رێكخراوی )یونۆپس(، لە رێگەی واڵتی ژاپۆنەوە، بە بڕی پتر لە 2 ملیۆن دۆالر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، كەلوپەلی سەربازی و پێویستی بۆ پۆلیسی هەرێم دابین كرد. لەو بارەیەوە، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، رێكخراوی )یونۆپس( بە هامەهانەگیی واڵتی ژاپۆن، بایی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆالر، ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسكیل و پێداویستیی سەربازیی بۆ 30 بنكەی پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە هەرێمی كوردستاندا دابین كرد. لیوا عەبدولخالق وتیشی، پێداویستییە سەربازییەكان بۆ هەولێر، سلێمانی، دهۆك، سۆران و چەند ناوچەیەكی ترن و پۆلیسی كۆمەڵگەییش لەمەودوا كەڵكیان لێ وەردەگرێت. بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئەركی پۆلیسی كۆمەڵگەیی، هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی هاونیشتمانیانە تا هەرچی زیاتر شارەزاییان لە یاسا و رێسا باوەكان هەبێت و دوور بن لە ئەنجامدانی تاوان و كاری نایاسایی. ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئومێد بابان