ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئافره‌تێك كێشه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ده‌مایه‌وه و ئاماده‌ش نه‌بوو بچێته ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تان و خانه‌ی به‌ساڵاچوان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی شوبات /2019/، یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر گوتی، ئافره‌تێك ناوی (نه‌جیبه) یه ته‌مه‌نی له نێوان 25 بۆ 30 ساڵ ده‌بێت خه‌ڵكی شارۆكه‌ی ڕانیه‌ی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینه ماوه‌یه‌ك بوو هاتبوو بۆ شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مایه‌وه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، چه‌ندین جار شوێنی مانه‌وه‌ی بۆ دابینكرا له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تان و ماڵی به‌ساڵاچوان له شاری هه‌ولێر ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه هیچ په‌یوه‌ندی به‌م دوو فه‌رمانگه‌یه نییه له ڕووی یاساییه‌وه، به‌ڵام له ڕووی مرۆییه‌وه ده‌توانرا شوێنی بۆ دابین بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئاماژه‌ی دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌جیبه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو له‌هیچ كام له‌م فه‌رمانگانه نه‌ده‌مایه‌وه و هه‌وڵی ڕاكردنی ده‌دا بۆ چه‌ندین جار هێنرایه‌وه و ڕای ده‌كرد، چونكه باری ده‌روونی خراپ بوو پێویستیشی به چاودێری ده‌روونی توند هه‌بوو.
ڕای گه‌یاند، له دواین هه‌وڵدا به په‌یوه‌ندیكردن به وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی به نووسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر ئه‌و ئه‌فره‌ته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی له سلێمانی نێردرا تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت.
جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته چوار جار بۆ ماڵی داڵده‌دان و شه‌ش جار بۆ خانه‌ی به‌ساڵاچوانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر شوێنی بۆ كرایه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بمێنێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.