راگەیەنراوێک لەنووسینگەکەى، بافڵ تاڵەبانی یەوە

دەقى راگەیەنراوەکە:

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵا و لێپرسراو نوێنەری نوسینگەکانی شاروشارۆچکەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا وەستا فارووق، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی باسێکی لەسەر کار و ئەرکەکانیان کرد و لەچەند داواکارییەکدا ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە دێرینەکانی خستەڕوو و داوایکرد، ھاوسەرۆک پشتیوان بێت لەجێبەجێکردنی خواستەکانیان.

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە پێشوازی لەداواکاری و خواستەکانی پێشمەرگە دێرینەکان کرد و رایگەیاند، پێشمەرگە سەرمایەیەکی گرنگی میللەتەکەمانن و قوربانیدان و گیانفیداییتان جێگای رێزوپێزانینی بەردەواممانە و ئێوە کە سیمبولی تێکۆشان و خۆڕاگرین، حەقی ئەوەتان بەسەرمانەوە ھەیە کە خزمەتتان بکەین و وەفاداربین بەرامبەرتان.

بافڵ تاڵەبانی پەیوەست بەگۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی و چاکسازی لەچەند دامەزراوەیەک بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و وتی، یەکێتی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و قوربانیدانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. ئەم ھەنگاوانەش لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەران بووە و نەھێڵین یەکێتی لەوەزیاتر بەلاڕێداببرێت و بکرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی. دڵنیاشیکردنەوە کە هەموومان پێکەوە یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزین و درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبین.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆک داوای لە پێشمەرگە دێرینەکان کرد وەک هەمیشە بە گەرموگوڕییەوە کار بۆ بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن و سەرکەوتن تۆمار بکەن.

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu