سلێمانی. . . هاوڵاتیان له‌به‌كارهێنانی باسترمه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

باسترمه‌، ئه‌و گۆشتی قیمه‌كرا و ئاماده‌كراو به‌ تام و بۆنی تایبه‌ت، له‌لایه‌ن كارگه‌ی خوارده‌مه‌نیه‌وه‌ و له‌زه‌رفـی تایبه‌ت ئاماده‌ ده‌كرێت به‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌فرۆشرێت، ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێك له‌ گۆشتفرۆشه‌كانی سلێمانی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوو رایده‌گه‌یه‌نێت دروستكردنی له‌ده‌ره‌وه‌ی كارگه‌ی خوارده‌مه‌نی سه‌رپێچیكردنه‌.

شۆرش كه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووتی: به‌شێك له‌ گۆشتفرۆشه‌كانی شاری سلێمانی باسترمه‌ دروستده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێگه‌ پێدراوونیه‌، مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كانیشی تێدا ره‌چاوناكرێت، و پێویسته‌ له‌ كارگه‌ی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی به‌رهه‌م بهێنرێت.

 سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوو ووتیشی: له‌دروستكردنی باسترمه‌دا، زه‌رفـی تایبه‌ت به‌و خوارده‌مه‌نیه‌ به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام گۆشتفرۆشه‌كان ریخۆڵه‌ی ئاژه‌ڵ له‌بری زه‌رفه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌ ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ریه‌كانه‌.

ووتیشی: لیژنه‌كه‌ سه‌رجه‌م گۆشتفرۆشه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ به‌ دروستنه‌كردن و به‌كارهێنانی ریخۆڵه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بێت رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌ری سلێمانی داوای له‌ هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌ ئاماده‌كراوه‌ كرد، خۆیان له‌ به‌كارهێنانی بپارێزن و ئه‌و باسترمه‌ به‌كاربهێنن كه‌ له‌ كارگه‌ی دروستكردنی خوارده‌مه‌نیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu