سلێمانی. . . داوایه‌ك ئاراسته‌ی دایكان و باوكان ده‌كرێت

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ و فرۆشتنی به‌ مناڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری دوكان و فرۆشگای بازار و گه‌ره‌كه‌كان ده‌كاته‌وه‌، نێرگه‌له‌ی كاره‌بایی به‌ مێرد منداڵ نه‌فرۆشن، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌بازاردا جۆره‌ نێرگه‌له‌یه‌ك بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ به‌پیل و باتری كارده‌كات، دوكاندارانی بازار و گه‌ره‌كه‌كان به‌ مناڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵیان فرۆشتووه‌، دایكان و باوكان سكاڵایان لای لیژنه‌كان تۆماركردوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووتیشی: نێرگه‌له‌ زیانی زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت منداڵ كه‌ پێویسته‌ رێگریان لێبكرێت له‌ به‌كارهێنان، خاوه‌نی هه‌ر دوكانێك نێرگه‌له‌ به‌ مێرد منداڵ بفرۆشێت، رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: هه‌روه‌ها كافتریاكانی نێرگه‌له‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ رێگری بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ و نابێت نێرگه‌له‌ی پێشكه‌ش بكرێت، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌كانی كاركردن بكات، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

 

 گۆران قادر، داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن، رێگریان لێبكه‌ن له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ نێرگه‌له‌ و له‌ گومانی هه‌بوونی له‌ دوكانی گه‌ره‌كه‌كاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu