بەداخەوە شەوی ڕابردوو 20 لە سەر 21ی کانوونی یەکەم، لە کاتی ڕێوڕهسمى "شەوی یەڵدا"دا دوو هێرشى تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا و بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج لە ئەندامانی ئەو حزبە و کادیرێکی ئاسایش، هەروەها ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.
وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو هێرشه تیرۆریستیانه و ئهوانهى له پشتییهوهن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دهكهین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. دووپاتى دهكهینهوه كه هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئهوهى ئهنجامدهرانى ئهم تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاساییی خۆیان بگهن. به ئهوانهیش كه له پشتى ئهم تاوانه تیرۆرستییهوهن، ڕادهگهیهنین هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە. دووبارە سڵاو له گیانی شەهیدان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان
21ی کانونی یەكەمی 2016