دیاره كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و فیمینزم چالاكیه‌كی باشه، ساڵانه له نێو ئه‌م بارودۆخه سیاسی و رۆشنبیری و ئابووریه سه‌خته‌ی كوردستاندا سازده‌كرێت و تاراده‌یه‌كی باش كاریگه‌ریی ئه‌رێنی خۆی له‌سه‌ر بیر‌و عه‌قڵی خه‌لكدا ده‌بێت. له كۆنفرانی پلاتفۆرمی دابڕانی ئه‌مساڵ، دووباره كاك به‌ختیار له‌به‌شی رۆشنگه‌ری وتاره‌كه‌یدا باسی له ئازادی و رۆشنگه‌ری كرد، ئه‌گه‌ر چی باسی له دیموكراسی و كاریگه‌ریی رۆشنگه‌ری تاك له‌سه‌ر دروستبونی رای گشتی و ئازادیه‌كان كرد به‌ڵام هه‌روه‌كو نه‌ریتی تایبه‌تی خۆی له‌مه‌شدا سنورێكی تایبه‌تی خۆی بۆ ئازادیه‌كان دانا و له‌وباره‌وه تا راده‌یه‌ك خاتری كۆمه‌لگه‌ی نه‌ریتی و ئاینی زاڵی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرت و زه‌نگی تێنه‌په‌ڕاندنی هێڵه سوره‌كه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و قورئانی لێدایه‌وه، یه‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر زه‌ق دیاربوو ئه‌مساڵ به روونی چمكێكی له كراسه‌كه‌ی ئازادیی راسته‌قینه به مه‌قه‌سته سیاسیه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی قرتاند. وادیاره گۆڕینی بارودۆخی كه‌سیی و ته‌مه‌ن كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر فكر و عه‌قڵ و بیروبۆچونی مرۆڤ و تا راده‌یه‌كی باش ئه‌مجاره به‌زه‌قی ئیلحادی له بازنه‌ی ئازادیه‌كان كرده ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئازادیه‌كه‌ی كاك به‌ختیار ئازادی فكری و فه‌لسه‌فی ره‌ها نه‌گرێته خۆی و ته‌نها له‌ناو بازنه‌ی رهنگڕیژكراوی خۆی بێت نه‌ك پشتی به كڕۆكی ئازادی به‌ستبێت، ده‌پرسین ئایا هه‌ركه‌سێك ئازاد بێت باوه‌ڕی به هه‌ر ئاینێك بێت به‌ڵام ئازاد نه‌بێت ئه‌گه‌ر هیچ باوه‌ڕێكی نه‌بێت، ئایا ده‌كرێت تاك ئازاد بێت بۆ هه‌ڵگرتن و باوه‌ڕبونی به هه‌ر ئاینێك به‌ڵام ئازاد نه‌بێت باوهڕینهبێت به بت و بتی مه‌عنه‌وی و په‌رستراوێك و، له‌وه‌شدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشت به زانست و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی ببه‌ستێت و یه‌كلایی بێته‌وه كه ئیلحادیش فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كه و مرۆڤ ده‌توانێت به هه‌وڵ و كۆششی عه‌قڵانی پێی بگات و باوه‌ڕی له‌سه‌ر بێ خودایی بسه‌پێت وه‌كو چۆن تاك ده‌توانێت به سۆز و میراتی ببێت به خاوه‌نی ئاینێك و دواتر قه‌ناعه‌ت به‌خۆی بكات كه باوه‌ری به‌و ئایینه‌یه یان باوه‌ڕی پێنهمێنێت؟
كاك به‌ختیار زۆر سه‌رسامی دونیای دیموكراسی و پێشكه‌وتووی جیهانه، كه ئه‌وان باوه‌ش ده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌مووان و پێشوازی ده‌كه‌ن له هه‌ڵگری هه‌ر باوه‌ڕێك، باشیش ده‌زانێت كه ئازادیه وایكردووه كه هه‌موو ئاین و مه‌زهه‌به‌كان له‌و كه‌شه‌دا به ئازادی موماره‌سه‌ی سروت و دابونه‌ریتی خۆیان ده‌كه‌ن و به ئازادی ده‌ژین، به‌ڵام به‌خۆیشی ده‌زانێت له‌وێش باوه‌ش بۆ بێ باوه‌ر و مولحید و بێ ئایینیش ده‌كرێته‌وه و چه‌ندین ملیۆن مولحید له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه، ئه‌ی بۆچی له‌وباره‌وه ئه‌م ناوچه‌یه له‌و باره‌وه سنور به‌ده‌ر ده‌كات و له‌م ناوچه‌یه كه كاك به‌ختیار هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه ئازادی راسته‌قینه هه‌بێت و دیموكراسی بچه‌سپێت له باوه‌شكردنه‌وه بۆ مولحید بڤه بێت و ره‌خنه‌گرتن له پیرۆزیه‌كانی ئایینێك رێگه‌پێدراو نه‌بێت؟
گه‌ر ئازادی به رووبه‌ری ئاسایی خۆی به دوور له كاریگه‌ره لاوه‌كیه‌كان فه‌راهه‌م بكرێت، ده‌بێت هه‌ر تاكێك ئازاد بێت له هه‌ڵگرتنی هه‌ر فكرێكی راسته‌قینه‌ی خۆی و باوه‌ربوون یان نه‌بوون به هه‌ر په‌رستراوێك، كه ئه‌م باوه‌ڕنه‌بوونه خۆی له خۆیدا باوه‌ڕێكه، به‌ڵكو باوه‌ڕ و قهناعهتیكی عه‌قلانیه و رێگه‌گرتن له باوه‌ڕی بێباوه‌ڕی به هه‌ر په‌رستراوێكی ئایینی ئاسمانی یان دونیایی هیچ واتایه‌ك بۆ ئه‌و ئازادیه ناهێڵێته‌وه، كه كاك به‌ختیار به‌رده‌وام ئیدعای ده‌كات و نازانم تا چ پله و راده‌یه‌ك به‌دوور له حساباتی سیاسی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و هه‌ر ساڵه‌و گۆشه و لاپهرێكی ده‌قرتێنێت.