نامەیەک بۆ پاریزگاری سلیمانی بەریز کاک دکتۆر هەڤال سلاو ... بەهادین حاجی بەکر دارتاش

بەرێز دکتۆر هەڤال دەنگدانەوەی کوشت و کوشتاری سەگ و ئاژەڵەکانی نێو شاری سلیمانی لەم ڕۆژانەدا بەجۆرێکە کە گومانێک ناهێلێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێوە ئاگاداری نەبن، بەلام بەداخەوە تائێستە هیچ جۆرە پەرچەکردارێک بەدی ناکرێت لەلایەن بەرێزتانەوە وەک پاریزگاری ئەم شارە. بەدڵنیای یەکەم جارنیە کە بەم شێوەیە کوچەو کۆلانەکانی شاری سلیمانی دەبێتە کوشتارگەی بە کۆمەلی دەیان سەگ، چ بە هۆی دەرمانخواردکردنەوە بێت یان بەهۆی بەکارهێنانی چەک و کوشتنیانەوە!

بارگاوی کردنی سیمای شارستانی ئەم شارە بەهۆی کەسانێکی نابەرپرس و کەم ویژدان و دڕندەوە زیانەکەی تەنیا ئەوە نیە کە کۆمەڵ کۆمەڵ ئاژەڵەکانی ئەم شارە بەو شێوە دڕوندانە بکوژرێن و تائێستەش لە زۆرێک لەو کۆلانانەدا بەجێبهلدرێن، بەڵکو بێ دەربەست بوونی دەسەلات و لایەنە بەرپرسەکان لە تەندروستی ژیانی ئەو خەڵکە و لە بارگاوی کردنی ژینگە و لە نیگەرانی کردنی خەڵکی ئەم شارە بەهۆی ئەو کردەوە ناشیرین و ناشارستانیانەوە، بەر لەهەرکەس و کەسانێک پەنجەی بەرپرسیاریەتی بۆ لایەنی دەسەلاتدارو لە نێویشیاندا بۆ خودی پاریزەگاری ئەم شارە ڕادەکێشرێت کە تائێستەش لەمبارەوە نایەتە سەرخەت و هیچ پەرچەکردارێکی ئەو تۆ لەخۆی نیشان نەداوە !

بەریز کاک دکتۆر هەڤال ئەنجامدانی ئەم جۆرە کردەوانەو بێ خەم بوونی دەسەلات لە ئاست وەها کردەوەیەکدا پێماندەلێت کە تا چەندە ئاژەل دۆستی و ژینگە دۆستی و تەنانەت ژیاندۆستیش لەژێر پرسیاردایە، پێماندەڵێت بێ باکی لەبەرامبە بە تەندروستی ژیانی ئەو خەڵکەدا لە چ ئاستیکدایە لە کاتێکدا هیچ لایەنێک خۆی بەبەرپرسیار نازانیت لەبەرامبەر بە بۆنی سەگی دەرمانخواردکراو کوژراو لەبەرامبەر ئەو پەروەردەیەی کە لە ڕێگەی ئەم کردەوانەوە پەیامەکانی خۆیمان پێدەگەیەنێت.

بەڕێز پاریزگاری شاری سلیمانی پاساوی ئەو خەڵکە هەرشتێک بێت بۆ کوشتاری ئەم سەگانە، سەرباری ئەوەی کە ئەم کارانە هیچ رەوایەتیەکی نیە و جێگەی لێپرسینەوەی تووندن، بۆیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر ئەگەرێک سەبارەت بە قبولکردنی ئەم کارانە لەلایەن بەرێزتانەوە جێگەی خۆی بوو کە لەمبارەوە جێگەو ڕێگەیەکی شایستەتان بەدەستەوە بگرێتەبەرو بە تووندی ئەو کەسانەتان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە سزادان بکردایەتەوە.

جێگەی خۆیەتی ئەوەش بڵین کە ئێمە گۆمان ناکەین لەوەی کە ئێوە بۆ خۆشتان ئەم ڕەوشتەی کەسانی نابەرپرس و نەخۆش بەکردەوەی باش و شایستە نازانن، بەلام بێدەنگ بوونی ئێوەو لایەنە بەرپرسەکان خەڵکی ئەم شارەی نیگەران کردوە، کە بەداخەوە سەرباری هەر کێشەو گیروگرفتێکی فراوانی ژیانی ڕۆژانەیان دەبێت نیگەرانی ژینگەی شارو تەندروستی و ئاژەل دۆستی و ژیاندۆستی ئەم شارە بن کە بەم کردەوانە سیمای شارستانی بوونی ناشرین دەکریت.

بۆیە ئێمە وەک تۆری هاوکاری کۆمەلایەتی کە ژینگەدۆستی بە ئامانجیکی خۆمان دەزانین پێمانوایە کە ئەو خەڵکە لە ڕێگەی ژیاندۆستیەوە دەتوانین ژیانێکی باشترو ئنیسانی تریان هەبێت، بۆیە دەنگی خۆمان دەخەینە پال دەنگی هەموو ئەو ریکخراو کۆروکۆمەل و کەسایەتیانەی کە نیگەرانن و نارەزایەتی خۆیان لەمبارەوە دەربریووە ​لەم کردەوانەو چاوەڕوان دەکەین کە بەڕێزتان لەمبارەوە ڕێگەو ڕەوشتی پێویست بگرنە بەرو بەدواچون بکەن لەسەر کردەوەی کەسانێک کە بەو جۆرە دەکەونە جەستەی ئاژەلەکان و لەناویان دەبەن، بۆیە هیوادارین کە ئەم بیدەنگیە بشکێنن و هەنگاوی بەکردەوە هەڵهێنەوە بۆ کوتاکردنی دەستی کەسانێک کە سەگ و ئاژەلەکانی ئەم شارە زەلالەتیانە بەدەستیانەوە کە ئەمەش مایەی نیگەرانی هەموو لایەکمانە!

دواجار پێویستە ئەوەش بڵین کە ئاشتنەبوونەوەی هەر کۆمەڵگایەک لە گەل ئاژەلان گیاندارەکاندا بەدڵنیای دەرگا بەڕووی تووندتیژیەکی زیاترو ژینگەیەکی ناتەندروست دەکاتەوە، کە شایستەی ژیانی خەلکی کوردستان نیە!

بەهادین حاجی بەکر دارتاش، ووتەبیژی تۆری هاوکاری کۆمەلایەتی

  1. 10. 2021

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu