سلێمانی. . . به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كراوه‌كان دیاریده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی و زیاد نه‌بوونی نرخ، هاورده‌ی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی دیاری ده‌كرێت و جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌رجه‌كانی ڤێته‌نه‌ری و ته‌ندروستی به‌رهه‌مه‌كان هاورده‌ ده‌كرێت.

له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حمد خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: به‌له‌به‌رچاووگرتنی هاوسه‌نگی راگرتن له‌ نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌كراو، هه‌روه‌ها به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر هاوڵاتیان، لیژنه‌كه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو داوه‌ بۆ مانگی كانونی دووه‌م.

 رزگار حمد ووتیشی: بۆ مانگی یه‌ك پیویستمان به‌ مریشكی هاورده‌ نیه‌ به‌هۆی زیاد بونی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان، بڕی به‌روبومه‌ هاورده‌كراوه‌كان بریتی یه‌ له‌ 800 تۆن ماسی، 500 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلكه‌، هه‌روه‌ها رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی 15000 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی زیندوو بۆ سإ مانگی ئاینده‌ ده‌درێت به‌مه‌رجه‌كانی ڤێته‌نه‌ری و ته‌ندروستی.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu