ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە

گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە، کە چاوپێکەوتنی کەناڵی KNN ە لەگەڵ فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیمان و تێیدا ئەو فەرمانبەرە لەکاتی قسەکردندا کاتێک ناتوانیت تەواوکاریی قسەکانی بکات دەستدەكات بە هەڵپەڕکێ، بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەئەو فەرمانبەرە وەک زۆر کەسی تر لەچاوپێکەوتنەکەدا هەڵەی کردووە.

دەمانەوێت ئەوەش ڕوون بکەینەوە، ئەم گرتە ڤیدیۆییە کە بەشێکە لە چاوپێکەوتنەکەو تایبەتە بە خواست و داواکاری فەرمانبەرانی گرێبەست، لەو کەناڵە پەخش نەکراوە، گرتە ڤیدیۆییەکەش بەکامێرای کەناڵەکە نەگیراوە، بەڵکو لەلایەن ئەو فەرمانبەرەو کەسانی چواردەورییەوە وێنەگیراوەو دزەی پێکراوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە قسەو باس و ڕەخنە ڕوبەڕووی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بۆتەوە، بۆیە بەبڕیاری سەرپەرشتیاری دەروازە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەکرێت و دوای لێکۆڵینەوە لەحاڵەتی پێویستدا ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.

 

ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu