ژنـانی ئهورووپا
خەمبار
بەسەر پێخەفە نەرمەكەدا،
پاڵ دەكەوم . .
ڕووم بەلای دیواردا وەردەگێڕم
زەردەمسكە دەبمەوە . .
بە پەنجەم
ناوت لەسەر دیواردا دەكێشم
لەگەڵ دەنگی تەقینەوەی دوورەوە
چاو دەنووقێنم
ئێستا دەتوانم بنووم،
بێ ئەوەی خەون بە هیچەوە ببینم
بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ بكەم . .
دەزانم زۆرن ئەوانەی
وەكو تۆ
كۆچیان بۆ ئەوروپایێ كرد
كۆچیان بۆمەرگ و زیللەت كرد
بەڵام پاش چەندان ساڵ
كە منداڵەكانیان
هۆی هاتنیان لێ دەپرسن
دەڵێن :
چونكە جەستەی ژنانی ئەورووپا
لە ژنانی ئێمە گەرمترە . .
ژنانی ئێمە،
كە لەوێ
لە بەتەنێیدا مردن .
(2)
له ملدا
هەمیشە زانیومانە
شتێك لە ملدا هەیە
لێی دەترسین،
نابێ لە پەتی لوولدراو
نزیك بینەوە . .
چەقۆیەك
یا دوو مشتی بێ بەزەیی
كەواتە ئێمە مەرگ دەناسین !
ئەو مەرگەی ڕێك لە ملدایە
لە جێیەك
لە هەموو جێیان پتر لێ دەدا
لە هەموو جێیان گەرمترە
لەوێدا ماچـیش هەیە .
(3)
ههناسهبڕكێ
ئەمڕۆ
بە كیسەی زۆرانبازیم هاتییە بەرچاو
بە مشتان وەرتگەڕامێ،
ئەوەی لە كاتی خۆیدا نەمدایتێ . .
كیسەكە دەهات و دەچوو،
دوور دەكەوتەوە . .
پاشان بە هێزێكی زۆرترەوە
دەگەڕایەوە،
مشتی دیكەی لێبوەشێنم
جارێكی دی وەك دڕندەیەكی برسی
دەهاتەوە . .
وا مامەوە،
تا هەستم كرد شەكەت بووم . .
بە دەستەكانم گرتم
بە جومگەی پەنجە قڵیشاوەكانم
سەرم پێ كرد
پڕ بوون لە خوێن و
بە ڕوونی
گوێم لە هەناسەبڕكێی خۆم بوو
وێنەی ئاژەڵێكی تۆقیو
خێراتر دەبوو .
(*) خانمهشاعیرێگی گەنجی سورییە، یەكێكە لەو شاعیرە ژنانەی ڕەخنەگران ئایندەیەكی لە شیعری نوێی عەرەبی تیا دەبینن .
* له سايتى گۆڤاری (كـيـكا)وه كراون به كوردى . بڕوانه :
http://www. kikahmagazine. com/?p=5486