دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك جۆبایدن له‌كۆشكی سپی و بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان تا 11سبته‌مبه‌ری 2021، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌جه‌نگاوه‌ركانی ئه‌مریكا له عێراق تا كۆتایی ساڵی 2021 و مانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رو ڕاوێژكارانی ئه‌مریكا به‌ته‌نها، ئێستا باس له ستراتیژیه‌تێكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كرێت له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئێستا مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه دوای گۆڕانكارییه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه و پێشڕه‌وییه‌كانی تالیبان له ئه‌فغانستان و جموجوڵ و په‌لهاویشتنی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئایا ستراتیژیه‌تی نوێی ئه‌مریكا چیه بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی به تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی له دوای ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی كه له فۆرمی كاره‌له پێشینه‌كانی ئه‌مریكا دا له ناوچه‌كه هاتۆته گۆڕی؟
ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیاره‌و به‌دی ده‌كرێت له سیاسه‌تی سه‌رۆك بایدن له‌وه‌ناچێت زۆر جیاواز بێت له ئیداره‌كانی پێش خۆی، به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا‌و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌وڵی پشتگیریكردنی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات له ڕێگه‌ی ڕاهێنان و ڕاوێژ‌و پێشكه‌شكردنی بۆندی چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگی و پێشخستنی توانای جه‌نگی سوپاكانی ئه‌و وڵاتانه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه چین و ڕوسیاش وه‌كو دوو جه‌مسه‌ری به‌هێز له ناوچه‌كه له هه‌وڵی فراوانكردنی هه‌ژموون وجی پی خۆشكردندان، جگه له به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا ئه‌وانیش به شێوازێكی كه‌متر هه‌مان ئامانجیان هه‌یه.
ستراتیژیه‌ته تازه‌كه‌ی ئه‌مریكا زیاتر گرنگی به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ده‌دات و پێشكه‌شكردنی هاوكاری ئاسایش بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌و تۆڵن له گه‌ڵ ئه‌مریكادا.
هه‌رچه‌نده له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدنه‌وه، وادیاره ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری ئاسایشی ناوچه‌كه بووبێت، به‌ڵام ڕێنمایی و ده‌لیلی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگه‌یه‌نراوه له 3 /3/2021 سروشتی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكای له ئاینده‌دا دیاریكردووه.
ڕێنمایی و ده‌لیله ستراتیژییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه واشنتۆن له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا كار بۆ به‌رگرتن له ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ئیقلیمی به تایبه‌تی ئێران له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، له‌ناوبردنی داعش و قاعیده‌و هه‌موو تۆڕ‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و هه‌روه‌ها بوارنه‌دان به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش (هه‌رچه‌نده داعش ماوه‌و تا ئێستا و جموجووڵی تیرۆریستی گه‌وره‌ی هه‌یه)، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌مریكا. هه‌ربۆیه سه‌رۆك بایدن هه‌مان ئه‌و وتانه‌ی له گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا دووپات كرده‌وه له دوا كۆبوونه‌وه‌یاندا له واشنتۆن وتی ڕۆڵی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق ته‌نها پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ‌و ڕاهێنانه به هێزه‌كانی عێراق و یارمه‌تیدانیان بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی داعش، ئیتر به بی ئه‌وه‌ی هیچ خشته‌یه‌كی كات دیاری بكات بۆ كشانه‌وه‌یان یان زانیاری تر له سه‌ر ژماره‌یان.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به عێراقه‌وه زۆرێك له چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان سیاسه‌ت و پلانی دوورمه‌ودای ئه‌مریكا مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نه، به‌ڵام ئه‌م لێداون و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی و نیگه‌رانی هه‌ندێك هێزی شیعه‌ی نزیك له ئێرانه.
له كۆتاییدا ئه‌مریكا له‌كۆی 210 ملیار دۆلار كۆمه‌ك و یارمه‌تی سه‌ربازی ده‌ره‌كی 55% ته‌رخانكردووه بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ڕاستیه‌كی تریش هه‌یه ناردنی چه‌ك و چۆڵ و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی كێشه‌و ململانێ ئتنیكیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ئاڵۆزتر ده‌كات، پێناچێت فاكته‌رێك بێت بۆ سه‌قامگیری و ئارامی.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خوازیاری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی و به‌ر له هه‌ژموونی هێزه ڕكابه‌ره‌كانی بگرێت له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت هه‌وڵ و چالاكیه دیبلۆماسیه‌كانی له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره پێ بدات و په‌یامه‌كانی ڕوونتر بكات و زیاتر پابه‌ندبێت به پێداویستی هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه.
بورهان شێخ ڕەئوف