دەقی رێنماییەكان وەزارەتی تەندروستی بۆبازارو شوێنەگشتیەکان:

۱. داخستنی سەرجەم چایخانە و کافتریا و چێشتخانەکان . چێشخانەکان تەنها دەتوانن بەشێوەی ناردن بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان خواردن پێشکەش بکەن و خواردن لەنێو چێشتخانە و سەرشەقامەکان بەهیچ جۆرێک ڕێگەپێدراو نییە و لە ئەمڕۆ وە دادەخرێن.

۲. بازارە میللیەکان کەدادەخرێن و شوێنی قەڕەباڵغین دادەخرێن.

۳. هۆکانی گواستنەوەی پاس و مینی پاس ڕادەگیرێن.

٤. شوفێری تاکسیەکان دەبێت پابەندی بەستنی ماسک و بەکارهێنانی جێلی تعقیم بن.

٥. لەپێناو کەمکردنەوەی قەڕەباڵغی و بەریەککەوتنی کەسەکان، لەکاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکان پێویستە تەنها کەسی یەکەمی پەیوەندار لەکۆنفڕانسەکە ئامادەبێت و کەسانی تر نابێت لەگەڵی بوەستن. هەروها ڕۆژنامەوانان پێوویستە ۲ مەتر لە شوێنی لێدوانی ڕۆژنامەوانیەکە بوەستن و دووری نێوان هەر یەکەیان نابێت لەیەک مەتر کەمتر بێت.

٦. لە مارکێت و دوکان و مۆڵەکان پێویستە، کرێکارەکان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن
ڕێگە نەدەن دووری خۆیان و کڕیار لە یەک مەتر کەمتر بێت و جێڵی تعقیم لەشوێنەکە بە بەردەوامی بەردەست بێت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu