هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی ماده‌ی 119 ده‌ستوری عیراق هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر ده‌توانن هه‌رێمێك ڕابگه‌یه‌نن دوای ئه‌وه‌ی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه داخوازییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ڕاپرسی.
ئه‌م بیرۆكه‌یه كۆنه له ساڵی 2007 له لایه‌ن جۆبایدن كه ئه‌وكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بوو ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكایه پێشنیار كرا عیراق بكرێته سی هه‌رێمی فیدراڵی كورد‌و شیعه و سونه، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام دوای ئه‌وه هه‌رجارێك كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی نێوان شیعه‌و سونه قوڵ ببێته‌وه ئه‌م داخوازیه‌ی سونه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه وه‌كو جۆرێك له سازش و فشاری سیاسی بۆبه ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت به‌كار ده‌هێنرێت.
له ئێستاشدا له دوای دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له پۆسته‌كه ی كه پشكی سونه‌یه به گوێره‌ی عورفی سیاسی له عیراقدا دوای ساڵی 2003 به بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له 14 تشرینی دووه‌می 2023، له‌وساوه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له پێكهاته‌ی شیعه‌یه جێگره‌وه‌یه‌تی، داخوازی سونه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌رێمێكی سونی به توندی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
پارێزگاكانی سێ كوچكه‌ی سونه كه پێكهاتوون له موسڵ و ئه‌نبارو سه‌لاحه‌دین و دیاله و پشتێنه‌ی به‌غدا، پێشتریش داوای به هه‌رێمكردنی ئه‌و ناوچانه‌یان كردبوو له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵه‌كانی 2013 و 2014 به‌ڵام داگیركردنی ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌و ئاواته‌یان به‌دی نه‌هات و به پێچه‌وانه‌وه ناوچه‌كانیان بووبه وێرانه‌ی جه‌نگ و له كۆتاییشدا دووركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندو بڕیاری سیاسی عیراق، ئه‌گه‌رچی سونه‌كان له ساڵی 1921 دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه خاوه‌ن بڕیاربوون له عیراقدا به‌ڵام شیعه‌كان له په‌راوێزدا بوون، هه‌ندێك كه‌سیش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مه جۆرێك له تۆڵه كردنه‌وه‌یه له هه‌مبه‌ر سونه‌كان، به‌ڵام سونه‌كانیش ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێن حوكمڕانی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام چۆن شیعه‌ی چه‌وساندوه‌ته‌وه سونه‌شی چه‌وساندوه‌ته‌وه به‌و به‌ڵگه‌ی چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له گه‌ڵ حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌بدا كردووه هه‌مان ڕه‌فتاریشی له گه‌ڵ حزبی ئیسلامی عیراقی ئیخوانی سونه‌كانیشدا كردووه.
سونه‌كان مه‌ترسیه‌كانی خۆیان ناشارنه‌وه له هه‌وڵدانی شیعه‌كان بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی شیعه مه‌زهه‌ب له عیراقدا ئه‌ویش چ له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی كۆچكردوو عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم ده‌ست پێ ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی عیراقی ساڵی 1957 كاتێك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوو ساڵی 2003، به‌ڵام دواتر پۆلڕ بریمه‌ر حاكمی ئه‌مریكی به‌وه رازی نه‌بوو ئه‌و یاساییه‌ی خسته‌وه كار، هه‌روه‌ها له ئێستاشدا دیاریكردنی جه‌ژنی غه‌دیر وه‌كو پشوی ڕه‌سمی له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه و هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی هه‌موو ئه‌مانه به مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر خۆیان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی ده‌زانن.
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی هه‌رێمی سوونه زۆرن له‌وانه:-
1. بوونی ناكۆكی زۆر له نێوان سه‌رانی سونه مه‌زهه‌ب دیارترین كۆسپی به‌رده‌م پێكهێنانی هه‌رێمی سونه‌یه.
2. هه‌مه‌جۆری پێكهاته‌ی ئه‌و پارێزگایانه به بوونی كریستیان و ئێزدی و شه‌به‌ك توركمان ئه‌ویش ڕێگرییه‌كی تره.
3. نه‌بوونی توانا و شاره‌زایی پێویست له وه‌به‌رهێنان به تایبه‌تی له بواری نه‌وت و غاز و كبریت و فوسفات كه‌له‌و پارێزگایانه‌دا هه‌ن له ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆ پشت به خۆ به‌ستن له به‌ڕێوه‌بردندا.
له كۆتاییدا:-
1. شیعه‌كان زۆر به توندی بیرۆكه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمی سونه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له 17 شوباتی 2024 پارێزگاری ئه‌نبارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌ردانی فایه‌ق زه‌یدانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری عیراقیان كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵام به توندی بیرۆكه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمی نوێی له عیراق ره‌ت كرده‌وه‌و، وتی هه‌رێمی كوردستانیش پێش نووسینه‌وه ده‌ستوری 2005 پێكهێنراوه.
2. به وته‌ی (ره‌عد سلیمان) یه‌كێك له سه‌رۆك خێڵه‌كانی ئه‌نبار وابڕیاره له مانگی ئه‌یلولی 2024 داهاتوودا كۆنگره‌ی هه‌رێمی سونه ده‌ست پێ كات به به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه زۆرینه سونه‌ن (ئه‌نبار، موسڵ، سلاحه‌دین، دیاله)
3. پێشتریش پارێزگای به‌سره له باشوری عیراق هه‌مان هه‌وڵیان دا شكستی هێنا بۆ دروستكردنی هه‌رێمی به‌سره.
4. بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزبوونی سیستمی فیدراڵی له عیراقدا پێكهێنانی هه‌رێمی تر به سووده له عیراقدا و به تایبه‌تی پێكهێنامی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له عیراقدا كه ماده‌یه‌كی ده‌ستوریه و تائێستا جێ به جێ نه‌كراوه.