ڕۆژنامەنووس ( شیفا گەردی) بووە قوربانى جەنگ .... عبدالرحمن رسول

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ڕۆژنامەنووسى بەتوانا لەباشوورى کوردستان) شیفا گەردی ) کەبووە قوربانى بڵاوکرایەوە. ڕۆژى٦ / ,ڕەشەمە / ٢٧١٦ کوردى ٢٥ / ٢ / ٢٠١٧ زایینى ژنە ڕۆژنامەنووس (شیفا گەردی) لەکاتى ڕووماڵکردنى شەڕو ڕووداوەکانى شارى موسڵ بۆ کەناڵى تەلەفیزیۆنى ڕووداو ,بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێندراوەوە دەبێتە قوربانى گیان لەدەست دات,هەروەها ڕۆژنامەنووس یونس مستەفا کە کارى وێنەگرى ئەنجامدەدات لەوڕووداوەدا برینداردەبێت. پرسەوسەرەخۆشى خۆم ئاراستەى خانەوادەى ڕۆژنامەنووس ( شیفا گەردی) دەکەم بەهیوام دواین ناخۆشى و کارەساتى ئەوخانەوادەیە بێت . بەڕاى من شیفا گەردی ژنە ئەستێرەیەکی دیاری بوارى ڕاگەیاندن بوولەباشوورى کوردستان,ژنە تێکۆشەرێک بوولەبوارى ڕۆژنامەنووسى دا کە بەهۆى ئازایەتى وچاونەترسێ وە ڕووبەڕووى مەرگ بۆوە بەدەستى وەحشیگەریی وچەتەکانى داعشى تیرۆرست ,ئەم ڕووداوە داخێکی گەورە و خەمێکی گەورەیە بۆمرۆڤێک، هەموولایەک ئەبێت بزانن ئەمەیە بەرهەمى شەڕو جەنگ کە، بەداخەوە کە مرۆڤە کان دەبنەقوربانى ئەم ڕاگەیاندکارە بوێر وتێکۆشەرە رێچکەی شکاندبوو کە تەنها پیاوەکان دەتوانن جەنگ و تیرۆر و کارەساتەکان رووماڵ بکەن ,شیفا گەردی بەکردارى سەلماندى کە ژنانیش لەتوانى بوارى میدیایى دا هیچیان کەمترنییە لەپیاوان ,ئەگەر ئازادبن ژنان هیچیان کەمترنابێت لەپیاوان لەکارکرندا لەسەرجەم بوارەکاندا شان بەشانى پیاواندا,هەربۆیە دەمەوێت بڵێم لەدەست دانی ئەم ڕۆژنانەمەنووسە کەلێنێکی گەورەی دروست کرد لەبواری ڕۆژنامەوانی و هەڵسوڕانى ئازادی خوازی ژنان لەبوارى ڕاگەیاندندا. هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ وێنه‌گر یونس مستەفا  دەخوازم . هەروەها دەمەوێت ئەوەش بڵێم ئەرکى ڕێکخراوەکانى تایبەت بەبوارى ڕۆژنامەنووسى یە لەباشوورى کوردستان بەدواداچوونى خۆیان بکەن لەچۆنێتى بوونە قوربانى و هۆکارى بوونە قوربانى یەکەى. ڕوونکردنەوەى خۆیان سەبارەت بە بوونە قوربانى ئەم ڕۆژنامەنووسە بۆخەڵکى کوردستان بخەنەڕوو. هەروەها جیاوازى نێوان ئەرک ومافەکانى ڕۆژنامەنووسى بەرەکانى شەڕەکان و ڕۆژنامەنووسانى تر بۆخەڵکى باشوورى کوردستان وحکومەت بخەنەڕوو.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu