دوای یاسای بودجەی حیزبەكان و كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان, ئەمجارەش پەرلەمانی كوردستان لە بڕی چاكسازی و كەمكردنەوەی ئیمتیازاتەكانی خۆیان , لە بری ئەوەی ئەو بڕەی حكومەت بۆیانی دیاریكردبوو كەمتر بكاتەوە , ئاستی هەژاری خەڵكی كوردستان لەبەر چاو بگرن, كەچی قەڵەمی بێویژدانیان خستە سەر ئیمتیازاتەكانی خۆیان , بە زیاتر لە 100%ی ئەوەی بۆیان دیاریكرابوو , بڕیاری خانەنشینیان بۆخۆیان ا.
ئێمە 9 ساڵە كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی ئاغایانی پلە باڵا دەكەین, داواكارین خەڵكی كوردستان بەرامبەر بەم ئابڕوچونەی پەرلەمان بوەستنەوەو رێگا نەدەن بڕیارەكەیان سەر بگرێت , لەسەرتاسەری كوردستان خۆپیشاندان بكەن.
بەڵێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵاكان
بەڵێ بۆ دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامان
هەڵمەتی دادپەروەری 28-2-2018
009647503714620