پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ٢٥ تاوانباری ڕاگەیاند

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی ٢٥ تاوانباری ڕاگەیاند كە لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین تاوانی جیاجیاوە تێوە گلابوون و، بەپێی یاسای سزادانیش قۆڵبەست كراون.

كاتژمێر (١١)ی بەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی (٨/١/٢٠١٨)، ڕائید هۆگر عەزیز وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە پرێسكۆنفڕانسێكدا وردەكاریی (١٧) تاوانی جۆراوجۆری بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستە ڕوو كە (٢٥) تاوانبار ئەنجامیان دابوون.

پوختەی تاوانەكانیش بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوون:

١- كوشتن

تاوانبار(د. س. ص)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (١٣/١١/٢٠١٧) هەڵسابوو بە كوشتنی كچێك و شێلانی بە مەبەست بە ئۆتۆمبێل لە كەسنەزان.

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٢٤) لە (یاسای هاتووچۆ)

٢-كوشتن

تاوانبار(د. ك. ش)، تەمەن (٣٥)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٢٦/١١/٢٠١٧) هەڵسابوو بە كوشتنی خوشكی خۆی لە كەسنەزان

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە (ی. س)

٣-كوشتن

تاوانبار(س. ك. ڕ)، تەمەن (٣١)، ساڵ پیشە كاسب

تاوانبار(ڕ. خ. ح)، تەمەن (٢٧)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم دوو تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٥/١٢/٢٠١٧)، هەڵسابوون بە كوشتنی كەسێك بە ناوی (خەسرۆ احمد)، لە گەڕەكی سێتاقان .

ئەم دوو تاوانبارە بەندن بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی. س)

٤-كوشتن

تاوانبار(ش. ع. ع)، تەمەن (٣١)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (١٠/١٢/٢٠١٧) هەڵسابوو بە كوشتنی براكەی بەهۆی كێشەیەكی نێوانیان بە ناوی (محمد)، لە گەڕەكی كوران.

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە (ی. س)

٥-دزی

تاوانبار(هـ. ا. ح)، تەمەن (٢٤)، ساڵ پیشە كاسب

تاوانبار(م. ی. ع)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم دوو تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٤/١/٢٠١٨) هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا كادێنزا) لە گەڕەكی قەرەبوو لە ناحیەی كەسنەزان

ئەم دوو تاوانبارە بەندن‌ بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی. س)

٦-دزی

تاوانبار(ن. ا. ع. )، تەمەن (٢٩)، ساڵ پیشە كاسب

تاوانبار(ن. ا. ع. )، تەمەن (٣٣)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ڤیكترا) و هەروەها (٥) كیس ماددەی هۆشبەریان لابووە لەكاتی دەستگیركردنیان لە سێبەردان و باسرمە

ئەم دوو تاوانبارە بەندن‌ بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی. س)

٧-دزی

تاوانبار(ا. ع. ع)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٢٦/١٢/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی (٢٠، ٠٠٠) بیست هەزار سەعات كە بڕەكەی خەمڵێنراوە بە (٣٦، ٠٠٠، ٠٠٠) سی و شەش ملیۆن دینار لە بازاڕی داون تاون.

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی. س)

٨-دزی

تاوانبار(س. خ. ا)، تەمەن (٢٤)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٢٠/١٢/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی چەندین كەل و پەلی كارەبایی و ئەلیكتڕۆنی كە بڕەكەی خەمڵێنراوە بە (٢٠، ٠٠٠) بیست هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە دوكانێك لە بازاڕی ( سوڵتان مزەفەر)

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی. س)

٩-دزی - ساختەكاری

تاوانبار(خ. ح. خ)، تەمەن (٢٨)، ساڵ پیشە ژنی ماڵەوە

تاوانبار(هـ. ا. ح)، تەمەن (٣٠)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە شاردنەوەی دەمانچە، هەروەها ماددەی هۆشبەرو دۆلاری تەزویریان لە لابوەو كە لە ماڵیان گیراوە لە پیرزین

ئەم دوو تاوانبارە بەندن‌ بەپێی ماددە (٣٠٤) لە (ی. س)

١٠-دزی

تاوانبار(ن. ع. ع)، تەمەن (٢٠)، ساڵ پیشە كاسب

تاوانبار(ا. ح. ا)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە كاسب

تاوانبار(ا. ع. م)، تەمەن (٢١)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم سێ تاوانبارە‌ لە ماوەی (٦) ساڵی ڕابردوو هەڵسابوون بە دزینی بڕێكی زۆری پارەو زێڕ و ئەنجامدانی (٢٧) تاوانی دزی لە پیرزین

ئەم سێ تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٤) لە (ی. س)

١١-دزی

تاوانبار(ج. ی. م)، تەمەن (٣٤)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٢٧/١٠/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (پیكب هایلۆكس)، لە عەنكاوە‌

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی. س)

١٢-دزی

تاوانبار(س. ڕ. م)، تەمەن (٤٨)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٦/١١/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (كیا سیڕاتۆ)، لە تعجیل

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی. س)

١٣-دزی

تاوانبار(م. ع. ع)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (١٦/١٢/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (مازدا٦٢٦ڕەنگی سور) لە تعجیل

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە (ی. س)

١٤-دزی

تاوانبار(س. م. ق)، تەمەن (٣٦)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (١/١٢/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی چەندین كەل و پەلی ئەلیكتڕۆنی و زێڕ لە پیرزین

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لە (ی. س)

١٥-دزی

تاوانبار(ع. خ. ع)، تەمەن (٣٠)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (٢٤/١١/٢٠١٧) هەڵسابوو بە دزینی چەند ئامێرێكی ئەلیكتڕۆنی لە گوندی كۆرەكی گچكە

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٤) لە (ی. س)

١٦-مادەی هۆشبەر

تاوانبار(ج. م. ا)، تەمەن (١٩)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم تاوانبارە بڕی (٢٣٤) كارتۆن حەبی بێهۆشكەر لە جۆری (دراكۆد) لێ گیراوە لەنێو بارهەڵگرێك

ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە ( ١٤ لە یاسای هۆشبەرەكان)

١٧-فێڵكردن

تاوانبار(ز. ع. ا)، تەمەن (٣٤)، ساڵ پیشە كاسب

تاوانبار(ب. ع. ح)، تەمەن (٤٠)، ساڵ پیشە كاسب

ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان بە فرۆشتنی لایلۆنی زبڵ بە ناوی شارەوانی لە گەڕەكی ٥ ی حەسارۆك و كەسنەزان و هەولێری نوێ و ٣٢ ی پاڕك.

ئەم دوو تاوانبارە بەندن‌ بەپێی ماددە (٢٤٠) لە (ی. س).

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد بابان

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu