هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، گرتنی كۆمەڵێك تاوانباری ڕاگەیاند، كە تاوانی كوشتن و دزینی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری گەورەی لە خۆ گرتووە.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی كانوونی دووەم، عەمید عەبدولقادر محەمەد حەسەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، گرتنی كۆمەڵێك تاوانباری ڕاگەیاند كە تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.
پوختەی تاوانەكان بەم شێوەیە بوو:
١-كوشتن
تاوانبار (هـ. ن. خ)، تەمەن (٣٠) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ر.ع.ر)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١٦/١/٢٠١٩) هەڵسابوون بە كوشتنی هاووڵاتیەك لە قەزای ڕانیە و لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە گیران دواتر ڕادەستی پۆلیسی ڕانیە كرانەوە كە تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٢-دزی
تاوانبار (ف.ب.ص)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١/١/٢٠١٩) هەڵسابوو بە دزینی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (هیۆندای سەنتافی و هیۆندای سۆناتا) لە گەڕەكی كوردستانی شاری هەولێر، لە قەزای كۆیە گیرا تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
٣-دزی
تاوانبار (م.س.ج)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (م.ا.خ)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (هـ.هـ.ع)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ع.س.ج)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١٠/١/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی بڕێكی زۆر پارە و زێڕ و ئامێری ئەلیكتڕۆنی لە قەرەبووی كەسنەزان تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٤-دزی
تاوانبار (س.س.ر)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٢٧/٩/٢٠١٨) هەڵسابوو بە شكاندنی چەند ماركێتێك و دزینی بڕێكی زۆر پارە و كارتی مۆبایل لە گەڕەكی شۆڕش تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٥-دزی
تاوانبار (ص.ت.م)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١/٦/٢٠١٨) هەڵسابوو بە دزینی (١٢) ئۆتۆمبێل لە جۆری مازدا وئۆپڵ ڤیكترا لە بەردەم پاڕكی شانەدەر وە چەند شوێنێكی تری شاری هەولێر تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
٦-دزی
تاوانبار (ب.ر.س)، تەمەن (٣٥) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٣/١١/٢٠١٨) هەڵسابوو بە دزینی قاسە كە بڕێكی زۆر پارە و زێڕی تیابوو.
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٧-دزی
تاوانبار (ی.ع.م)، تەمەن (٣٩) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١/١١/٢٠١٨) هەڵسابوو بە دزینی بارهەڵگرێك و بڕێكی زۆر پارە لە كۆمپانیایەك لە شاری هەولێر
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٨-دزی
تاوانبار (س.ج.ا)، تەمەن (٢٣) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٥/١١/٢٠١٨) هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تۆیۆتا پیكاب هایلۆكس) لە شەقامی ١٠٠ م نزیك نەخۆشخانەی ڕزگاری
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
٩-دزی
تاوانبار (ب.ك.ر)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢٨/١١/٢٠١٨) هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تاكسی) بە هەڕەشەی چەك لە گەزنە تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤١) لە (ی.س.ع)
١٠-دزی
تاوانبار (ل.ع.ن)، تەمەن (٣٠) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢/١١/٢٠١٨) هەڵسابوو بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی بڕی (٤٠) ملیۆن دیناری عێراقی كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكە دا بوو لە شەقامی سورچیان تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١١-دزی
تاوانبار (ش.ك.ح.)، تەمەن (٣٧) ساڵ، پیشە كاسب
هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تۆیۆتا پیكاب هایلۆكس) لە شەقامی (٣٠)م تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٢-دزی
تاوانبار (ج.ع.ر)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ا.ا.ع)، تەمەن (٣٥) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٨/٥/٢٠١٨) هەڵسابوون بە دزینی (٧) ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا) و دواتر فرۆشتنەوەی ئۆتۆمبێلەكان لە دەرەوەی شاری هەولێر تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٣-دزی
تاوانبار (ج.م.ن)، تەمەن (٣٢) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ا.ص.ش)، تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١/١٠/٢٠١٨) هەڵسابوون بە تاوانی دزی كردن لە (١٣) ماركێت و دزینی بڕێكی زۆر پارە و كارتی مۆبایل كە نرخەكانیان بەبڕی زیاتر لە (٣٠) هەزار دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێنرێت تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
١٤-دزی
تاوانبار (ش.ا.ش)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (١/٢/٢٠١٨) هەڵسابوو بە ڕێگریكردن لە بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و دزینی (٣) ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا پیكاب هایلۆكس) لە ڕێگای شێخ توراب تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤١) لە (ی.س.ع)
١٥-ساختەكردن
تاوانبار (س.م.ح)، تەمەن (٥٣) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (خ.م.خ.)، تەمەن (٤٦) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (س.خ.م)، تەمەن (٥٩) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢٦/١٠/٢٠١٨) هەڵسابوون بە ساختەكردنی (وەكالەو تاپۆو ناسنامەی باری شارستانی) تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٢٨٩/٢٩٨) لە (ی.س.ع)
١٦-ساختەكردن
تاوانبار (ع.س.م)، تەمەن (٣٩) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (٢٥/٨/٢٠١٨) هەڵسابوو بە ساختەكردنی (ناسنامەی باری شارستانی) لە عەنكاوە تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٥٣) لە (ی.س.ع)
١٧-ماددەی هۆشبەر
تاوانبار (ف.ا.ع)، تەمەن (٣١) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (س.م.ج)، تەمەن (٢٠) ساڵ، پیشە كاسب
لەڕێكەوتی (٢١/١/٢٠١٩) لەلایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی كەسنەزان دەستگیر كران كە بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و (٤) دەمانچەو پاسەپۆڕتی ساختەو حەبی بێهۆشكەر و بڕێك پارەیان لابووە تاوانباران بەندن بەپێی مادە (١٤)ی ماددەی هۆشبەر
١٨-ماددەی هۆشبەر
تاوانبار (ك.ن.ا)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ز.خ.ح)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە كاسب
تاوانبار (ك.ا.م)، تەمەن (٣٠) ساڵ، پیشە كاسب
لە ڕێكەوتی (١٤/١٢/٢٠١٨) لەلایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی ئیسكان دەستگیر كران كە بڕی (٢٠٠) غرام ماددەی هۆشبەریان لابووە تاوانباران بەندن بەپێی مادە (١٤)ی ماددەی هۆشبەر.
ئومێد بابان