بەیاننامەی نارەزایی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەو كۆنفرانسەی كە بەناوی(شافعی)لەشاری سلێمانی ئەنجام درا.
لەكاتێكدا بارودۆخی ناوچەكە بەحاڵەتێكی هەستیار و پڕلەكێشەی مەزهەبی و ئاینی تێپەڕدەبێت و لەوكاتەی كە تەنها چەند كاتژێرێك بەسەر كردەوەیەكی تیرۆرستی لەشاری كۆیە تێپەڕبوە"رۆژی چوارشەممە 21/12/2016لەشاری سلێمانی كۆنفرانسێكی ئاینی بەناوی(شافعی)بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەبەشداری نوێنەری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێكی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت كە ئەمە جگە لەوەی دەستوەردانێكی خراپە لەكاروباری ئاینی لەهەمان كاتیشدا ئیستیفزازكردنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم و مامۆستایانی ئاینی و خەڵكی كوردستانیشە بەگشتی "بۆیە ناڕەزایی توند بەرامبەر بەهەموو ئەو كەس و لایەن و ئەم دەستوەردانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین .
بەرێوەبەرایەتی پەیوەندیەكان
22/12/2016