کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت.

بەھۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن لیژنەھاوبەشەکان کارگەیەکی شیرینی دادەخات و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری پێویستی یاسایی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لەئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی سێ-ی سەربە ‌لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەرکەوتوە کارگەی شیرینی جیھان لە گەرەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە.

یەکێک لەو مەرجانەی کە ھەموو خاوەنکارێک مۆڵەتی کارکردنی پێدەدرێت، پابەندبونی شوێنی کارکردنەکەیەتی بە ھەریەک لە مەرجەکانی تەندروستی، ڤێرتێنەری، بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندی دارەکانی تر کەمافی بەکاربەر دەپارێزن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری پێویست دەکرێنەوە.

لەکاتی سەردانی لیژنەکەدا دەرکەوتوە کارگەی شیرینی جیھان پابەندی مەرجەکانی تەندروستی نەبووە و ئەو ئامێر و دەفرانەی بۆ دروستکردنی شیرینییەکانی بەکاری ھێناوە زۆربەی ژەنگی کردوە، کەمەترسی بۆسەرتەندروستی ئەو مرۆڤانە دروستدەکات کە ئەوجۆرە شیرینییەی کارگەکە دەخۆن.


ھەروەھا لەشوێنی کارکردنەکەیدا گرنگی بە پاک راگرتن نەداوە، رۆنی بەکارھاتووی بەشێوەیەکی ناتەندروست عەمبار و بەکارھێناوەتەوە و لەگەڵ بەکارھێنانی ماددەی ماوە بەسەرچوو .

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەکەوە کارگەی شیرینی جیھان دادەخرێت .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ.ته‌له‌فۆن    4060 320 053

www.suliq.com

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu