وەزارەتی تەندروستی: شەش كەسی دیكە لە سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٤)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٥٤٨) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٣٠) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٨٦٦) لە هەولێر، (٣٩٥) لە سلێمانی، (٢٢٦) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٤٤) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٢٩١٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٥) هاوڵاتی.

  1. 2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٨) پشکنین ئەنجامدرا کە (٢٧) لە شاری هەولێر و (٦٤) لە شاری سلێمانی و (٨٧) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆمارکرا، کە پێنج لە تووشبووەکان پیاون تەمەنیان (٢٣)، (٤٠)، (٤٠)، (٢٥)، (٧٠) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (٢٤) ساڵ کە سێ تووشبوو خزم و بەرکەوتووی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد، وە یەكێك لە تووشبووەکانی تر لە ووڵاتی اسپانیا گەڕاوەتەوە.
  2. 3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٧) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی .

حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ی ئازاری٢٠٢٠

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu