بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و بەردەوام بوون لەسەر سەرپَچی، مۆڵەتی كاركردن لە خاوەن مۆلیدەی گەرەكی سەرشەقام دەسەنرێتەوە ولەرێی تیروپشكەوە لەشوێنەكەی مۆلیدەی نوێ لەو گەرەكە دادەنرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1. 14 ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی پێشوازی بەشێك لە دانیشتوانی گەرەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی كرد، كەبەمەستی چارەسەی كێشەی مۆلیدەی گەرەكەكەیان سەردانیان كردبوو، لەمیانەی گفتوگۆیەكدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لیژنە هاوبەشەكان چەندین جار خاوەنی مۆلیدەكەیان ئاگاداركردۆتەوە بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەڵام بەردەوامبووە لەسەرپێچی كردن.
ئاوات محمد ووتی: یەكێك لە مەرجەكانی مۆڵەت وەرگرتنی هەرپیشەیەك پێویستە خاوەنكار پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بێت، لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنیدا مۆڵەتەكەی لێ وەردەگیرێتەوە، لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام لەسەردانەكانیاندا پشكنین و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان دەكات و هەر خاوەنكارێكیش سەرپێچی بكات سزا دەدرێت.
قائمقامی سلێمانی ووتیشی: لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكانیش، پاش وەرگرتنی سكاڵای گەرەكەكەتان، بەدواداچوونی كردووە، خاوەن مۆلیدەكەی لە كەموكورتیەكان ئاگاداركردۆتەوە، بەغرامە كردنیشی دووبارە سەرپێچی كردۆتەوە و كەموكورتی مۆلیدەكەی چارەسەر نەكردووە.
ووتیشی: بڕیار دراووە گرێبەستی نێوان بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و خاوەن مۆلیدەكە هەڵبوەشێنرێتەوە و رێگە بە كاركردنی نەدرێت، لەرێی تیروپشكەوە مۆڵەتی كاركردن بە كەسێكی تر دەدرێت .
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەش كرد، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بەردەوام سەردانی دوكان و بازار و شوێنە گشتیەكان دەكات، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو سكاڵایانە دەكات كە لەرێی پەیوەندی تەلەفۆنی یاخود تۆرەكۆمەڵایەتیەكانەوە بەدەستیان دەگات، پاش پشكنین، هەرشوێنێك و خاوەنەكەی سەرپێچی بكات و رووبەرووی یاسایان دەكاتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
قائیمقامیهتی قهزای مهڵبهندی سلێمانی
ژ. تهلهفۆن 4060 320 053