كه‌ش و هه‌وا. . . نه ژاد عزیز سورمێ

 

 (1)

ئه‌سپه‌كان ته‌راتێنیانه‌.  .  

گه‌رده‌لوولی سمه‌كانیانم لێ دیاره‌

گێژه‌نێكی سه‌ره‌وژووره‌ ؛

گیزه‌ی به‌فر،

له‌ هه‌ناسه‌ی

سواری ڕێبواران وه‌رده‌دا.  .  

كوَستی ماری ئاره‌زووشكێن،

دێ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌فسانه‌ و

به‌یانیی مێژوو به‌رده‌دا.  .  

 (2)

چ ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمانێدا نه‌ڕژا بوو

چ كیژێ پرچی نه‌بڕیبوو.  .  

نه‌ ئه‌و مه‌لی بێ مه‌فته‌ن بوو،

نه‌ ئاشیانه‌ی توره‌كه‌ڕێژ.  .  

به‌یداخه‌ ڕه‌ش و سپییه‌كان چوَن هه‌ڵدران؟

مێرگی سوَته‌ڵ و ئه‌رخه‌وان

ئه‌و هه‌موو شیعره‌ جوانانه‌ی چوَن لێ ڕوان؟

 (3)

ئاسكه‌كانم تارماییان دی و

تێیان ته‌قاند.  .  

خوایه‌ هه‌رگیز

ئاگرودوویان له‌ ماڵێدا نه‌كرێته‌وه‌

ئاسكه‌كانمیان ڕاچڵه‌كاند.  .  

 (4)

گوڵه‌كان هاتن ؛

پێچه‌كی بارانییان له‌سه‌ر نابوو.  .  

به‌ چل ئاواز ده‌یانخوێندو ده‌یانگێڕا

به‌ڵام ئه‌وان باران شوَر بوون، ڕانه‌چه‌نین

گریان.  .  

پێكه‌نین.  .  

گریان.  .  

به‌ نه‌وروَز كه‌وتن.  .  

خه‌ونیان دی:

ڕووبارێ زێڕ،

به‌ ناو تاسه‌ی تینوویه‌تییان ڕێی گرتووه‌

كولێره‌ی سووری پێدا دێ.  .  

گریان.  .  

پێكه‌نین.  .  

به‌ نه‌وروَز كه‌وتن.  .  

باران شوَر بوون ڕانه‌چه‌نین

به‌رده‌وام بوون له‌ خه‌وبینین.  .  

6/1987

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu