نهێنییەکانی ئەدۆڵف هیتلەر ... میران محمد

لەدایک بوی ساڵی 1889 لە نەمساوی نزیک شاری باڤاریا لە عائیلەیەکی ناوەند بووە دایکێکی بە دینی هەبووە وە زۆر باش بووە لەگەڵی بەڵام باوکی فەرمانبەری دائیرەبووە هەمیشە حەزی کردوە خەڵکی دەوروبەر بە گەورە بیبینن وە هەمیشە سەر زەنشتی هیتلەری کردووە چونکە هیتلەر دەیویست ببێتە نیگار کێش چونکە هەندێ لە عالمەکانی نیگار کێشان لەم سەردەمەدا سەیری نیگارەکانیان کردووە کە لەفکرەی هونەرمەندێکی گەورە دەچێت دڵنیان لەوەی ئەگەر سەرزەنشتی باوکی نەبوایە ئەبووە گەورەترین هونەرمەندی نیگارکێش، 


هیتلەر نە جگەرەی کێشاوە نە مشروب نە دەرمان زۆربەی کات حەزی بەتەنهای بوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵایەتی بووە زۆربەی مێژونوسان کۆکن لەسەر ئەوەی لاوازی جنسی هەبووبێت بەس مژوو نوسان ئەڵێن بۆ زڕاندنی ناوبانگی بووە کە شکستی هێناوە لەو ڕوەوە بەڵام زۆربەی ئەڵێن لاوازی جنسی هەبووە 3 ژنی هەبووە یەکێ لە ژنەکانی فەرەنسی بووە

هیتلەر هەردوو هاوڕێی نزیکی خۆی دەکوژێت چونکە هەوڵی زیاتر سەرکەوتنیان دەدا بۆ چونە جێگەی هیتلەر وەک (ئارنست و ڕۆهم)
هیتلەر تەنها سەربازێکی سادە بووە لە سوپا بەڵام زیرەکی وای لێکرد ببێتە ئەو کەسەی کە هوڵی داگیر کردنی هەموو جیهانی دا

هیتلەر چەند کاتژمێرێک پێش کۆتای هێنانی دەسەڵاتی خۆشەویستەکەی خۆی مارە کرد وەک شەرەفێک کە ئەو خێزانی بووە

پیشەکانی هیتلەر :
هیتلەر لە سەرەتادا بە پارەی ئەو تابلۆیانە دەژیا کە بە بۆیەی ئاوی دەینەخشاند دواتر چووە گروپێک بۆ پاکردنەوەی بیناو شوێنە گشتیەکان دواتر وێنەی ئەندازیاری دەکێشا دواتر ساڵی 1914 پەیوەندی کرد بە سوپای باڤاریا بووە سەربازێکی ئەڵمانی داوتر بوو بە کاریگەرترین وتر بێژەکان پارەکانی کە پەیدای دەکرد سەرفی دەکرد لە کڕینی کتێب و سەیرکردنی شانۆگەری هیتلەر دەڵێت زیاتر شتە ڕۆحیەکانم پڕ دەکردەوە وەک لە ڕابواردن و نان خواردن و سەما کردن و یانە شەوانییەکان وەهەروەها هیتڵەر کەسێکی نەباتی بوو گۆشتی نەدەخوارد

لەسەردەمی هیتلەر کۆمەڵگایەکیان دروست کرد بۆ لەیەکدانی ئەو ژن و پیاوە کامڵ و ساغ و جوانانە بۆ ئەوەی کەسی باش بەرهەم بهێنێت ئەمەش پێش دەسەڵاتی هیتلەر بوو

هیتلەر باوکی ساڵی 1903مرد و وە دایکیشی ساڵی 1907 مرد کە لە دوای مردنی دایکی ژیانی زۆر قورستر بوو

هیتلەر دەڵێت لە مناڵییەوە بڕوام بە جولەکە نەما لە کاتێکدا نزیکترین هاوڕێم جولەکە بوو کەچی قسەکانی منی ئەبرد بۆ هاوڕێکانی تری قوتابخانەو نهێنییەکانی منی لا باس دەکرد

(یانیش) هاوڕێی هیتلەر ئەڵێت هیتلەرم بینی بە جلو بەرگیکی شڕەوە کە دیار بوو زۆر هیلاک و برسی بوو کە پێشنیارێکم بۆ کرد ئەو تابلۆ بکێشێت و منیش بیان فرۆشم دواتر کردمە سەر کۆمپانیایەک کە کۆمپانیای پاکردنەوە بوو بەڵام بەهۆی ئەوەی باسی سیاسەتی زۆر دەکردوو ناکۆک بوو لەگەڵ هاوپیشەکانی دەریان کرد لە ئیشەکەی دواتر بووە سەرباز


هیتلەر لەساڵی 1941 بڕیاریدا هێرش بکاتە سەر ڕوسیا ئەمەش بە شەڕی ستالینگراند ناسرا کە ئەڵمانیا شکستی تێدا هێنابەسەرپەرشتی گۆدریان، هۆبنەر، رینهارت لەشکر بەڕێوە چوو ماوەی سێ مانگی خایەند لەوەرزی زستاندا بوو هێرشەکە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لەسەربازەکانی نازییەکان ڕەق بەرنەوەو وە زەرەرو زیانێکی زۆر بە سوپاکەی گەشت ئەگەر لە هاویندا بوایە ئەوا سەرکەوتنی بەدەست ئەهێنا بۆیە هیتلەر بڕیاری دا بە بڕی ۱۰۰ کم بەرەو دواوە بکشێنەوە
 
هیتلەر لە دواساتەکانی هێرشی هاوپەیمانان و ڕوسەکان بۆ شاری بەرلین هەندێک لە نزیکترین کەسەکانی لەگەڵ مایەوە وەک هەندێ کەسایەتی عەسکەری وەهەروەها تەنها ئافرەت کە ویستی لەگەڵ هیتلەر بمێنێتەوەو جێی نەیەشت (ئیڤا براون )بوو تاکۆتی ژیانیان کاتاکو ئێستاش کەس نازانێت هیتلەر چۆن مردوە . . .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu