لیژنه‌یه‌ك به‌دواداچون بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به نیشته‌جێبوانی سیتیه‌كان ده‌كرێت، ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت " به‌پێی پێوه‌ر و ئاستی باشی خزمه‌تگوزارییه‌كان نرخه‌كان دیاری ده‌كرێته‌وه "
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019.1.8 له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات موحه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری سیتیه‌كان كۆبووه‌وه، كه له نوێنه‌ری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان پێك هاتووه، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و نرخه‌كانیان له سیتیه‌كان.
پاش كۆبونه‌وه‌كه سۆران عه‌بدول غه‌فوور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و سیتیه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانیه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی جۆر و ئاستی خزمه‌تگوزایه‌كان له سیتیه‌كاندا و نرخه‌كه‌ی پێك هێنراوه كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه پێشكه‌ش به نیشته‌جێبوانی سیتیه‌كان ده‌كرێت.
وتی؛ لیژنه‌كه له كه‌سانی پسپۆڕی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك پێك هاتوه، كه بریتین له نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌با، وه‌به‌رهێنان، ئاسایشی ئابوری، چاودێری بازرگانی، كه كاره سه‌ره‌كیان پێداچونه‌وه‌یه به ئاست و نرخی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت، تا كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆمپانیاكانیش به باشترین شێوه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به نیشته‌جێبوانی سیتیه‌كان بكه‌ن.
وتیشی؛ رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو، كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتگیرتر ده‌كرێت بۆ دیاریكردنی جۆری ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه كه پێویسته له یه‌كه‌ی سیتیه‌كاندا پێشكه‌ش به هاوڵاتی و نیشته‌جێبوانی ئه‌و شوێنانه بكرێت، تا لیژنه‌كه خاڵه‌كان بخاته به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌وه، وه‌به‌رهێنه‌كانی پابه‌ند بكرێن له چاره‌سه‌ری كه‌موكورتییه‌كانیان.
وتیشی؛ دوای ئه‌وه‌ی جۆر و نرخی خزمه‌تگوزاریه‌كان دیاریكرا، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سیتیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پابه‌ند بوون به ئه‌و جۆر و نرخه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه دیاریكراوه، كاره‌كه ده‌درێته‌وه به هه‌مان كۆمپانیا، هه‌ركۆمپانیایه‌كیش پابه‌ند نه‌بوو به‌ونرخه له‌ڕێی ته‌نده‌روه ده‌درێت به كۆمپانیایه‌كی تر.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ بۆ ئاگاداربونیش له ئاست و كواڵێتی و نرخی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه سه‌ردانی سیتیه‌كان ده‌كرێت و له‌هه‌بونی كه‌وكورتی كۆمپانیاكان روبه‌وری رێكاری یاساییان ده‌كاته‌وه.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
ژ.ته‌له‌فۆن 4060 320 053