له هاوكێشه‌ی كارتێكردن و كاردانه‌وه‌دا ره‌نگه هه‌بن له گۆڕانكاری بترسن.. له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ن به سووننه‌تی ژیانی ده‌بینن. ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه نیشتمانێك هه‌یه له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، ئه‌مه ڕه‌نگه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان به سنوور و به‌ربه‌ستێك بدرێته قه‌ڵه‌م ، لێره‌ڕا ناڕه‌وا نییه بپرسین: ــ ئایا ئێمه پێویستیمان به‌و هه‌موو كه‌ناڵی میدیایه هه‌یه.. ــ ئایا توانیومانه له‌و نێوه‌نده‌دا ئیزافه‌یه‌ك بكه‌ین. ــ یا توانیومانه له‌هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا زمانێكی ڕۆژنامه‌نووسی وا بخه‌ینه كار خۆمانی پێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه. ــ ئایا سه‌رچاوه‌ی نووسین له كوێوه‌یه و داخۆ ده‌توانین به‌ده‌ر له‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاوكراوه‌كانمان به وه‌رگێڕان پڕ بكه‌ینه‌وه؟ ــ
یاخود ئایا ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه له‌ناو لێشاوی ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵانه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ناوه‌خۆوه بگره تا ده‌گاته كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و ڕایه‌ڵه‌كانی ئینته‌رنێت و مۆبایل…تاد چ كه‌لێنێك ده‌مێنێ پڕی بكاته‌وه؟ ــ لێره‌دا ئایا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه كامیان هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ یا هی ده‌ره‌وه گرینگتره.؟ ــ ئایا ڕۆژنامه ده‌توانێ وه‌كو پێویست بایه‌خ به ئه‌ده‌ب و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ژیانی ڕووناكبیرییه‌وه هه‌یه بدا.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به (نا) بێ ، ئایا پاشكۆ و پاشكۆی تایبه‌ت بڵاوكردنه‌وه ئه‌و هه‌قه ده‌داته‌وه؟ ــ باشه ئه‌و ئازادییه‌ی له مێشكماندایه كه هیچ سنوور و ئاسۆیه‌كی نییه ، داخۆ له ڕۆژنامه و ژیانی ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ یا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ هه‌رچی بڵێین ، هه‌ر چییه‌ك بنووسین..؟
پرسیار له‌وه‌دایه ، سووننه‌تی گۆڕانكاریی و شه‌یدایی بۆ قوربانیدان و ماندوو بوون ده‌خوازێ بۆ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه بێ كه نیشتمانێك هه‌یه له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه... هه‌موو شتێك ، ئه‌و نیشتمانه‌ی هه‌میشه به ماندوو بوون و شه‌یدایی هه‌ژارانه‌وه ماوه و ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر چی له (ساته‌وه‌خته شاد)ـه‌كاندا له‌بیر ده‌كرێن ..
مه‌گه‌ر شتێك ، بوونه‌وه‌رێك ، خه‌یاڵ و خه‌ون و ته‌نانه‌ت زینده‌خه‌ونێك له نیشتمان مه‌زنتر ده‌بێ چی بێ به هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ی ئه‌و مه‌زنایه‌تیه‌ی بیری لێ ده‌كه‌یه‌وه ....
له‌و نێوانه‌دا هه‌قه ئیتر به وه‌ختی بزانین بیرێك له خۆمان بكه‌ینه‌وه ئێمه له كوێی
هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه‌ین كه ئه‌مڕۆ ته‌واوی دونیایێی پێوه سه‌رقاڵه ، یان ئێمه له هه‌نییه‌مان نووسراوه تا هه‌ین و تا هه‌تایێ وه‌چه دوای وه‌چه هه‌مان خه‌ون ببینین و هه‌مان هیوا به تراویلكه ببینین و بێهووده ....