جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٨/٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێزان خاتوو دیوو تایانتواچ بەرپرسی سیاسی و جۆشوا لویز ئەفسەری سیاسی و ئابووری له‌ کونسوڵخانه‌ی ئەمەریکا له‌ هه‌ولێر کرد.

لە دیدارێکدا دواین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ناوخۆی ئێستای ھەرێمی کوردستان و پرسی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ کران. بەڕێز جێگری سەرۆک لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەم پرسە ویست و داخوازی سەرۆکایەتیی ھەرێمە و بە پەڕۆشەوە ھەموو ھەوڵ و توانایەک خراوه‌ته‌ گەڕ بۆ جێبەجێکردن و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.

لە تەوەرێکی دیکه‌دا دەربارەی دیالۆگی ستراتیژیی عێڕاق و ئەمەریکا و بەردەوامیی ھاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە گفتۆ کرا. بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی بۆ شاندی میوان و ھاوکاریی بەردەوامی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگەی کوردستان ده‌ربڕی.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu