نرخ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون رێكده‌خرێت

قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت پێداوچونه‌وه‌ به‌ نرخ و شێوازی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبووندا ده‌كه‌ن و هه‌رچی پێویست بێت بۆ داكۆكیكردن له‌مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ یه‌كه‌كاندا نیشته‌جێن ده‌یكه‌ن،

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 15. 2. 2017، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی (سایب سیتی) و لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تدا كۆبوویه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ تاوتوێكران كه‌ له‌نێوان خاوه‌نی یه‌كه‌كان و به‌شداربوندا به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌،

 قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ دابیكردنی خزمه‌گوزاری له‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبووندا هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن و كارده‌كه‌ن بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌، ئاژماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ "لیژنه‌ی به‌دواداچونی تایبه‌ت به‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون" كه‌ پێشتر یه‌كێك بووه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌وكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دووباره‌ زیندووی ده‌كه‌نه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ش لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی راسپارد خاوه‌نی یه‌كه‌كان بانگ بكه‌ن و له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچون بۆ كێشه‌كان بكه‌ن، هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند بڕیاره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌دواداچون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ سلێمانی دابمه‌زرێت كه‌ ئه‌ركی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ به‌دواداچون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌شێكی زۆری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu