سەرلەبەیانی رۆژی 27/2/2018 لە هۆڵی (DCO رێكخراوی دیالۆگ و كولتوور) لە شاری سلێمانی ژمارەیەك لەبەرپرس و نوێنەری رادیۆكان دانیشتنێكیان سازدا. .
لە خوانێكی بەیانیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی رادیۆوە هەریەك لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و رێكخراوی دیالۆگ و كولتوور كۆبوونەوەو دەمەتەقیێیەكیان بۆ ژمارەیەك لە رادیۆكانی شاری سلێمانی رێكخست. . بارودۆخی میدیایی و كێشەی رادیۆكانیان باسكردو باس لەو هەنگاوانە كران كە بەنیازن لەداهاتوودا ئەنجامی بدەن. . بەرپرسی رادیۆكان خۆشحاڵی خۆیان بەم دیدارو یەكترناسینانە دەربڕی كە لقی سلێمانی و رێكخراوی ناوبراو لەگەڵ كەناڵەكانی میدیادا ئەنجامی دەدەن، پێشتریش بەمەبەستی رێزگرتن لە ماندوو بوون و شەونخوونی میدیاكارانی نێو كەناڵەكانی تەلەفزیۆن ئێوارە خوانێكیان بۆ بەرپرسو كارمەندانی تیڤیەكانی سلێمانی رێكخستبوو. .