- سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ
یازده جار پێش به‌رچایی دڵم تێكشكا
به‌یانیی ئه‌مڕۆ
پێشی به‌رچایی
یازده جار دڵم تێكشكا
شه‌ش جارانم پێشی فراڤینێ درووییه‌وه
یه‌كه‌مین جار : كه خاولییه‌كه‌ت له گه‌رماودا
له ته‌نیشت خاولی من بوو .
دووه‌م جار : كه زانیم پێوسته جله‌كانت دوور بخه‌مه‌وه
تا كه له به‌ر خۆم هه‌ڵدێم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه نه‌تبینمه‌وه .
سێیه‌م : كه دایكم گۆرانی ده‌چڕی
وه‌ك گوڵێكی له‌به‌ر خۆر كراوه‌دا ده‌رده‌كه‌وت
گریام
كه كچی ئه‌وم
بۆچی ئه‌وه‌نده‌م تاریكی خۆش ده‌وێ
من كچی ئه‌وم .
چواره‌م : كه ئه‌و كوڕه گه‌نجه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌دا پێی گه‌یشتم
ته‌له‌فۆنی بۆ كردم،
وتی وه‌ره له ڤییه‌ننا بمبینه
قاوه له فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌خۆینه‌وه و
ده‌بینه دوو غه‌ریب ته‌واو له یه‌كدی ده‌گه‌ن
وه‌ره له ڤییه‌ننا بمبینه ..
پێنجه‌م : بۆچی هێشتا له قه‌سیده‌كانم ده‌رده‌كه‌وی ؟
شه‌شه‌م : بۆچی هێشتا له خه‌ونه‌كانم ده‌رده‌كه‌وی ؟
حه‌فته‌م : بۆ تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتی ؟
هه‌شته‌م : كه خوشكم وتی :
ئایا ده‌زانی زانینی ئه‌وه‌ی به‌سه‌رت هاتووه
چه‌ند به ئێشه ؟
مه‌گه‌ر نازانی چه‌ند به ئێشه ؟
نۆیه‌م : كه گوێم له باوكم بوو
قاوه‌ی ده‌هاڕی
نه‌مده‌زانی به‌و ڕاده‌یه غه‌ریبی ده‌كه‌م
ده‌یه‌م : كه ئه‌و قه‌سیده‌یه‌م خوێنده‌وه
دوێنی شه‌و به مه‌ستی نووسیبووم
ته‌واو ڕاستگۆ و
شێوازێك تژی ڕاستی
- به‌سه چیدی مه‌خۆره‌وه، تۆ هه‌مه‌نگوای نی به‌سه خواردنه‌وه -
یازده‌م : زانینم به‌وه‌ی ئه‌م به‌یانییه
دڵم پێش به‌رچایی یازده جاران تێكشكاوه .
- وه‌ك بڵێی عاشق بین
هه‌ردووكمان درۆ ده‌كه‌ین
به‌ڵام ئه‌وه
له به‌ته‌نێ خه‌وتن باشتره
ڕقم له پانكه‌كه‌ته
كه به درێژایی شه‌وێ ده‌خوولێته‌وه
هه‌ستیقه‌سرینم لا دروست ده‌كا
به‌ڵام من نایڵێم
چوون كه قسه ده‌كه‌م
گوێت لێم نییه
گوێت لێم نییه، یا ناته‌وێ گوێت لێم بێ
گرینگ نییه
له هه‌ر دوو باران
به ئێشی گه‌رووم
بێ‌دار ده‌بمه‌وه ..
وا پێشان ده‌ده‌م خه‌وم دێ
مه‌سه‌له‌كه هه‌روایی ده‌رده‌كه‌وێ
كه نزیك ده‌بمه‌وه له‌وه‌ی
ده‌ستت بگرم
براده‌ره‌كانم
به نووستنم له‌سه‌ر ته‌ختی تۆ
شڵه‌ژاون
له كاتێكا ئێمه یه‌كدی ماچ ناكه‌ین
چه‌ند فلیمێك ده‌بینین ڕقم لێیانه
ده‌نووین و پشتمان تێك كردووه
خۆ لێك ناسووین
كه‌ده‌شتوانین
به‌یانی،
به وردی ژووره‌كه‌ت ده‌پشكنی
دڵنیا بی هیچ شوێنه‌وارێكی
په‌یوه‌ندییه خواروخێچه‌كه‌مانم جێ نه‌هێشتووه
شه‌رم له وایه‌ری بارگاوی كردنی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م ده‌كه‌یه‌وه
به دیواره‌كه‌ته‌وه‌یه
دایكت وا پێشان ده‌دا
ئۆتۆمبیله‌كه‌می له ڕاڕه‌وه‌كه‌دا نه‌بینیوه .
هه‌موو شه‌وێ
له ته‌نیشت یه‌كدی هه‌ناسه ده‌ده‌ین
وه‌ك بڵێی ئه‌مه مانایه‌ك ببه‌خشێ .
- خه‌مۆكی چییه ؟
پاكه‌تی جگه‌ره هه‌ڵگرتن
بێ ئه‌وه‌ی بیكێشی
پۆشینی جلوبه‌رگی به سێ ژماران گه‌وره‌تر
دابه‌زاندنی دوانزه كیلۆ له كێش
له هه‌مووی گاڵته‌جاڕتر دایكم ده‌ترسێنم
كڕینی پلیتی فڕۆكه
بایی هه‌رچی هه‌مه
گریان له به‌شی خواردنه‌وه گازییه‌كانی
دووكانی به‌ققاڵه‌كان
پلان دانان بۆ زۆر شت
پاشان په‌شیمان بوونه‌وه ..
پێنج سه‌عاتان نووستن له نێوه‌ڕۆدا
دادانه‌وه‌ی په‌رده‌ی په‌نجه‌ران
له‌بیر كردنی به‌كارهێنانی دژه‌ڕۆژ
نامه به كۆمپیوته‌ر ناردن بۆ مامۆستاكان
له باره‌ی دوا كه‌وتن
ئۆتۆمبیل لێخوڕینتا بناری شاخ
بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر بكه‌وی
زۆر قاوه خواردنه‌وه
خه‌و بردنه‌وه، پیاڵه‌ی خواردنه‌وه‌ش به ته‌نیشت جێخه‌وه‌وه
چه‌ندین هه‌فته هه‌مان فانیله
پاشان له ناكاو دانه‌یه‌كی نوێ .
فۆرتێسا لاتیفی
(*) ژنه شاعیرێكی ئه‌مریكاییه كه بیابانی كردووه به نیشتمانی خۆی
ساڵی 1993 هاتووه‌ته دونیاوه .
(**) ئه‌م قه‌سیدانه‌ی له ماڵپه‌ڕی (القصيدة كوم)ـه‌وه كراون به كوردی
بڕوانه :
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=4618