سانسه‌کانی نمایشی "ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" دیاریکران

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ٤ سانسی جیاوازدا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش ده‌کرێت.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Examچواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"،بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛له یه‌که‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە ٤ سانسی جیاوازدا لهبه‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیCrystal Globeله٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Varyله وڵاتی کۆماری چیک نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی "گۆی بلۆری" ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، له‌گه‌ڵ ١١ فیلمله وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابه‌ریی ده‌کات.

"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHoodلە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

"ئەزموون"به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی ئێوارێی ‌ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له هۆڵی سینه‌مایی "گڕاند هاڵ" Grand Hallده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و له درێژه‌دا کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "پۆپ" Pupp، له سانسی سێیه‌مدا کاتژمێر ٧یئێوارێی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما"لازنێ ٣"Lazne III و هه‌روه‌ها له سانسی چواره‌میشدا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "درێهۆمێرا" Drahomíraله شاری کاڕلۆڤی ڤاری نمایش ده‌کرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" گرینگترین ڕووداوی سینه‌مایی‌ ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە ئه‌مساڵبه مه‌به‌ستی به‌شداریی هونه‌ریی به‌رچاو له دنیای سینه‌ما له ئه‌کته‌ری ناوداری به‌ریتانی و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسکار "مایکێل کین" Michael Caineو هه‌روه‌ها له ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ژه‌نیاریی ناوداری ئه‌مه‌ریکی "جانی دێپ" Johnny Deppبه پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی فه‌خری "گۆی بلۆری" ‌ڕێزیی تایبه‌تده‌گرێت.

په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" به نمایشی ٢٠٠ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دووبه‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی"و به‌شی پێشبڕکێی "ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات" و هه‌روه‌ها له دوو به‌شی "ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی"، له‌وانه: به‌شی "نمایشه تایبه‌ته‌کان"، به‌شی "ئاسۆکان"، به‌شی "هاوردنه به‌رچاو"، به‌شی "جیلی دوایی سینه‌مای ئه‌ورووپا"،به‌شی "ڕێزلێنان له ڕێکخراو‌ه‌ی فیلم"، به‌شی "نمایشه‌کانی نیوه‌شه‌و" و به‌شی "خه‌ڵکی دراوسێی"له ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ماکانی هوتێل "تێرماڵ"، له‌وانه: هۆلی کۆنگرێس، "گڕاند هاڵ" و سینه‌ماکانیA، BوCو هه‌روه‌هاسینه‌ماکانی"درێهۆمێرا"، "کاڕلۆڤی ڤاری" تیئاتر، "چاس" Čas، "هوسوفکا" تیئاتر، سینه‌ما "پۆپ" ، سینه‌ما "لازنێ ٣"له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www.kviff.com/en/programme/film/57/33929-the-exam

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu