بە ناوی ڕێکخراوه کوردییهکان و کۆچبەرانی کورد لههۆڵهندا، پرسەو هاوخهمی خۆمان ئاڕاستەی خانهوادهی خوالێخۆشبوو (كەمال شەهاب) ئەکەین، کە ئەکاتە برای بەڕێزان کاک قادر، کاک تاریق، کاک شەماڵ و کاک ساماڵ ی شەهاب.برای خاتوو نەزیرە و هاوسەری خاتوو شەهلا.هەروەها باوکی هەوار، سۆزان، بنار، لۆزان و سیڤان.بەداخەوە خوالێخۆش بوو، رۆژی 2018/01/28 لە تەمەنی 66 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.داوکارین لە یهزدانی مهزن کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.سهبوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگهڕێتهوه.
پرسەکەی رۆژی شەممە ڕێکەوتی 03/02/2018 کات 13:00 تا 16:00 ی ئێوارە لە شاری ئەمستڵفەین لەم ناونیشانەی خوارەوە.
Wijkcentrum Alleman
Den Bloeyenden Wijngaerdt 1
1183 JM Amstelveen
پرسە لە ڕێگای تەلەفۆنی کاک تاریقی شەهاب: 0611268188
و ئەم ئیمایڵەوە: