بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
کل نفس ذائقة الموت ونبلوکم بالشر والخیر فتنة والینا ترجعون. (الانبیاء ٣٥)
هەموومان لەلای خوای گەورەوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش ئەگەڕێینەوە،
بە ناوی ڕێکخراوه کوردیهکان و کۆچبەرانی کورد لههۆڵهندا، پرسەو هاوخهمی خۆمان ئاڕاستەی خانهوادهی خوالێخۆشبوو (حاجی حەمەصاڵح خەیات دەربەندیخانی) ئەکەین، باوکی بەڕێزان(د. مجید کە ئێستا لە کوردستانە و د. حەمە علی لە بەریتانیا و محمد و عبداللە لە کوردستان و ڕزگار گوتاربێژی پێشووی مزگەوتی بەهەشت لە دەنهاخ)، بەداخەوە خوالێخۆش بوو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 02-01-2018 لە کوردستان کۆچی دوایی کردووە.
داوکارین لە یهزدانی مهزن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سهبوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگهڕێتهوه، بەم بۆنەیەوە خانەوادەی خوالێخۆش بوو، بڕیاریداوە رۆژی شەممە ڕێکهوتی 06-01-2018 لە شاری دەنهاخ، لە هۆڵی سەنتەری کۆمەڵایەتی کەلتوری هۆڵەندی، لهم ناونیشانهی خوارەوە پرسهی بۆ دابنێن، پرسەکە بۆ پیاوان و ژنانە.
stichting Sociaal Cultureel Centrum in Nederland
De la Reyweg 297, 2571 EH Den Haag, Nederland
کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بۆ چواری عەسر 13:00 تا 16:00، بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ژمارە تهلهفۆنی کاک ڕزگارەوە ئهتوانن پەیوەندی بکەن: 0642230092
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو