دوای ده‌ساڵ له دابڕان و دڕدونگی وا وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕِۆن په‌یوه‌ندییه‌كالنیان له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئاسایی بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی هێشتا خۆیان دووره‌په‌رێز ده‌گرن له هه‌لسوكه‌وت له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا به‌هۆی شه‌ڕو ڕووداوه خوێناوییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كه حكومه‌تی شام به هۆكاری ده‌زانن.
ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری خێرای به خۆیه‌وه دی، كاتێك هاوپه‌یمانه عه‌ره‌بیه‌كانی واشنتۆن له‌ناوچه‌كه سه‌رقاڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و ئابووری و بازرگانیه‌كانیانن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌لیفۆنیه‌ی كه له نێوان شازاده‌ی جێنیشینی ئه‌بو زه‌بی (موحومه‌د بن زاید) له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری عه‌ره‌بی سوریا ئه‌نجامیدا، ئه‌و ته‌ریك كردنه‌ی سه‌رۆكی سوریا كۆتایی پێهێنا كه ساڵانێك درێژه‌ی كێشا.
به‌تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و ئه‌وئاژاوه‌و بی سه‌روبه‌رییه‌ی هاته كایه‌وه و، سه‌رقاڵی ئه‌مریكا به ململانێكانی خۆی له‌گه‌ڵ چین، پێده‌چێت ئه‌مریكا بێلایه‌نی هه‌ڵبژێرێت له‌زۆرێك له كێشه‌و قه‌یرانه‌كاندا، بۆیه سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان له ئێستا دا كاری له پێشینه‌یان ریفۆرمی ئابوورییه كه‌ساڵانیبَكه به هۆی ململانێ و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان و كۆرۆناوه چه‌قی به‌ستووه‌و كۆت و په‌ندی گه‌وره‌ی بۆ دروست بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه له ئاسۆه‌وه ئاماژه‌گه‌لێك ده‌ركه‌وتوون هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی قاهیره‌و عه‌مان و ئه‌بوزه‌بی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له گه‌ڵ سوریادا بچنه‌وه‌و ئاسایی بكه‌نه‌وه، به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له گه‌ڵ مۆسكۆ كه به‌هێزترین پاڵپشت وهاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌د بوون له قه‌یرانی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یدا، ڕوسیا هه‌وڵده‌دا جارێكی تر سوریا ببه‌ستێنه‌وه‌و به دراسێ عه‌ره‌بیه‌كانیه‌وه، زیاتر بۆ به‌رگرتن به هه‌ژموونی زۆری ئێران و توركیا له سوریا.
ئه‌مریكاو حكومه‌تی سوریا
تا ئێستاش ئه‌مریكا بایكۆتی حكومه‌تی شام ده‌كات و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تیدا به‌روه شام نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵكو خوازیاری گۆڕانكارین له سیستمی سیاسی سوریا به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت به‌سوریا، سزاكانی ئه‌مریكا له سه‌ر سوریا تا ئێستا ماوه كه له سه‌رده‌می تره‌مپدا ده‌ركراون.
له‌هه‌مانكاتدا پێناچێت ئێستا بار‌و دۆخی سوریا له‌كاره پێشینیه‌كانی سیاسه‌تیده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو ئیداره‌ی بایدن بێت، به‌تایبه‌تی یاسای قه‌یسه‌ر كه سزاگه‌لێكی توند له خۆ ده‌گرێت دژ به سوریا تا ئێستا نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه‌فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تی دیمه‌شق.
ناوه‌نده هه‌واڵیه‌كانی ئه‌مریكاو خۆرئاوا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه هانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن كه سزاكانی سه‌ر سوریا لاببات و زه‌مینه‌سازی بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆریزی وڵاتانی عه‌ربی، وادیاره ئیداره‌ی بایدن گوێ ده‌گرێت بۆئاوا خواستێك تاڕاده‌یه‌ك.
ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه دوای ساڵانێكی زۆری دابڕانی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و سوریا، كه ئه‌ندامێتی سوریا له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵپه‌سارد، هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌كو ئیمارات و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئوردن یارمه‌تی تاقمه چه‌كداره‌به‌ناو ئۆپۆزه‌سیۆنه‌كانی سوریایان ده‌دا.
هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه ئاكامی شۆرش و به‌رخۆدانی خه‌ڵكی سوریا بوو بۆ وڵاتێكی باشتر و ئازادله‌سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌ره‌بی، به‌ڵام تاقم و گروپه تیرۆریستیه‌كان سواری شه‌پۆله‌كانی شۆرش بوون و له ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لایانداو، نیوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون هه‌زارانیان لی كوژرا و بریندار بوون، ملیۆنه‌هاشیان ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو دراوسێكان بوون.
له كۆتاییدا تا ئێستاش ڕوداوه‌كانی سوریا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده حكومه‌تی سوریا به‌شی زۆری خاكی سوریای له تاقم و گروپه چه‌كداره‌كان پاك كردۆته‌وه، خۆرئاوای كوردستان واته ناوچه‌كانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئیداره‌ی خۆسه‌ری هه‌یه له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به هاوكاری ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌پارێزرێت وهێزه توندڕه‌وه‌كانیش جێ پێیه‌كیان له ناوچه‌ی ئه‌دلیب هه‌یه له باكوری سوریا كه توركیا پشتیوانیان لێده‌كات.