سەبارەت بە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
(رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان 2016)
رۆژی 4/3/2017 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان بڵاوکردەوە لەم راپۆرتەدا بەشێکی تەرخانکراوە بە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بارەی چەند پرسێکەوە و ڕەخنە ئاراستەى هەرێمى کوردستان دەکات لەوانە پێشێلکردنی ئازادى رادەربڕین و کاری ڕۆژنامەگەرى، پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم، رەوشی چاکسازییەکان و ئەشکەنجەدان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و رەوشی کەمە نەتەوایەتی و ئایینییەکان لە هەرێم.
لەم بارەوە سکرتاریەتی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەیاننامەیەکی سەبارەت بە راپۆرتەکە بڵاوکردەوە ئەمەش دەقەکەیەتی:
1- سەرچاوەی ئەو زانیاریانە کە لە راپۆرتەکەدا پشتیان پێ بەستراوە، کەسانێکن کە لە بنەڕەتدا ئۆپۆزیسیۆنن دژی هەوڵ و کۆششەکانى هەرێمن بێ ئەوەى لە راپۆرتەکەدا هیچ ئاماژەیەک بکرێت بە هەوڵەکانی هەرێم ، ئەمەش گومان دەخاتە سەر ناوەڕۆکی ئەو زانیاریانە کە ئاماژەیان پێکراوە.
2- سەبارەت بە پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بەرپرسانی ئەمریکا لە وردەکارییەکانی یەکنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگادارن، راستە وەک پێویست هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکی نەگرتۆتەوە بەڵام ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانە: پرۆسەی یەکگرتنەوەکە پێویستی بە خەرجییەکی دارایی زۆرى هەیە، نەبوونی پاڵپشتی حکومەتی فیدراڵ لەرووی دابینکردنی بودجەی تایبەت و مووچە و هاوکاری لۆجستی، کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوای ساڵی 2011 کە لایەنیکی گرنگ بوو بۆ ئەم پرۆسەیە لە رووی راهینان، تەکنیکی و کارگێڕی.
3- ئازادی رۆژنامەگەری و ڕاگهیاندن و ڕادهربڕین به پێی یاسا رێکخراوه لە هەریمدا بۆیە به سهدان ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و تهلهفزیۆن ههن له ههرێمی كوردستان كه بهپێی ڕێوشوێنی تایبهت مۆڵهتی كاركردنیان ههیه و مافی ڕۆژنامهنووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه. له كاتی بوونی ههر حاڵهتێك كه دژ به ڕێنماییهكانی ڕۆژنامهگهری له ههرێمی كوردستان و پێشێلكردن بێت یان بچێته خانهی تهشهیر و ناوزڕاندن ئهوا كار به یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی ههمواركراو دهكرێت. بۆ نموونە کەیسى وداد حسێن ئەم کەیسە رێوشوێنى یاسایى خۆى وەرگرتووە و لە ژێر دەسەڵاتى دادوەریدا لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
4- خۆپیشاندان یەکێکە لەو بابەتانەی کە لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە هەرێم خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان بە یاسا رێکخراوە بەپێی بڕیاری ژمارە (١٧)ی ساڵێ 2010، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2010 یاسای ژمارە (11)ی ساڵی ٢٠١٠ کە بە (یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان- عێراق) ناسراوە پەسەند کردووە. بە سوود وەرگرتن لە یاسای خۆپیشاندان و ئەو ئازادییەی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەم یاسایەدا دیاریکراوە تەنیا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی (٥٠) خۆپیشاندانی جیاجیا لە شاری هەولێر ئەنجام دراوە لەلایەن قوتابیان و ماموستایان و ڕۆژنامەنووسان و بەڵێندەران و چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا کە داوای مافی رەوای خۆیان کردووە و لە هیچ یەکێک لە خۆپیشاندانەکان توندو تیژی لێنەکەوتۆتەوە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندانەکانیان ئەنجامداوە، تەنانەت مافی دامودەزگا و کارمەندانی حکومەت پێشێلکراوە.
5- ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان بهپێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2011 دامهزراوه، ئهم یاسایه له 2/5/2011 له دانیشتنی ژماره 11ی پهرلهمانی كوردستان گفتوگۆی لهسهر كراوه و دواتر پهسند كراوه و ئێستاش كار بهو یاسایه دهكرێت ئهنجومهنەکە پێكدێت له: دهزگای ئاسایشی ههرێم، بهڕێوهبهرایهتی گشتی ههواڵگری سهربازی و ئاژانسی پاراستن و زانیاری. بۆیە ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەک حزبی نییە. هەروەها هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاژانسی پاراستنی هەرێم لە شەڕی دژی داعش رۆڵێکی سەرەکییان هەیە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا هەماهەنگییەکی تەواویان لەگەڵیاندا هەیە و لەم رووەوە چەندین پرۆسەی هاوبەشیان ئەنجامداوە لە راوەدوونانی داعش و رزگارکردنی هاووڵاتیانی بێتاوان و ئێزیدییە رفێندراوەکان و پرۆسەی ئازادکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەستی داعش، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە هێزێکی رێکخراوە و هاوپەیمانان هەماهەنگییان لەگەڵ دەکەن.
6- سەبارەت بە هەوڵەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لە رووی پاراستنی پیکهاتەکان رۆژی 25/11/2014 ئەنجومەنی وەزیران لێژنەیەكی دامەزراند بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە كەیسی ئێزیدییە رفێندراوەكان و بودجەیەكی تایبەتی تەرخان كردووە بۆ رزگارکردنیان. لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی حکومەتی هەرێم توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە رفێندراوەکان ئازاد بکرێن. و تا ئێستا (2908) یان رزگار کراون لەوانە (1504) ئافرەت و (325) پیاو و ( 765) کچ و (753) کوڕ رزگار کراون، ئەوانەی تا ئێستا رزگار نەکراون ژمارەیان (3509) کەسە لەوانە (1724) ئافرەت و (1785) پیاو. لەلایەکی دیکەوە حكومەتی هەرێم لێژنەیەكی دامەزراندووە بۆ بە جینۆساید ناساندنی كە پێكهاتووە لە نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ئەركی سەرەكی ئەم لێژنەیە كۆكردنەوەی زۆرترین بەڵگە و دوكیۆمنتە لەسەر تاوانەكانی داعش و لەم بوارەوە تا ئێستا بە هەزاران بەڵگە لەسەر ئەم تاوانە كۆكراونەتەوە، هەروەها چەندین لێژنەی لاوەكی دامەزراوە لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان لە ئەمریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، یەكێتی ئەوروپا و دەستیان بە كارەكانیان كردووە بۆ ناساندنی ئەم كەیسە بە جینۆساید و پێشكەش كردنی بەڵگە پەیوەندیدارەكان بۆ دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای.
7- سەبارەت بە کەمایەتییە ئایینی و مەزهەبی و ئیتنییەکانی تر، هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە لە سەرتاپاى وڵاتى عێراق کە تیایدا هەموو کەمینەکان هەست بە ئاسوودەیى دەکەن و تەنانەت یەک کەیسیش نییە کە لە هەرێمى کوردستاندا یەکێک لە سەر جیاوازى نەتەوەیى رووبەڕووى کێشە بوبێتەوە، چونکە حکومەتی هەرێم بەردەوام پشتگیری لە پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی دەکات، بۆ نموونە کۆمەڵگایەک لە ساڵی ١٩٧٨ لەسەر زەوی گوندی (گاڤانا) لە دهۆک کە زەوی برا کریستیانیەکان بووە درووستکراوە بۆ راگواستنی خەڵکی چۆمان نیازی رژێمی بەعس لەم کارە نانەوەی ئاژاوە لە نێوان موسڵمان و کریستیانیەکان بوو بۆیە کۆمەڵگای بۆ موسڵمانان لەسەر زەوی برا کریستیانیەکان درووستکردووە، سەرەڕای ئەمەش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روانگەی رێزگرتن لە ئایین و نەتەوەکانی دیکە ، بۆیە لیژنەیەک بۆ داواکاری ئەم برا کریستیانانە پێکهێنرا و ئێستا لیژنەکە گەیشتۆتە دوایین قۆناغی کارەکانی و پێشنیاریان پێشکەش کردووە کە وەک حاڵەتێکی (استثناء) زەوی ئەم برا کریستیانانەی لە ناوچەکە بۆیان بگەڕێتەوە و داوا لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک کراوە کە جێبەجێی بکات.
8- حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەوڵ و کۆششەکانیاندا بەردەوامن لە رووبەڕوو بوونەوەى گەندەڵى، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنج و تێبینیمانە لەم راپۆرتەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمرێکا هیچ ئاماژەیەک بە هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان نەکردووە، دیارە گەندەڵیش بووە بەدیاریدەیەک لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و رووبەڕوو بوونەوەى گەندەڵیش پڕۆسەیەکى بەردەوامە و حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانى بۆ نەهێشتنى ئەم دیاریدەیە و رادەستکردنى گەندەڵکاران بە دادگا. لەم رووەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی لە 10/ 2/ 2016 بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی هەرێم بڕیاری دەرکرد بۆ بە خیرا ئەنجامدانی چاكسازیی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێم، لێژنەکە رۆژی 15/2/2017 ڕاپۆرتی تایبەت بە هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی بڵاو کردەوە، بەپێی راپۆرتەکە نزیكەی (100) دۆسیەی بۆ لێكۆڵینەوە داوەتە دەستەی دەستپاكی.
9- سەبارەت رەوشی گیراوان و ئەشکەنجەدانیش حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگاى (لیژنەى باڵاى هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەى راپۆرتە نێو دەوڵەتیەکان) بە هاوکارى لە گەڵ یۆنامى بڕیاریداوە تاسک فۆرس دابمەزرێنێت بۆ بەدواداچوون و چاودێرى کردنى گشت سێکتەرەکان وە رێگریکردن لە هەر کارێکى نامرۆییانە کە روو دەدەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی شەفاف بخرێنە روو و چارەسەر بکرێن.
سکرتاریەتی لیژنەى باڵاى هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەى راپۆرتە نێو دەوڵەتییەکان
6/3/2017