دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیر كران

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە نێوشاری هەولێر و دەوروبەری و لە چەند شوێنێك تەقە دەكرا بە بێ هیچ هۆكارێك، پۆلیس دۆسیەی بۆ كردەوە و تۆمەتبارەكانی قۆڵبەست كرد.

لەو بارەیەوە، نەقیب (شاخەوان سەعید ساڵح)، ئەفسەری بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە ڕایگەیاند، توانیانەوە شەوی ڕابردوو دوو تۆمەتبار لە كاتی تەقەكردن لە بنەسڵاوە دەستگیر بكەن.

ئەفسەری بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە وتیشی، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە و تۆمەتباران بەپێی یاسا سزا دەدرێن.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu