مه‌نسوور جیهانی ـ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی شاری تارانی کردووه.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی پلە باڵا پێکهاتوو له "شێخ جەعفەر شێخ مستەفا" جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "مستەفا سەید قادر" جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "دڵشاد شەهاب" ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "رێبەر ئەحمەد" وەزیری کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "عەبدوڵڵا ئاکره‌یی" ڕاوێژکاری سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێران و ... ئێوارێی ڕۆژی یەکشەمە 16ی گوڵانی 1403ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 5ی مانگی ئایاری 2024ی زایینی گەیشتە تاران و له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانی به شێوه‌ی فه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، لێکدانه‌وه و بەدواداچوون بۆ گرنگترین پرس و بابه‌ته‌کانی ناوچه، فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر و چه‌ندین بواری دیکه بۆ تاران سەفەری کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پایه‌به‌رز و پله باڵای ئێران، کۆ دەبێتەوە و دیدار و وتووێژ دەکات.
"نێچیرڤان بارزانی" و شاندی باڵای هاوڕێی، له لایه‌ن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان لە ئێران، ئه‌ندازیار "حه‌سه‌ن دانایی فه‌رد" بالیۆزی پێشووی ئێران له عێراق، "ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی" کونسوولی ئێران له هه‌ولێر، "محه‌مه‌د عه‌لی به‌یک" یاریده‌ده‌ری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خه‌لیجی فارسی وه‌زاره‌تی کارووباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی ئێرانی به شێوه‌ی فه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
وێنه‌کان: مه‌نسوور جیهانی