هه‌مووان پێگه‌ی جیۆستراتیجی شه‌نگاڵ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانن. بێگومان ئه‌وه روونه كه زۆر كارتی سیاسی ستراتیجی به‌ده‌ست ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت كه حوكمڕانیكردنی شه‌نگاڵی به‌ده‌سته‌وه بێت، بۆیه زۆر پیلان و جموجوڵی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌دواجار شه‌نگاڵ لای كێ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ئه‌و یاریه‌كه بباته‌وه .
ئێستا وا جموجوڵێكی گوماناوی له ئارادایه و عیراق و لایه‌نی زۆری ده‌رودراوسێ و له ژێره‌وه یارتیش له هه‌وڵدان پشێوی دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش دیاره دواجار ده‌ستی كورد له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت، بۆیه هۆشیاری و ئاگاداریه‌كی زۆری ده‌وێت و له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی قوربانیبدات ئه‌و قازانج ده‌كات له‌كۆتاییه‌دا، ئه‌و لایه‌نه‌ی رێگربێت له‌وه‌ی شه‌نگاڵ له‌ده‌ست بدرێت ئه‌و ئامانجه باڵاكه‌ی كورد له‌به‌رچاو ده‌گرێت و پرسی كورد ده‌پارێزێت.
باس له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین كه داخوازیمان له پارتی چی بێت و ده‌زانین ئه‌و چۆن مه‌عده‌نێكه و چۆن سیاسه‌ت ده‌كات، ته‌نها كه‌سایه‌تی سه‌ركرده و حزبه‌كه‌ی به هه‌زار كورد و نه‌ته‌وه ناگۆڕێته‌وه، بۆیه حه‌قه په‌كه‌كه واقعیانه بیربكاته‌وه له‌م كاته‌دا، كه ئه‌و باش ده‌زانێت پارتی هیچی لا گرنگ نیه ئه‌گه‌ر سوپای عیراق سه‌رجه‌م كوردستانیش بگرێته‌وه، ئه‌و نێوچاوانی به ئاوی زۆر گه‌نیو و پۆخڵ شۆراوه‌ته‌وه، با شه‌نگال به‌و پێگه زۆر جیۆستراتیجیه‌ی خۆیه‌وه به ده‌ستی كوردێك بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر جاشیش بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی گرنگی پرسی كورد به بونی حوكمڕانی كورد له شه‌نگال ماوه‌ته‌وه و با شه‌نگالیش به ده‌ردی كه‌ركوك نه‌چێت .