فرانسوا هۆلاند سەرۆک کوماری فەرەنسای زلهێز و یەکێک لە پێنج وڵاتەکەی ئەندامی ئەنجومەنی هەمیشەیی ئاسایش و خاوەن ماف و بڕیاری (ڤیتۆ) لە نەتەوە یەکگرتووەکان, بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆک بارزانی پێشوازی لێکرا, دوای سەردانەکە و پشوویەکی کورت لە هەولێری پایتەخت (کۆشکی سەنگەر) لە چیای زەرتک و لە شوێنی حەوانەوەی سەرۆک بارزانی فرانسوا هۆلاند بەڵێنی بەردەوامی پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستانی نوێ کردەوە. چەند مانگێک بەر لە ئێستاش لە سلێمانی و لە (کۆشکی گردەکە) نەوشیروان مستەفا پێشوازی لە نوری مالیکی سەرۆکی دەرکراوی حکومەتی هەڵوەشاوەی عێراق کرد, دواتر لە دانیشتنێکی نەهێنی و لە ژوورە تارکەکان نوری مالیکی بەڵێنی بە نەوشیروان و هاوپەیمانەکانی دا کە بەردەوام بێ لەسەر سیاسەتی بڕینی مووچە و قووتی خەڵکی کوردستان, دوای کۆبوونەوەکە نوری مالیکی هیوای ئەوەی خواست بە سەردانی کردنی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە شەهیدانی کیمیابارانیش ئازار بدات, هەر وەک زیندووەکانی لە سلێمانی ئازار دان, بەڵام گەنجانی شەهید پەروەری هەڵەبجە رێگایان لە هینانەدی ئەو هیوایەی نوری مالیکی گرت و گیانی شەهیدانی هەڵەبجەیان لە ئازاردان پاراست. خەڵکینە ئێوە دادوەر بن و بڕیار لەسەر هاتنی فرانسوا هۆلاند و پێشوازییەکەی هەولێر و بەڵێنەکەی فرانسوا هۆلاند لە ناو (کۆشکی سەنگەر) لە چیای زەرتک و سەردانەکەی نوری مالکی بۆ سلێمانی و بەڵێنەکەی لە ناو (کۆشکی گردەکە) بدەن.