روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی
دوای سەعات 10ی ئەمشەو ژمارەیەك كەسی گومانلێكراو، لەناو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسلێمانی زیاد لەچەند جارێك پرسیاری ماڵی منیان كردبوو، هەربۆیە دوای ئاگاداركردنەوەیان، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام گومانلێكراوەكان هەڵاتوون و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە.
ئەم رووداوە هیچ پەیوەندیەكی بەكەناڵی NRT یەوە نیەو دەبوو زۆر بەرپرسیارانە و پیشەییانە رەفتاریان لەو بارەیەوە بكردایە.
شێركۆ میروەیس
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان