له 1921 تا 2021 سه‌ده‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زراوه ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا كوردستان به‌شێك نه‌بوو له‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام دواتر ساڵی 1925 كوردستانی باشووریشی به ده‌ر له خواستی خۆی پێوه‌ی لكێنرا كه ئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لی زۆری هه‌بووه لێره‌دا بواری ئه‌وه‌نیه باسی بكه‌م.
عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه به ده‌ر نه‌بووه له قه‌یران و كێشه‌و ململانێی گه‌وره گه‌وره، سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه بوون عێراق سه‌قامگیری و ئارامی به خۆیه‌وه نه‌بینێت ماوه‌یه‌كی كه‌می نه‌بێت.
سه‌رده‌می پاشایه‌تی
سه‌رده‌می پاشایه‌تی 1921_1958 ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌بووه و له ژێر ئینیدابی به‌ریتانیادا بووه‌و، كۆمپانیا مۆنۆپۆڵه‌كان چاوی ته‌ماحیان تێكردووه‌و خێروو بێره‌كه‌یان بۆ خۆیان بردووه‌و كه‌مێكیان لی داواه‌ته عێراق، هه‌وڵی دروستكردنی داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت دراوه هه‌ر له دروستكردنی سوپا‌و پۆلیس و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردن پێكهێنانی كابینه‌كانه حكومه‌ت و متمانه‌دان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و متمانه وه‌رگرتنه‌وه ش له حكومه‌ت ئه‌مه له مێژووی وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق به درێژی باسكراوه، كه‌له‌و ماوه‌ی 37 ساڵه‌ی سه‌رده‌می پاشایه‌تی ده‌یان كابینه‌ی حكومی پێكهێنراوه‌و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه به ڕێكاری یاسای له په‌رله‌مانه‌وه، خاڵێكی گه‌شی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌بوونی جیاوازی ئتنیكی و تائیفی و نه‌ته‌وه‌ییه چه‌ندین جار كورد‌و شیعه‌و سوونه‌و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرییان وه‌رگرتووه، پێگه گرنگه‌كانی سوپا‌و ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ستی پێكهاته جیاوازه‌كانه‌وه بووه تا پاسه‌وانه مه‌لیكیش.
سه‌رده‌می كۆماری
سه‌رده‌می كۆماری سه‌ربازی 1958_2003 ئه‌م سه‌رده‌مه به كوده‌تای سه‌ربازی 14 ته‌مووزی 1958 ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر كوده‌تای 8 شوباتی 1963 ی به‌عسیه‌كان بۆ جاری یكه‌م كوده‌تای 17 ته‌مووزی 1968 به‌عسیه‌كان بۆ جاری دووه‌م، ئه‌مجاره به‌عسیه‌كان ته‌واوی جۆمگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقیان كۆنترۆڵكرد هه‌نگاو به هه‌نگاو ژیانی حزبایه‌تیان له عێراقدا قه‌ده‌غه‌كرد ئه‌گه‌رچی به‌یانی 11 ئازاری ساڵی 1970 یان بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌ركرد له ژێر فشاری شۆرشی كوردا، به‌ڵام دواتر كه به‌هێز بوون په‌شیمان بوونه‌وه‌و، ئۆتۆنۆمیه‌كی كارتۆنیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌شترین سه‌رده‌مه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت، پڕه له گۆڕی به كۆمه‌ڵ، جینۆساید، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی، ووشكردنی هۆڕه‌كانی باشوور، ئه‌نفالی كورد، جه‌نگی به‌رده‌وام له گه‌ڵ دراوسێكان، به تایبه‌تی بۆ كورد و كه‌مینه‌كان و ئاینزای شیعه‌ش، عێراق تووشی شه‌ڕی درێژخایه‌نی ده‌ره‌كی بوو له گه‌ڵ ئێران هه‌شت ساڵ، داگیركردنی كوه‌یت و ئابڵووقه‌ی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر عێراق بۆ ماوه‌ی سیازده ساڵ نه‌گبه‌تی گه‌وره‌بوون بۆ گه‌لی عێراق.
عێراقی نوی
سه‌رده‌می كۆماری سێیه‌م یان عێراقی نوی له ساڵی 2003 تائێستا، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌ره‌ڕای ئازادی و دیموكراسی و كرانه‌وه‌ی بی مه‌رج و كۆت و به‌ند، نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2005 و ڕاپرسی له سه‌ری 85% خه‌ڵكی عێراق به به‌ڵی ده‌نگی له سه‌ردا، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستووره‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌تری له‌وانه‌ی پێش خۆی بۆ عێراق و عێراقییه‌كان خووڵقاند، له‌وانه سه‌رهه‌ڵدانی بیروباوه‌ری توندڕه‌وی له بابه‌تی ئه‌لقاعیده‌و دواتر داعش و دروستبوونی گروپ و تاقمی میلیشاتی چه‌كدار كه توندوتیژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی سامناكی لێكه‌وته‌وه.
له كۆتاییدا له دوای سه‌د ساڵ له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته شین بگێڕن یان شایی بۆ ئه‌م هه‌موو مه‌رگه‌سات و جینۆساید و قڕكردنه؟
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ دڵسۆزان و بیرمه‌ندانی ئه‌م وڵاته له دوای سه‌د ساڵ له نه‌هامه‌تی بیرێكی جدی بكه‌نه‌وه له ئایینده‌ی ئه‌م وڵاته؟
ئایا جگه له دانوستان و دایالۆگ و لێبوردن و یه‌كتر قبوڵكردن ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌یه؟
ئایا له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه جیاوازی و فره ڕه‌نگی سه‌رچاوه‌ی هێز و توانا نه‌بووه، ئه‌دی بۆ له وڵاتی ئێمه پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی؟