ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆرەوە: دیکە خۆمان سەرقاڵ ناکەین بە وەڵامدانەوەی حکومەتێکی فاشل و سەرۆکە ڕۆژنامەنوس کوژەکەی.


دوای ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای زانیاری و بەدرۆ خستنەوەی دەزگای پاراستن و هەڵماڵینی پەردە لەسەر سیناریۆ دروستکراوەکانی دەزگاکە، مەسرور بارزانی وەک نەریتێک کە لەباپیریەوە بۆی مابێتەوە دوور لەهەموو پرەنسیبەکانی دەوڵەتداری بەناوی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە وەڵامێکی نەخوێندەوارانە و شپرزو خێڵەکیانەی دەزگای زانیاریداوەتەوە.

ئێمە لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بۆ بژێوی ژیان و باشترکردنی دۆخی ئابوری خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن لە دروستکردنی زنجیرە قەیرانێکی دیکە خۆمان سەرقاڵ ناکەین بە وەڵامدانەوەی حکومەتێکی فاشل و سەرۆکە ڕۆژنامەنوس کوژەکەی.

مەسرور باسی سەروەری و جێبەجێکردنی یاسا دەکات، ئێمەش پێمان باشە یاسا سەروەربێت و هەموو ئەوانەی کاری لاساری و کوشتن و بەرتیلخۆری ئەنجامدەدەن بچنە بەردەم یاسا، بۆنمونە جەنابی برا گەورە لەسەر دۆسیەی سەردەشت عوسمان و باوکی لەسەر دۆسیەی ۳۱ ی ئاب و باپیریشی لەسەر دۆسیەکانی کوژرانی محمد هەرسین و فاخر مێرگەسوری و سولەیمانی موعینی و د. شڤان دادگایی بکرێن .

هێزی دژەتیرۆری سەربە (دەزگای زانیاری)
۲۰ی۳ی۲۰۲۰

 

  • بابەتی ‌هاوشێوەی:

یەکێتی بۆ پارتی: ئەگەر ئەمە سیاسەتی پارتی بێت، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ده‌بات

ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆرەوە: دیکە خۆمان سەرقاڵ ناکەین بە وەڵامدانەوەی حکومەتێکی فاشل و سەرۆکە ڕۆژنامەنوس کوژەکەی.

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دەزگای زانیاری روونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی بڵاو دەکاتەوە

پەیامێک لە دژە تیرۆری پارتییەوە بۆ گەورەیی سەرۆکی حکوومەت، ئەوانەی ئەوانەی هێرشت دەکەنەسەر سوک و ڕسوا و خائینن

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu