بێـلا جـەی دارک بچـووکـتریـن نووسـەری جیهـان.. رەزا شـوان

بێـلا جـەی دارک بچـووکـتریـن نووسـەری جیهـان.. رەزا شـوان

کچۆڵەی روخسارشیرینی بەریتانی (بێـلا جـەی دارک)ی تەمەن پێنج ساڵان، بچووکترین نووسەری ساڵی  (٢٠٢٣) یە لە هەموو جیهانـدا، کە ناوی لە ژمارەی پێوانەیی فەرمی جیهانی "گـینس" تۆماراکـراوە. بێـلا جەی دارک لە رۆژی (٤/ یـۆلیۆ/٢٠١٦) لە شاری (وێـیـمـۆس) لە ویـلایـەتی دۆرسـت، لە ئیـنگـلـتەرا لەدایـک بـووە. بێـلا دوو ریکـۆردی پێـوانەیی جیهـانی گـینسی بەدەستهـێـنا. یەکـەم ریکـۆردی لە تەمـەنی پـێـنج ساڵـیدا، لە ساڵی (٢٠٢٣) دا، وەک بچـووکـترین نووسـەری کـتێـب بۆ منـداڵان لە جیهـاندا. دووەم ریکـۆردی لـە تەمـەنی شـەش ساڵـیـدا، لـە کـۆتـایی سـاڵی (٢٠٢٣) دا، بەدەسـتـیهـێـنا، وەک بچـووکـتریـن نووسەری زنجـیرە کـتـێـب بۆ منـداڵان لە جیهـانـدا ناوی تۆمـارکرا. 

 دایـکی بێـلا نـاوی (چـێـڵـسی سـیـم) ە و تەمـەنی (٢٨) سـاڵە، شـێـفـێکی پـیـشەگەریی چێشتخانەیەکە. باوکی ناوی (مابـڵز دارکز) ە و تەمەنی (٣١) ساڵە، کرێکارێکی گەچە. 

هەمـوو شـتـێک لـەو کاتەوە دەسـتیپێکـرد، کە لە رۆژێـکی ساڵی (٢٠٢٠)، بێـلا جەی دارک چـوو بـۆ لای دایـک و بـاوکی و بـەم قـسـەیـەی سـەرسـامـیانی کـرد، کـە وتی:
"بـڕیارم داوە کـتـێـبـێک بنووسـم". دایک و باوکی پێیانوابوو ئەوە (یەکـێکە لەو شتە بێ بنەمایـانەی کە منـداڵان دەیـانـڵـێـن). 

بەڵام ئەم خەون و بـڕیـارەی بێـلا جەی دارک، بوو بە راستی و هـێـنایەدی. توانی تەنها لە مـاوەی پـێـنج رۆژدا، چـیـرۆکـێکی جـوان و مەبـەستـدار بنووسـێـت. چـیرۆکەکەشیی لەژێـر نـاوی (پـشـیـلە ونبـووەکە) یـە. پاڵـەوانی چـیـرۆکـەکەی پـشـیـلەیـەکی بچـووکە. 
پشیلە بچکـۆلەکە، سەرەکـێشی دەکات و شەوێـک بۆ گـوزەرکـردن بە شـارەکەدا، بەبێ پرس و رەزامەندیی دایک و باوکی، بە تەنیا لەماڵەکەیان دووردەکەوێتەوە، ون دەبێت. دوای ئەوەی چەنـد بەسەرهـاتێکی ناخۆشی بەسەردا هـات، بە زەحمەتی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە. بۆیـە پەشـیمـان دەبێـتەوە و داوای لـێـبووردن لە دایـک و بـاوکی دەکـات، کە گـوێی بە ئامۆژگارییەکەیان نەدا، کە نابێـت بە تەنیـا لە مـاڵ دووربـکەوێتەوە، پـشیلە بچکۆلەکە لە بەسەرهاتەکانی ئەو شەوەی، وانەیەکی گرنگ فـێربوو. بێلا جەی دارکی پـێـنج ساڵان وتی:"بیـرۆکەی ئـەم چـیرۆکەم، لە یەکـێک لە وێـنەکـێـشـانەکـانمـەوە بـۆ هـات". شایەنی باسیشە هەموو وێنەکانی کـتێبەکەی خۆی وێنەیانی کـێشاوە، تەنیا دوا وێنەی خوشکە لەخۆ گەورەتـرەکەی (لاسی مـای) بـۆی کـێشاوە. پەیـامەکەی بێـلا بۆ منـداڵان ئەرێنییە. ئەوەیـە کە نـابێـت منـداڵان بەبێ پـرسی دایک و باوکـیان، بە تەنیا لەمـاڵ بچـنە دەرەوە و دووربکەونەوە. بە تایبەتیـش لە شـەوانی تاریکـدا. 

بێـلا جەی دارک دەڵێت:"ویسـتم بـبـمە  نووسـەر، هـۆگـری وێنەکـێشان و نووسـیـنم". 

بە وتـەی چـێلسی دایکی بێـلا:"بێـلا هەمیـشە خەیاڵـێکی فـراوان گەورەی هەبـووە، لە تەمەنی سێ ساڵییەوە، کە فـێری خوێندنەوە و نووسین بوو، کورتە چیرۆکی نووسیوە. بۆیە ئەونـدە سەرسوڕهـێنەر نەبـوو بەلامانەوە، کاتێک کە بێـلا وتی بـڕیـارە کـتێبـێک بنووسـم". وتیشی:" ئەو گەشەسەنـدووی ئەرێـنییەکانی خەڵکـییە، تەنهـاش حەزی لە خوێنـدنەوە و وێنەکێشانە. بەراستی شانازیی پێوە دەکەم، پێموانەبـوو بگاتە ئەم ئاستە. دەمەوێـت ئـەو داناپێـدانـانە بەدەستـبهـێنـێـت کە شانەیەتـی ".
هەر بە قـسەی دایک و باوکی، بێـلا سووربـوو لەسەر زیـاتر خوێنـدنەوە و گەڕان، بۆ هـێنانەدیی خـواستە ئەدەبییەکـانی. 

کـتێـبەکەی بێـلا جـەی دارک (پـشـیلە ونبـووەکە) لە پێشا هـەر چـیرۆکێکی نووسـراوی پاکـنووسی چاپنەکـراو بـوو. تا رۆژێـکی ساڵی رابـردوو، بێـلا لەگەڵ دایـک و بـاوکـیدا، چوون پێشانگایەکی کتێب بۆ پشتگیریی خـێزانەکان لە شارەکەیاندا. بێـلا کـتێبە بچووکە وێنەیەکەشـراوکەی (پـشـیلە ونبـووکە) ی لەگـەڵ خـوێـدا هـێـێنابـوو. کە لەوێـدا چـاوی بە کـتێبە چاپکراوە نمـایشکراوەکان کەوت، لـێرەوە گـرنگی چـاپکـردنی کـتێـب خەیاڵی بـێـلای سەرقاڵکـرد. پەیوەنـدیی بە بەرپـرسێکی دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە کرد و کـتـێـبەکەی پێـشانـدا و وتی: "ئەمـە کـتـێـبی منـە". بەرپـرسی دەزگـاکەی چاپکـردن و بـڵاوکـردنەوەکە پێـیـوت: ئەمـە زۆر جـوانـە". قـسـەیـان لەسـەری کـرد. بەرپـرسـەکە بـڕیـاری چاپکـردن و بڵاوکـردنەوەی کتێبەکەی بێـلای دا. ئەمە ئەو شـوێـنە بـوو، کە هـەمـوو شـتـێک لەوێـوە پـێـشکەوت". 

کتێبی (پشـیلە ونبووەکە) لە نووسین و وێنەکـێشانی بێـلا جەی دارک، لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی (گـیـنگەر فاری پـریس) ەوە، لە (٣١/ یانـواری/٢٠٢٢) چاپکـرا و بڵاوکرایەوە. هەر لە سەرەتاوە زیاتر لە هەزار دانەی لـێفـرۆشرا. لەو کاتەوە زیـاتر لە دوو هـەزار دانـەی لـێفـرۆشــراوە. ئەمـەش بـووە هـۆی ئـەوەی، کە بێـلا جـەی دارکی تەمـەن پـێـنج ساڵان، وەک بچـووکـترین نووسەی لە جـیهانـدا، نازنـاوی و بـڕوانـامەی ریکۆردی جیهانی (گینس)ی پێبدرێت. چونکە لەگەڵ پێوەرەکانی نازناوەکەدا دەگونجێت.
لە ئیمەیڵێکی گینس وۆرڵد ریکۆردەوە، کە وەڵامی داواکەی بێلا جەی دارکیان داوەتەوە و بۆ دایکیان ناردبوو. ئەم دەقەی تێدا هاتووە:" بە خۆشحاڵـییەوە پێتانی رادەگەیەنیـن، کـە داواکـاریـیـەکـەت، بـۆ بـچـووکـتریـن کـەس، بـۆ بـڵاوکـردنـەوەی کـتـێـبـیک (مـێ) سـەرکـەوتـووبـوو، ئـێـستا بـێـلا خـاوەنی نـازنـاوی ریـکـۆردی جـیهـانی گـێـنـسـە". 

 

پێورەکانی شایستەیی ئەم نازنـاوە پێوانەییە جیهانەییە گـینس: پێویستە کـتێـبە لە لایەن دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەیەکی فەرمیـیەوە چاپ بکرێت. بە لایەنی کەمەوە هەزار دانـەی لـێ چـاپ بـکـرێـت و بـفـرۆشــرێـت. بـێـلا جـەی دارک، بـە هـەمـوو پـێـوەرە پێـویـستـییەکانی گـیـنس گەیـشـت. لەوانـەش کـتـێـبەکەی لە لایـەن دەزگـایـەکی چـاپ و بڵاوکـردنـەوەوە چاپکـرا و بڵاوکرایەوە و لە ماوەیەکی کەمیشدا زیاتر لە هـەزار دانەی لـێفـرۆشـراو، تا ئێستا زیـاتر لە دوو هـەزاری لێـفـرۆشـراوە. تەمـەنەکەشی گـونجـاوە. بێـلا جـەی دارک بە فـەرمی، وەک بچـووکـتریـن نـووسـەری کـتـێـب و بـڵاوکـردنەوەی و فـرۆشتـنی ژمـارەی کـتـێب لە جیهـانـدا، لەلایـەن گـینسەوە پشـتراسـت کـرایـەوە، کە بێـلای جەی دارکی پـێـنج سـاڵان، بە راستی بچـووکتریـن نووسەری (مـێ) یە لە ساڵی (٢٠٢٣) دا، لە هەموو جیهـاندا، بۆیە ناویـان لە تۆمـاری ریکـۆردی جیهـانی گـینسدا تـۆمـارکـرد و بـڕوانـامەیـان پێی دا. 

بێـلا جەی دارک، ئیلهـامی لە هـەنـدێک لە کـتێـبە دڵخـوازەکانییەوە وەرگـرتـووە. هـەر وەکو چـۆن ئەم کـتـێبانە ئیـلهـامی پێبەخـشین، هـیواداریشە کە منداڵانی نووسەری کە، ئیـلهـام لە چـیرۆکەکەی (پـشـیلە ونبووەکە) وەربـگـرن. ئامـۆژگاریشی بۆ نووسەرانی ئاوتخـواز ئەوەیـە:"چـیرۆک بنـووسـن کە لە ئـێـوەوە بـێـت". 

بێـلا دەربارەی پـشیلە ونبووەکە، دەڵـێت:"تا ئێستا ئەمـە باشـتریـن کـتـێـبە. دەمەوێـت هەمـووان بـیکـڕن. زۆر شانـازی بە خـۆم و بە هەمـوو نووسـەرانی دیکەوە دەکـەم". 

بێـلا کاتێک کە نانووسێـت، چـێژ لە خوێندنەوە و لە وێنەکـێشان و لە مەلەکـردن و لە یاریکردنی رۆڵی (مامۆستا) و لە هەنـدێک لە یارییە ئەلـیکـترۆنیـیەکان وەردەگـرێـت. 

کـتێبی دووەمی بێـلا دارک، لەژێـر ناوی" ئاهـەنگی بەفـرینی جـەژنی لەدایکـبوون" ە.
ئەم کـتێـبەی دەربـارەی تاقـیکردنەوەیەکـێتی، لە ئاهـەنگـێکی جەژنی لەدایکـبوون. کە چـۆن هـاوڕێتی لە هەموو شتەکانی تر گرنگـترە. ئەم کـتێبەشی لە ساڵی (٢٠٢٢) هەر لە لایـەن دەزگـای چـاپ و بـڵاوکـردنـەوەی (گـیـنگـەر فـاری پـریـس) ەوە، چـاپکـرا و بڵاوکرایەوە، تا ئـێستا زیاتر لە دوو هـەزار دانەی لێ فـرۆشـراوە. بە واتا مەرجەکانی گـینسی هـێنایەدی. بەمەش بێـلا دارک، بوو بە بچـووکـترین نووسەری زنجـیرە کـتێـب بۆ منداڵان لە جیهاندا. ریکۆردی دووەمی جیهـانی گینسی لە (٢٠٢٣) دا بەدەستهـێـنا. 

ئەم دوو کـتـێـبەی بێـلا جەی دارک بۆ کریـن، نـرخی هـەر یەکەیان، بە (٧،٥) دۆلارە. لە (واتەرسـتـۆن) و لە (ئەمـازۆن) دا، لەبەردەسـتـدان.

بێـلا جەی دارک، کـتـێـبی سێیەمـێشی لەژێـر ناوی (هەڵـبژێـرە) دا نووسیوە، بەڵام تا ئێـستا چـاپ نەکـراوە و بـڵاونەبـۆتـەوە. 

لە نووسـینی داهاتوومان، بچووکترین نووسەرانی کـچ و کوڕی ئەمساڵ (٢٠٢٤) تان پێدەناسێنین. کە ناویان بە فەرمی لە ریکۆردی پێوانەیی جیهانیدا گـینس تۆمارکراون. 

(*) بۆ ئەم نووسینە، سـوودم لە چەنـد سایتـێکی ئینگـلیزی وەرگـرتـووە.  


رەزا شـوان
دوبـەی: ٢٠٢٤

  

  

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu