سه‌رباره‌ی قه‌یرانی دارایی و ئه‌و دۆخه دژواره‌ی كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه به‌ڵام ساڵی 2018 بۆ پارێزگای سلێمانی ساڵێكی پڕ كار‌و خزمه‌ت بووه،
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 3. 1. 2019، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به ئاماده‌بونی "د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار و ئامانجه‌كانی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سلێمانی كرا‌و به‌بایه‌خه‌وه باس له‌و كار و پڕۆژانه كرا كه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیان له ساڵی 2018 جێبه‌جێ كراوه،
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیشدا د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و ئه‌و ره‌وشه خراپه‌ی كه رووبه‌ڕووی هه‌رێم بووه‌ته‌وه به‌ڵام حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌و توانایه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدابووه به‌رده‌وام بووه له كار‌و پڕۆژه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و رێگه نه‌دراوه لایه‌نه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی هاوڵاتیان په‌كی بكه‌وێت، پارێزگاری سلێمانی ووتیشی: به هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت قوباد تاڵه‌بانی به‌شێكی زۆر له پرۆژه راوه‌ستاوه‌كانی سلێمانی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌كار و له ساڵی "2019"دا پلانێكی گشتگیریان هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان و بوژانه‌وه‌ی بازاڕ و دروستبوونه‌وه‌ی جموجوڵه‌ی ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازی و گرنگیدانی زیاتر به كشتوكاڵ،
هاوكات ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی ئه‌وكارو پڕۆژانه‌ی خسته‌ڕوو كه له 2018 دا قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان جێبه‌جێی كردووه، تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا و رایگه‌یاند له 2018 دا لیژنه‌كان رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ریان بینیووه له پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له مه‌واد و خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو زیان به‌خش، قائیمقامی سلێمانی ئاماری كار‌و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی له 2018 دا خسته‌ڕوو كه به‌پێی ئاماره‌كه له‌ماوی ئه‌و ساڵه‌دا لیژنه‌كان "39" هه‌زار و "168" سه‌ردان و به‌دواداچونیان بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان كردووه و له ئه‌نجامدا 3 هه‌زار و 291 شوێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان سزادراون و 243 شوێنیش داخراون و 24 شوێنیش به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌یانه‌وه دراونه‌ته دادگا، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا 538 هه‌زار و 362 تۆن مه‌وادی به‌سه‌رچوو خراپ بوو له‌ناوبراوه و كۆی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی كه به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه كراوه 223 ملیۆن و 200 هه‌زار دیناربووه و كۆی پاره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی. له به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند له 2018 دا ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانی رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی خۆیان بینییوه له پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و ده‌یان كه‌سیان به تۆمه‌تی تیرۆر و تێكدانی ئارامی سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ووتیشی بۆ 2019 پلانێكی تۆكمه‌یان داڕشتووه و رێگری له‌هه‌ر كارێك ده‌كه‌ن كه ئاسایش و ئارامی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان بكاته ئامانج.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.