» لێم ده‌پرسی خۆشه‌ویستی چی لێ هات؟
پێت ده‌ڵێم:
شتێكم به‌بیر نه‌ماوه…
وێڕای ئه‌وه‌ش تێده‌گه‌م مه‌به‌ستت چیه؟
ئه‌من دێمت ده‌ناسم و
تا هه‌تایێ له‌بیری ناكه‌م
له‌وه‌ش زیاتری لێ ده‌زانم
چون جارێك ماچم كردووه.
برێخت«
ئاسمانێكی به‌تاڵ و زه‌مینێكی به‌ژاوه‌ژاو و له‌ناوخۆیدا خوول خواردوو…
سته‌می سته‌مكاران، به‌رگرتن له ڕووباری نوورانیی… چه‌شه‌ی به‌رز و پڕۆژه‌ی دادوه‌ری و دادخوازی له‌سنووری مه‌مله‌كه‌تی بهرژهوهندییهكاندا . .
باهۆزی هاوسهنگیهێن، به‌ناو نهالی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێ…
ده‌ڵێن ئیتر باوی شیعر نه‌ما ؛ سه‌رده‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و پێشڕه‌فته تیژڕۆكانییهتی… شارستانییه‌تی نوێ هه‌موو ئاره‌زووه چه‌پێنراوه‌كان به‌ڕه‌ڵا ده‌كا… ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌گوترا ؛ مرۆڤ بۆ ئه‌وه هاتووه مرۆڤییه‌تی خۆی بناسێ و هه‌ستی پێ بكا… ئه‌مڕۆ به بێخه‌به‌ری له ده‌وروبه‌ر، به ساویلكه‌یی له تێڕامان به‌واتا و مانایه‌ك گۆڕاوه، نزیك له‌سه‌ودای بازاڕ و دوور له دره‌وشانه‌وه‌ی شارستانییه‌ت:
چه‌ندی ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌رهاوێشته‌كانی به‌رزتر بفڕن، ته‌نیا دیوێكی ئه‌و شارستانییه‌ته ده‌رده‌بڕن… دیوه‌كه‌ی تر هه‌میشه له‌و پێویستییه ده‌روونی و ویژدانییانه‌ی مرۆڤدا كۆده‌بێته‌وه ؛ له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه ناو چالاكیه ڕۆحییه‌كانی، كه هه‌ر له‌دێری دێرینه‌وه شیعر سیله‌ی ڕووگه‌كانی بووه…
ڕووپێوی ڕاستبێژی و مێژووی سرووش و ئه‌و قۆناخ و ڕۆژگارانه بووه كه مرۆڤ سه‌ره‌ڕای گیرخواردنی له‌بۆشاییه بێ ئامانجه‌كان، لهشایانترین ساتی ته‌مه‌نیدا خۆی تیا بینیوه‌ته‌وه و هیوا و گه‌شبینی داوه‌تێ…
سه‌یر ده‌بێ هه‌بن شارستانییه‌تی نوێ به‌ته‌نیا چاوێك ببینن، كه خودی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له پێكه‌وه‌نان و دروست كردنیدا هه‌بووه به‌و ئهوپهڕگیرییهی باس ناكه‌ن و هه‌میشه تێیدا ده‌هێڵنه‌وه، به‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر مرۆڤیش واز له‌خۆی بێنێ، مرۆڤایه‌تی ده‌ست به‌خۆیدا شۆڕ ناكاته‌وه و واز له‌خۆی ناهێنێ…
گه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا كه ڕوویه‌كی هاوكێشه‌كه له ژیانی ئاده‌مزاددا پێك دێنێ له پڕۆسه‌یه‌كی به‌ره‌وپێشچوونی مێژوو نه‌دیده‌دا بێ، سه‌یر ده‌بێ ڕووه‌كه‌ی تری به دواكه‌وتوویی بمێنێته‌وه…
ئامار ده‌دوێن… با ڕوو له ئاماران بكه‌ین… له ئه‌ورووپا و وڵاتانی پێشكه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایش گه‌ڕێ كه كهلهپوورێكیان له‌م بواره‌دا هه‌یه… تۆ وه‌ره وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا… ئاماره‌كانی چه‌ند ساڵی پێشووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: له پاڵ ده‌یان ده‌زگای تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعر، نزیكی (هه‌زار - 1000) گۆڤاری هه‌فتانه و مانگانه و وه‌رزی تایبه‌ت به‌شیعر چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مه كه‌مبینی نییه له ئاست هێزی به‌هێزی ته‌كنه‌لۆژیا، له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شیعریش نییه ؛ كه بێگومان له ڕوانین و جیهانبینیه‌كانی ئێمه باڵاتره… به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكه له‌لابردنی تۆز و غوباری سه‌ر نگین . .
له‌باوه‌شگرتنی باهۆزه تۆراوه‌كانی ڕۆح و هه‌ستكردن بهساوه درهوشاوهكانییهتی، كه هه‌میشه (خوێ)ی هه‌موو ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بووه. . .