى کاژ‌یک، هەرگیز باوەڕیان بەو دروشمەى ئه‌و پارتیانه نیه، کەئەڵێن: (دیموکراتى بۆ عێراق یا بۆ وڵاتە داگیرکەرەکانیترى کوردستان و خۆسه‌ری یا ئۆتۆنۆمى، یا فیدراڵى بۆ کوردستان). بەلگە بۆئەم راستییە: نە دیموکراتییەکەی قاسم نە دیموکراتییەکەی تورکیا کێشەی کوردیان چارەسەرنەکرد.
11-بەلاى هاوبیرانى کاژیکەوە، پشت بەستن بەهەر کام لەداگیرکەرانى کوردستان، لەماڵوێرانى کورد زیاتر، هیچیترى لێدەسگیرنابێ. ئەمەش بەپێچەوانەى ئەو پارتییانەى ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتى داگیرکەرانى کوردستان بەدۆست ئەزانن و پشتیان پێئەبەستن!
12-کاژ‌یک هەمو بنەما باوەڕییەکانی لەهەڵکەوتەو ناخی کوردستانەوە هەڵهێنجاوە، کوردایەتییەکەی نە نازێتیی ئەلمان نە عروبەی عەرەبە. هیچ پەیوەندییەکی بەناسیۆنالیزمی رۆژئاواییەوە نیەو هەڵەیە بە کوردایەتی بوترێ ناسیۆنالیزم.
13-کاژ‌یک باوەڕی بە ئاشتیی نێوان کورد‌و داگیرکەرانی نییە. ئەبێ کورد هەمیشە لەشەڕابێ لەگەڵ داگیرکەرانی هەتا سەربەخۆیی. شەڕیش دو جۆرە: گەرم و سارد. ئەگەر شەڕی گەرمی بۆنەکرا، ئەبی بەردەوام لەشەڕی ساردابێ.
14-کاژ‌یک، بەپێچەوانەی پارتییە کوردییەکانەوە، باوەڕی بە پیشەسازییکردنی کوردستاننیە لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانیا، چونکە ئەوە ئەبێتە هۆی بەعەرەب و تورک و فارسکردن و تاڵان‌کردنی سامانی کوردستان.
15-کاژ‌یک چارەسەری کێشەی زەویی لەوەدا ئەبینی کە ئەبێ زەوی بدرێ بەوەی ئەیکێڵێ، واتا بەجوتیار . لەمەوە دژی سیستمی دەرەبەگایەتییه.
16-به‌لای کاژیکه‌وه بیروباوه‌ڕ به‌بیروباوه‌ڕ وهڵامئهدرێتهوه، له‌مه‌وه دژی تیرۆره.
17-ئاین و سیاسه‌ت دو شتی جیاوازن، له‌مه‌وه باوه‌ڕی به دنیایی(عه‌لمانیه‌ت)ه.
18-ده‌سکه‌وته کاتییه‌کانی وه‌ک ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی، ئه‌بێ ههنگاوێکبن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و. . . تاد.
دروشمی (کوردستان بۆکورد- یه‌کسانی بۆ گه‌ل) که‌دروشمی بنه‌ڕه‌تیی کاژیکه، هه‌مو ئه‌و خاڵانه‌ی تیا رهنگئهداتهوه.
له‌کورته وه‌ڵام/17دا. باسه‌که‌مان درێژهیئهبێ.