{gallery}zalaw{/gallery}
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalavaلە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدابه ئامادهبوونی هەندێک لە ستافە سەرەکییەکەی لهوانه: "ئەرسەلان ئەمیری"دهرهێنهر،خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری"بەرهەمهێنانی ئهم فیلمه، "ئایدا پەناهەندە" یهکێک له سیناریۆنووسان، "نەوید پوورفەرەج"، "پووریا ڕەحیمی سام" و خاتوو "هودا زەینوالعابدین" ئهکتهرانی ئهم بهرههمه کوردییه، لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە؛ کاتژمێر 1:15 نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 8ی سێپتەمبەری 2021 لە سینەمای "پێرلا" Perla و هەروەها لە کاتژمێر 7:15 و 7:30 ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەمە 9ی سێپتەمبەری 2021 لە دوو هۆڵی "ئاسترا 1" Astra 1 و "ئاسترا 2" Astra 2 لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگرانی" Critics' Weekفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی"ڤێنیز" Veniceلە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و له لایهن بینهرانی ئهم فێستیڤاڵه گرینگه پله یهکهی سینهمای جیهان، پێشوازییهکی بێوێنهی لێکرا.
فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی "لۆئیجی دێ لۆرێنتس" Luigi De Laurentiisواتە خەڵاتی "شێری داهاتوو"ی تایبەت بە باشترین فیلمی یەکەم لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەریی دەکات.
78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی "ئالبێرتۆ باربێرا" Alberto Barberaلە ڕۆژانی ١ تا ١١ی سێپتەمبەری 2021 و بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ئیتالیا بهڕێوهدهچێت.
ڕاگەیاندنی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا".